دوای راپه‌رین ، بێ ده‌ستووریی و بێ یاسا یی و رێسا، بێ سیسته‌میی
و بێ سه‌رو به‌ره‌یی ، په‌رله‌مان و حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانی به جۆرێک داگیر کرد ، دیارده‌ی چه‌کداری به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو سه‌راپا سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه ک و بازاڕی شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کانی ته‌نی ، کڕین و فرۆشتنی چه‌کی سوک و قورس له شاره‌کان دا بوو به دیارده‌یه‌کی ئاسایی.
له کاتی هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌کان ، سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسیییه‌کانی کورد ، ده‌مانچه‌ی گران به‌ها و چه‌کی جۆراو جۆریان ده‌کرد به دیاری ده‌ستیان
بۆ کڕینی ئیراده‌و ویژدانی ده‌نگی خه‌ڵك ، کورسییه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تیان له‌سه‌ر ئیسک و پروسکی
شه‌هیدانی خاک وئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمان و گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه ونه‌کان پێک هێنا .
په‌رله‌مان و حکومه تی هه‌رێم ، هیچ سنوور‌و یاسایه‌کیان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک دیاری نه‌کرد ، سه‌دام و به‌عس له‌ئه‌نفالی 1988
دا ، هێزی کاری گه‌نجانی ئه‌م نیشتمانه‌یان ته‌فرو تواناکرد .
خه‌ونی نوێ ی گه‌نجی کورد ، دوای راپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردی
ئه‌وه‌بوو، رۆڵی خۆی به پێی توانا جیا جیاکانیان له کاری بنیات نانه‌وه‌ی نیشتمان دا ببینن ، سه‌رکرده سیاسییه‌کانی
کورد ده‌یان وسه‌دان و هه‌زاره‌ها له‌و گه‌نجانه‌یان کرد به چه‌کدارو پاسه‌وانی خۆیان و ماڵ و باره‌گای
حیزبه‌کانیان .
چه‌ک ئه‌وه‌نده زۆره له‌م هه‌رێمه ،رۆژانه له‌م
لاو وئه‌ولا ، له سه‌ر کێشه‌کی بچوک ،له شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کانی هه‌رێم ، ده‌یان تاوانی گه‌وره و کاره‌ساتی جه‌رگ بڕ ی ئاڵۆز
ی کوشتن رووی ده‌دات ، ئایا بێ ده‌نگی په‌رله‌مان
و حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو
دیارده سلبی وزنجیره تاوانانه ، چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
گه‌ر سنوورێک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک و دیارده‌ی چه‌کداری وتوندوتیژی و تاوانباران دیاری نه‌کرێ، ئه‌وا دیارده‌ی چه‌کداری و
تاوان ده‌بێ به کلتور.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه
سه‌رکرده‌کانی کورد به دوای که‌سانی ئینتیهازیدا ده‌گه‌ڕان ، ههمووئۆرگانهکانی حیزب و کایه‌کانی حکومه‌تیان پێ پڕکردنه‌وه ، ئه‌و که‌سه خۆبهرهپێشهوهو مه‌قاشانه ، ئه‌وکه‌سه
ماستاوچێ و نه‌فس نزمانه ،به فیشاڵ ومهدحی درۆی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی
کورد، یاری به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌یان ده‌که‌ن .
به درۆی ره‌نگاو ره‌نگ سه‌رکرده‌کان له سه‌نگی خۆیان گه‌وره‌ترده‌که‌ن ، به نمایشی جیا جیا ده‌یان که‌ن به دۆنکیشوت ، سه‌رکرده‌کان به جۆرێک له خۆیان رازی ده‌بن ، خۆیان و حیزب و ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌رووی ئاسمان و یاسا‌و دادگا‌و هاوڵاتیانه‌وه ده‌بینن .
