له شه‌وی 17-18/ 4/ 2 20 به بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ، هێزی پیاده‌ی سه‌ربازی تۆپخانه‌و هیزی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ، به هاوکاری هێزێکی کورد ، له سه‌رپلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه یه‌کی دارێژراو په‌لاماری گه‌ریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌ی) دا له چیای ( کۆره‌ژار ۆ ، زاپ ، مه‌تیان ،ئا ڤا شین ) له ئامێدی .
تورکیا هه‌موو پێوه‌ره یاساییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی خستوه‌ته په‌راوێزوه ، به هێزی پیاده‌ی سه‌ربازی و هێزی ئاسمانی و میتی تورکیاوه ،به تۆپ و فرۆکه کانی ،تۆپ باران و بۆردومانی گوند‌و شاخ و ره‌زو باخ و کێڵگه‌ی کشیوکاڵییه‌کان ده‌کات ، هه‌موو گونده‌کانی ئه‌و سنووره‌ی نوقمی باروت و ئاگرو ژه‌هری کیمیایی کردووه ، به نه‌خشه‌و به‌رنامه ،دارستان و باخ و باخات و دار‌و دره‌خت ته‌فروتونا ده‌کات .
تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد نه‌یانتوانیوه‌وه به یه‌ک هه‌ڵوێست ،رووبه‌رووی ئه‌و هه‌مووبنکه سه‌ربازگانه‌ی تورکیا بوه‌ستنه‌وه ، دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌موو بنکه‌ی سه‌ربازیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا ومیتی تورکیا له باشوری کوردستان ، بۆ ئه و زنجیره هێرشه سه‌ربازییه ی ئه‌ردوغان . له بێ ده‌سه‌ڵاتی ولاوازی پارته سیاسییه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستا ن وده‌وڵه‌تی عێراق ه‌وه‌یه.
ئه‌م نه‌خشه‌و به‌رنامه ستراتیژی یه ی ئه‌ردوغان ، هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانی رێکه‌وتنی تورکیا و ئه‌مه‌ریکاو روسیایایه ، له پرۆتۆکۆڵێکی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه ش دا ، بۆ ره‌شه‌کوژی کورد‌و سڕینه‌وه‌ی نیشتمانه که‌ی .
له 24/ 7/ 1923 به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له له کۆنگره‌ی لۆزان ، له سویسرا ، له سینارۆیه‌کدا بۆ ناساندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا ی نوێ ، په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی ، که مافه‌کانی کوردی له وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆدا وه‌ک بابه‌تێک ، له سیاسه‌تی نیوده‌وڵه‌تی دیاری کردبوو،ناوی کورد‌و کوردستانیان سڕییه‌وه .
له‌و کاته‌وه تا ئێستا 18 / 4/ 2002، کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمانه‌که‌ی ، له پێناوی به‌دیهێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی ، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی (تورکیا‌و سوریا‌و عێراق وئێران) ه‌وه زنجیره جینۆساید ده‌کرێ .
جاران هه‌ردوو زلهێزی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ، دوو جه‌مسه‌ری ته‌ریبی دژ به‌یه‌ک بوون ،له جه‌نگی ساردا بوون به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک، به‌ڵام ئێستای سه‌رده‌می جیهانگیری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کا نا ، روسیا‌و ئه‌مه‌ریکا، به جۆرێکه لێک نزیک بوونه‌ته‌وه ، بوون به خاوه‌ن یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له گه‌ڵ تورکیا .
بێ ده‌نگی ئه‌و زلهێزانه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به کورد ، له (باکوور‌و رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان ) به هاوکاری سواره‌ی حه‌میده‌ی کورد ، نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگی یه ، پاڵپشت و هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی و میدیایی تورکیا ده‌که‌ن.
بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی عێراق وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، له به‌رده‌م تورکیا ، له م سه‌رده‌مه‌دا جۆره ره‌وایه‌کی داوه به ئه‌ردۆغان ، کۆمه‌ڵکوژی کورد و سوتماک کردنی نیشتمانه‌که‌ی کردووه به پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژیی ره‌واو ئاسایی و به‌رده‌وام .
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حیزبه‌سیاسییه‌کانی کوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ، هیچ هه‌ڵو ێست و کاردانه‌وه‌یه‌کیان نی یه ، به‌مه‌ش زیاتر هانی ئه‌ردۆغان یان داوه ، به‌سوپاکه‌ییه‌وه په‌لاماری هه‌ر چوارده‌وری وڵاته‌که‌ی بدات ، به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی درێژ خایه‌ن سنووری وڵاتان ببڕێ و داگیر یان بکات ، بۆ هێنانه کایه‌ی خه‌ونی ئه‌تاتورکی ئه‌رۆغان.
تورکیا به‌و تێكشکانه ئابوورییه چه‌ق به‌ستوییه‌وه ، چۆن ده‌توانێت په‌لاماری (باکورو رۆژئاوا‌و باشووری کوردستان ) بدات ؟، گه‌ر نه‌وتی بیره نه‌وته‌کانی باشووری کوردستانی پێ نه‌گات و به هاوکاری سواره‌ی حه‌میده‌ی کورد ،باشووری کوردستان پێکه‌وه ده‌که‌ن به دۆزه‌خ .
تورکیا‌و سوریا‌و عێراق و ئێران ، چوار ده‌وڵه‌تی دژی به یه‌کن ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵکوژی کورد خاوه‌ن یه‌ک پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌و یه‌ک ستراتیژن .
ئێستا سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حیزبه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، سێبه‌ر وماقشی داگیرکه‌رانی نیشتمانن و رۆڵی سواره‌ی حه‌میده جارێکی تر نوێ ده‌که‌نه‌وه .