سه‌روه‌رییه‌کانی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، پڕه له نهێنی گه‌وره و مه‌زنی ،هه‌زاران نه‌به‌ردی و چالاکی و داستان ، بیره‌وه‌ری تراژیدیای تاڵ .
ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ون ، له وێستگه جیا جیاکانی رۆژانی شۆڕش و تراژیدیا ونه‌هامه‌تییه‌کان دا ، سه‌ربازی ون بوون و رۆڵێ پڕ له جه‌ربه زه‌یی و جوامیری یان نواندووه .
ویستگه جیاجیا کانی ئه‌و زنجیره رووداو مه‌رگه‌ساتانه پڕله ته‌می نهێنی و تارمایی په‌نهانی تۆمار نه‌کراو.
ئه‌وسا پێشمه‌رگه به عه‌شقی خاک وزمان و کلتوریی نه‌ته‌وه‌که‌ی ،به ره‌وشت و هه‌لوێستی پێشمه‌رگانه‌وه ، به وره‌و ئیراده‌یه‌کی قه‌ندیل ئاساوه ،به‌ر ره‌نج و ماندوو بوونی بێ سنوور ه‌وه ، به خوین لاپه‌ره‌ی یاده‌وه‌رییه‌کانی مێژووی ده‌نه‌خشاند .
ئه‌و پێشمه‌رگه ونانه ، ئه‌فسانه‌ی داستانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون به خوێنیان ، ده‌یان وسه‌دان وهه‌زاران لاپه‌ره‌ی چیرۆک ورۆمان وسیناریۆی فیلمی سینه‌مایی یان نه‌خشاندوه‌و تۆمار نه‌کراون .
ئه‌وسا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تی نه‌بوو ، پێشمه‌رگه عاشقی رۆحی خاک و زمان وکلتوری نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو،به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ک بوون بۆ هاوڕێ شه‌هیده‌کانیا ن ، له کاتی جالاکییه‌کان دا ، ده‌یان پێشمه‌رگه ، ، ژیانی خۆیان ده‌خسته مه‌ترسی مه‌رگه‌وه ،ته‌رمی شه‌هیدو جه‌سته‌ی برانداری هاوڕێکانیان داوه به کۆڵ‌یان دا‌و به ناو ره‌تڵی تۆپ باران و ریژنه‌ی گوله‌دا ، ده‌ربازیان کردون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست داگیر که‌ر نه‌که‌ون .
ده‌یان پێشمه‌رگه ی له کاتی هه‌ڵمه‌تی گرتنی ره‌بایه کان دا،پێشبرکێ یان له گه‌ڵ مه‌رگ دا ده‌کرد ، چه‌ندان پێشمه‌رگه به‌سه‌ر کێڵگه‌ی مینا کان دا هه‌نگاویان ده‌نا ،باوه‌شیان به مه‌رگێکدا دا ده‌کرد،بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێ کانیان ره‌بایه‌که بگرن و چه‌ند چه‌کێک به‌ده‌ست بهێن ،درێژه به شۆڕش و ێشمه‌رگایه‌تی و نه‌به‌رده‌کانیان بده‌ن.
زیندانییه سیاسییه‌کان له زیندانه‌کان دا ، به سروودی نیشتمانییه‌وه ته حه‌دای جه‌لاده‌کانیان ده‌کرد، وره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده باڵا و پۆڵاینیان هه بوو ، به هه‌ڵوێسته‌کانیان جه‌للا ده‌کانی په‌ت و سێداره یان شه‌رمه‌زارده کرد .
کام بسته خاک؟پێ ده‌شت وگردۆڵکه‌و لاپاڵ و کۆڵان وشه‌قام وگه‌ڕه‌ک وزیندان نه‌ماوه ،به خوینی پێشمه‌رگ.و زیندانیانی سیاسیی سوور نه‌کرابێ..؟
له دوای راپه‌رینه‌وه ،سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ، به پلان وبه‌رنامه و نه‌خشه ی داگیرکه‌رانی نیشتمان ،بوون به‌خۆرێک بوون به سێبه‌ری داگیرکه‌ران ، هاوکێشه‌کانیان به جۆرێک شێواند ، به جۆرێک ئاراسته کران ، به‌های ئه‌و هه‌ممووسه‌روه‌ری و ئه‌و هه‌موو نه‌به‌ردی وچالاکی وداستانانه‌ی ێشمه‌رگه یان ، به‌جۆرێک کاڵ کردوه ،به‌های شکۆکان یان رووبه‌رووی ده‌یان پرسیار‌و گومانی ته‌ماویی کردووه .
عه‌قڵی داخراو مه‌زاجی سه‌رکرده‌کان ، ئه‌وه‌نده بچوک و کورت بینه ، له 1991 تا 2022 ئه‌وه 31ساڵه نه‌یانتوانیوه ، له چوارچێوه‌ی دسپلین و پرانسیپی حیزبه چه‌ق به‌ستوو کانی سه‌رده‌می عه‌قڵی بنه‌ماڵه و خێڵه‌کی شاخه‌وه هه‌نگاو بنێن ،بۆ نیشتمانیێک تا چه‌ندان ساڵی تر کاریگه‌رییه تراژیدییه‌کانی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ی له سه‌ر ناسڕێته‌وه .
سه‌دام ،به‌عس ، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له 21/ 2/ 1988 تا 6 / 9/ 1988، له‌ماوه‌ی 198 رۆژ ، له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه،تا دوا خاڵی سنووری زاخۆ ئه‌نفالی کوردی به 8 قۆناغ کرد ، بێ جیاوازی جوگرافیا .
به‌ڵام عه‌قڵی به‌سته‌ڵه‌کی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا جیاوازی نێوان جوغرافیای هه‌ولێرو چوغرافیای سلێمانی ده‌که‌ن و تا سه‌رئێسقان به ده‌یان سیناریۆ له به‌هاو شکۆی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی که‌م ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌م کلتوری رق و تۆڵه و تۆڵه کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر له ئه‌نفال و کیمیا بارانی نیشتمان مه‌ترسی تره .
با ره‌نجی له بن نه‌هاتووی پێشمه‌رگه ونه‌کان و زیندانیانی سیاسیی وخوێنی شه‌هیدان نه‌کرێن ،به قوربانی فه‌رشی سو وری عه‌قڵی چه‌ق به‌ستووی سه‌رکرده‌کان و ئه‌و گرێ ئالۆزییه ده‌ره‌نیانه‌ی ، ئه‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌یان به‌م تاریکستانه ی ئێستا گه‌یاند .