ئه‌مه‌ریکاو و وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له ماوه‌ی 8 ساڵی جه‌نگی عێراق – ئێران ، له
رووی مادیی و مه‌عنه‌ویی و میدیا وه ، هاوکاری سه‌دام حسێن یان کرد ، به‌و پاڵپشتی یه به‌رده‌وامه‌یان ، سه‌دامیان توشی نه‌خۆشی سایکۆلۆجی له خۆبایی
بوون کرد .
سه‌دام له 8 زنجیره‌ی ئه‌نفال ، له 21/ 2/ 1988 تا 6/ 9 / 1988 سه‌رپا ناوچه ئازادکراوه‌کانی له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه ، بێ‌جیاوازیی ، تا زاخۆ خاپوور کرد و خه‌ڵکه‌که‌ی له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان
دا بێ سه‌روشوێن کرد .
2/8/ 1990 به بڕیاری سه‌دام ، سوپای عێراق کوێتی داگیرکرد ،له 17/1/ 1990 ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان له گه‌رده‌لوولی بیابان سوپای عێراق یان تێک شکا ، راپه‌رین له خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق و باشووری کوردستان به‌رپا بوو .
له 2/4/ 1991 کۆچ وره‌وی 3
ملوێن ژن و پیاو و منداڵی کورد بۆ سه‌ر
سنووره‌کانی ئێران و تورکیا ، ویژدانی دنیای
شه‌رمه‌زار کرد .
سه‌دام چه‌که کۆکوژییه‌کانی حه‌شار دا ، بواری
به لیژنه‌ی پشکنین نه‌دا ئه‌رکه‌کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن ، ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمان له 9/4/ 2003 ده‌سه‌ڵاتی سه
دام یان تێک شکاند.
دوای داگیرکردنی کوێت ، سه‌دام خۆی به‌سه‌رۆکی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی
ده‌زانی ، سوپاکه‌ی به‌هیز تر کرد ، به نیازی
ژێرخانێکی ئابووری خه‌یاڵی ، به پێ ی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی دیارکراو
پرۆسه‌ی ئه‌نفالی شاری (سلێمانی و هه‌وڵێرو دهۆک و که‌رکوک) دانابوو.
به نیا زبوو کوردی ئه‌وچوار شاره‌ی کوردستان بگوێزێته‌وه بۆ خوارووی عێراق ،عه‌ره‌به‌کانی خواروی عێراق
له شاره‌کانی کوردستان نیشته جێ بکات .
به‌مه‌ش په‌یامه‌که‌ی میشیل عه‌فله‌قی سکرتێری حیزبی به‌عسی له باشووری کوردستان جێ
به‌جێ ده‌کرد :
(ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له نیشتمانی عه‌ره‌بی
دا ده‌ژیان ،ده‌بێ بتوێنه‌وه ، کورد له
باشووری کوردستان و به‌ربه‌ر له رۆژئای مه‌غریب )
به‌م پرۆسه‌یه ، جوغرافیای باشووری کوردستانی له رووی دیمۆگرافی وخاک وزمان و کلتووره‌وه ده‌سڕییه‌وه .
گه‌ر گۆڕانکاری
9/ 4/2003هاوکێشه سیاسییه‌کانی نه‌گۆڕایه ،ئه‌م جوغرافیا دیاری کراوه‌ی باشووری کوردستان ، ناوی نراوه هه‌رێمی کوردستان ، پێک نه‌ده‌هێنرا .
دوای راپه‌ڕین ، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم
، له ئایاری 1994- ئه‌یلووولی 1998 هێزی پێشمه‌رگه‌و ژێرخانی ئابووری و میدیان به
جۆرێک ئاڕاسته کرد ، کوردیان کرد به جه‌للاد ، کورد کورد بکوژێ ، کورد دیلی لایه‌نه‌که‌ی
تر بکوژێ، کورد شاخ و لادێ و شاری کورد ستان به زه‌بری هێز
بگرێ، کورد تاڵانی ماڵ و موڵکی لایه‌نه‌که‌ی به‌رمبه‌ری بکات .
دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 هه‌موو ده‌سکه‌وتی
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه بوو ، ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان و ماده‌ی 140 یان
خسته په‌راوێزه‌و کاڵیان کرده‌وه .
به هه‌مان کلتووری خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه و کلتووری به‌عس ، جیاوازی نێوان
شاره‌کانیان دروست کرد .
ئێستا شه‌ڕی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حکومه‌تی هه‌رێم ، به جۆرێکه، مایه‌ی ده‌یان
پرسیاری بێ وه‌ڵامه ، هاوڵاتیان سه‌ریان
سووڕماوه ، سه‌رۆکی حکومه‌ت ته‌نیا سه‌رۆکی هه‌وڵێرو دهۆکی زۆنی زه‌رده بێ و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت نوێنه‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و
گه‌رمیان و راپه‌ڕینی زۆنی سه‌وزبێ.
په‌رله‌مان نه ده‌نگی هه‌یه ، نه ره‌نگ ، نه هه‌ڵوێست ، هه‌موو شه‌ڕه‌کانی حیزب و حکومه‌ت بۆ داهاتی نه‌وت وغازو بودجه‌یه ، سه‌رۆ کی
حکومه‌ت ده‌ڵێ :
-حکومه‌ت به‌رپرس نییه له دابین کردنی
موچه‌ی هاوڵاتیان .
ئه‌ی کێ به‌رپرسه؟ ، ئه‌ی رۆڵی حکومه‌ت چییه ؟ ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌رۆکی
حکومه‌ت ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ حکومه‌ت ته‌نیا
دروشمێکی بریقه‌داره ، دوو گروپی کورد یاری به‌داهات و بودجه وه ده‌که‌ن .
هاوڵاتیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌رین م، رووبه‌رووی بارودۆخێکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزی ده‌رروونی و ئابووری بونه‌ته‌وه
، نه سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ونه په‌رله‌مان و نه‌حکومه‌ت نوێنه‌ری هاوڵاتیان نین .
حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت ته‌نیا دروشمێکن
، نوێنه‌ری داهات و ده‌سکه‌وت و بودجه‌ی (دوو خانه‌واده‌و دوو بنه‌ماڵه و دوو گروپی) ته‌ریبی دژ به یه‌کن .
ئیستا هاوڵاتیان کورد به عیزه‌تی نه‌فسیان ، باجی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وت و گرێی ئاڵۆزی سایکۆلۆجی و جینۆسایدی ئابووری و
ئه‌و دوو گرپه‌ی کورد ده‌ده‌ن.