سه‌رکرده‌ی سیاسیی حیزبه‌کان، مل
ملا نێی لاوه‌کی رۆژانه‌ی خۆیان به جۆرێک گه‌وره ده‌که‌ن ، به رق و زه‌برو زه‌نگ و تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه‌و توندوتیژی وهیزو چه‌ک ، هه‌ره‌شه
له یه‌کتریی ده‌که‌ن ، په‌رله‌مانتاره‌کان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان په‌لاماری
یه کتری ده‌ده‌ن و هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوو
نابه‌جێ وا به‌رامبه‌ر یه‌کتریی ده‌که‌ن ،
هاوڵاتیان سه‌ریان سوڕده‌مێنێت ده‌ڵێن :
-چۆن ئه‌م ئاست نزمانه نوێنه‌ری ئێمه‌ن
په‌رله‌مان و
حکومه‌تی هه‌رێم، نه‌یان توانی سوود له توانای له بن نه‌هاتووی ،ئه‌و هه‌موو دکتۆرو پسپۆڕوراوێژکارییه ده‌روونی
و ئه‌و هه‌موو دادوه‌ره به ئه‌زموون و
به‌هه‌ڵوێستانه‌ی نیشتمان وه‌ربگرن ، بۆ
که‌م کردنه‌وه‌ی دیارده‌ی رق و توندوتیژی وکلتوری تۆڵه‌و تۆڵه کردنهوهوزهبرو
زه‌نگ ، قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک وچه‌کداری و که‌م کردنه‌وه‌ی تاوان .
حیزبه‌کان ، مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تیان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ، پێک هێناوه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان ،
بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ دیاری ده‌که‌ن ، ئه‌م
چاره‌سه‌ره کۆمهڵاییهتیانه بره‌و زیاتر به دڕێژه‌دان به تاوان ده‌دات .
گه‌ر تاوانبار رووبه‌رووی دادگا‌و یاسا نه‌کرێته‌وه ، کادره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی تاوانبار و تاوانه‌که‌ی به دانیشتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، به رێکه‌وتنێکی
عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، تاوانبار ده‌بێ به که‌سێکی ئاسایی
و تاوانیش ده‌بێت به کارێکی سروشتی.
حیزبه سیاسییه‌کان ، به‌هۆی ململانێ ی ناڕه‌وای
حیزبایه‌تییه‌وه ، رێزی به‌های ده‌ستوورو یاسا و شکۆی دادگا ناگرن ، خۆیان بوار ده‌ده ن به‌و تاوانبار‌و چه‌کدارانه
، له‌م لاو له‌ولا تاوان بکه‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، هێزی بۆ دروست ده‌که‌ن و
به‌رگری و پشتوانیان لێ ده‌که‌ن .
سه‌رکرده‌کانی کورد ، وه‌ک سه‌دام
، گرنگی ده‌ده‌ن به‌و پیاو کوژو ئه‌و تاوانبارانه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه له پڵان وبه‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراودا بخزێننه زنجیره زه‌لکاوی تاوانی گه‌وره‌تر ، دواتر ئه‌و تاوانبارانه وه‌ک ئامێرێک له
زنجیره سیناریۆێ ی ململانییه ناڕه‌واکانیان
دا بۆ تاوانی گه‌وره‌تر به‌کار بهێنن.
سه‌رکرده‌کان وه‌ک سه‌دام خۆیان چه‌ک ده‌به‌خشن به‌و پیاو کوژانه و له‌ریزی
حیزبه‌کانیان دا ، رۆڵیان پێ ده‌ده‌ن ، سریه‌و
فه‌وجی تایبه‌تی بۆ خۆیان وخانه‌واده و
که‌س وکارو عه‌شره‌ته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه ، هه‌موویان ده‌که‌ن به ئامێری تایبه‌تی حیزب .
سه‌رکردایه‌تی
سیاسیی کورد له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌های یاسا و رێساوو شکۆی دادگایان به جۆرێک کاڵ کرده‌وه ته‌وه ، تاوانباریان
کرد به که‌سێکی ئاسایی و تاوانیان کرد به دیارده‌یه‌کی سروشتی ، به‌ها ی که‌سێتی و شکۆی نه‌رێتی
کورده‌واریان ورد‌و خاش کرد ، ئه‌م نیشتمانه‌یان
کرد به زیندانێک له‌تاوان.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود