دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ،شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک دڵی به‌م دامه‌زراوه دیمکراسی یه خۆش بوو،به په‌رۆشه‌وه ده‌چوون بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان ،دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003راماڵینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی تۆتالیتاریی سه‌دام ،حکومه‌تی کاتی عێراق دامه‌زرا ، له 30/ 1/ 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ڵبژێرا ،کورد له پێش راپه‌رین ودوای راپه‌رێن ودوای نه‌مانی ده‌سه‌لآتی سه‌دام ،له ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی عێراق ،پایه و پێگه‌یه‌کی پارسه‌نگی پڕ له‌سه‌نگ و قورسایی به‌هێزو تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو.
رۆڵی بڕیاری سترایجی هه‌بوو ،دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌نفال کردنی شه‌نگال،تێكشکانی سه‌ربازی داعش وده‌وڵه‌ته‌که‌ی له عێڕاق، پێشمه‌رگه وه‌ک ناوێکی دیار له دنیادا بووبه هێمای به‌های پیرۆزی به‌رگری له‌نیشتیمان ومرۆڤ و مرۆڤایه‌تی .
په‌له‌کردن وشپرزه‌یی ریفراندۆمه‌که‌ی 2017 ،هه‌موو هاوکێشهسیاسییهکانی له کوردستان دا لا سه‌نگ کرد .
دوای قوربانییه‌کی زۆر پێشمه‌رگه‌له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران ،حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه هه‌موو شوێنه ستراتیجییه‌کان ،دوزخورماتوو ئه‌نفال کرا ،کورده‌کانی که‌رکوک ره‌ویان کرد ، جارێکی ترکهرکوک داگیر کرا یه‌وه،
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد دانیان به ههڵهوکهم و کوڕییهکانی خۆیان دا نه‌نا ،بۆ له‌و پارسه‌نگه به‌هێزه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.هاتنه سه‌ر خاڵی هیچ ؟
له میدیاکانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه کاری ،ئه‌و....ئه‌وی ترویهکتریان تاوانبار ده‌کرد وه‌ک هیچ ههڵهوکهم کوڕییه‌ک رووی نه‌دابێت ،خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشه‌کانی کورد وئه‌نفال وکیمیابارانی ههڵهبجهونیشتمانیان ،له چه‌ند رۆژێکدا به هه‌ده‌ردا .
.ئایا به‌م سه‌رکرده سیاسیانه ی ئێستا هه موو ىڕیارهکانیان بڕه له بڕیاری عه‌قڵی مه‌زاجی رق ...کینه ...بوخز .....توندوتیژیی ،خاوه‌نی ناسنامه‌ی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نیین ،جگه له دژایه‌تی کردنی یه‌کتری ، ده‌بێت رۆڵیان له به‌غداد چی بێت ...؟
سه‌رکردایه‌تی کورد هیچ کاتێ دان به‌هه‌ڵه‌کانیان دا نانێن ، ئه‌وان درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆیان و خه‌ڵک ده‌که‌ن ، ئه‌وان که‌سێتیه‌کی شازن و قه‌د هه‌ڵه‌یان نه‌کردوه وهه‌ڵه ناکه‌ن ، ستراتیژی ئه‌وان له پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی چه‌ق به‌ستووی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و خانه‌وادو بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانیان تێ ناپه‌رێ بۆ پێگه‌ی کورسی ده سه‌ڵات .
سه‌رکردایه‌تی کوردستان ماوه‌یه‌ک پێشه‌نگی ریکلامی سه‌ربه‌خۆی کوردستانن و ماوه‌یه‌کی تر عێراقچییه‌کی عه‌یاره 24 ن ، یا کۆکتێلی شیعه‌و سونه‌ی عێراقن بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی .
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی له‌م سه‌رکرده مه‌زاجیانه بکه‌ین ،له هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر وسیناریۆی تراژیدیا زیاتر ، چاره‌نووسی کوردیان تاریک تر‌و ونتر کردووه ،کورد وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی تر ..نامه‌یه‌کی دۆڕاوه .