له پێش راپه‌ڕین و له دوای راپه‌ڕین، ده‌یان که‌سی ئینتیهازی و مه‌قاش و ماستاوچی و هیچ له‌بارانه‌بوو ، له‌م وڵاته دا سه‌ریان هه‌ڵدا ،ئه‌م ده‌م و چاوانه ، به روخساری تایبه‌تیان وبه کرده‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌یان ، به ئه‌زموونی کاره په‌رپوته‌کانیان له هه‌ر شوێن دا بن دیارن.
ژماره‌ی ئه‌و که‌سه خۆ هه‌ڵواسه‌رانه رۆژانه له زیاد بوون دایه ، ئه‌م خۆبه‌ره پێشه‌وانه روو ده‌که‌یته هه‌ر شوێنێک به ده‌م و چاوی (عه‌مبروه رید) ، ئاسایان ده ناسرێنه‌وه.
ئه‌م ماهێته بۆشانه ، به ته‌کتیک وستراتیژیی ئینتیهازیانه‌ی سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیریی ، له هه‌موو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، له هه‌موو و یاد و قه‌ره‌باڵغی و بۆنه‌کان دا ئاماده‌ن و رۆڵی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان ده‌گێڕن.
ئه‌م که‌سه له‌ب له‌بانه به‌خشکه‌یی ، به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراو، به پله‌کانی په‌یژه‌ی خۆ هه‌ڵواسین و خۆبردنه پێشه‌وه و ماستاو خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئۆرگانه جیا جیاکانی حیزبه‌کان و کایه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم .
ئه‌م که‌سانه توتی ئاسا زمانێک ده‌زانن له گه‌ڵ هه‌موو زمانه‌کانی دنیا جیاوازه، ، سیناریۆیه‌ک ده‌هۆننه‌وه هه‌ر له ماهیه‌تی ئه‌کته‌رێکی وه ک خۆیان ده‌وه‌شێته‌وه ، نمایشێک ده‌نوێنن له هه‌موو نمایشه‌کان جیاوزتره ، به جۆرێک گه‌مه به عه‌قڵی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌ن ، ده‌ڵێ ی هه‌ردوو لایان به‌یه‌ک سک له‌دایک بوون ، به یه‌که‌وه شیریان خواردووه ، هه‌مووته‌مه‌نیان هه‌ر هاوڕێ ی گیان به گیانی یه‌کتریی بوون ، بێ یه‌ک هه‌ڵناکه‌ن .
گه‌رپسپۆڕانی ده‌روون زانی ، تویژینه‌وه‌یه‌کی وردی ده‌روونی ، له باری که‌سێتی لاواز و ده‌روونی ئاڵۆزیان بکات ، زۆربه‌یان که‌سانی بێ توانا‌و هیچ له بارانه‌بوون ، هه‌ست به گڕێ ی که‌می ده‌روونی وکه‌سێتی لاوازی خۆیان ده‌که‌ن ، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزییه ی ده‌روونیان ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ڵپه‌ی نزیک بوونه‌وه له سه‌رکرده‌ی سیاسیی حیزبه‌کان وسه‌رانی حکومه‌ت .
سه‌رانی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت به‌داوای ئه‌م که‌سێتییه مه‌قاش و ئینتیهازی و ماستاوچی یانه‌دا ده‌گه‌ڕێن ، هه‌ردوولایان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین .
ئه‌م ئینتهازیانه نه خۆیان خۆش ده‌وێت ، نه که‌س ، نه نیشتمان ، له هه‌موو به‌هایه‌ک خاڵین ، ته‌نیا عاشقی پله‌و پایایه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات وسه‌رمایه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن .
ئه‌م ئینتیهازی و مه‌قاشانه له حکومه‌ت دا ، ده‌بێت روێژکارو په‌رله‌مانتارو وه‌زیروسه‌ر نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس بن ، له هه‌رشوێنێک بن ، له‌ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات دابن ، له حیزبه‌کان دا ده‌بێ سه‌رۆکرده بن .
بۆشایی هه‌ست به‌که‌می که‌سێتی و گرێ ی ئاڵۆزی نه‌رجسیه‌تی سایکۆلۆجیی ئه‌م ئینتیهازیانه به هیچ شتێك پڕ نابێته‌وه .