گوندی ره‌بات و هه‌زارکانی کەسو کاری نزیکی یەکترین ، بە سەرپەرشتی ئەشرەف ئاغا‌و عوبید ئاغا ، رەبات و هەزارکانی ماڵی هەموو رە باتییەکان بووە ، ره‌باتییه‌کان له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەتی سەفەوی ، فارسی شیعە ، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەردە می دە سە ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی ، تورکی سونی ، لە باشووری کوردستان ،ملیان بۆ هیچ کام له‌و دوو داگیرکەرانەی نیشتمان دانه‌نواندوە .
لە هەردوو داگیرکەرەکە ی نیشتمان یاخی بوون ، رووبەرووی تراژیدیای ماڵ وێرانی و دەربەدەری و کۆمەڵ کوژی بوونەتەوە .
رۆلی ره‌باتییه‌کان لە خەباتی رزگاری خوازی کوردا ، نەک وەک تێروانینی خێڵەکی ، له جوغرافیای ره‌بات و سەنگاو و قەرەداخ ، لەسەر نەخشەی نیشتمان ،هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی باڵا بووە ، خاوەنی دەیان شەهید و ئەنفالن .
لە م ساڵانەدا کاره‌ساتێک له نێون ئامۆزاکانی گوندی رەبات و هەزارکانی رەبات ، لە سه‌نگاو له نێوان وەچەی ئەشڕەف ئاغا‌و عبید ئاغا ی ره‌باتی دا سه‌ری هه‌ڵدا ، هه‌ردوو خانه‌واده‌که ، خوێنی یه‌کترین ، ئه‌وکاره‌ساته ، ناخی هه‌موو کەسێکی هەژاند . هه‌ر هه‌موورەباتیەکان هاوخه‌می ئازاری ئامۆزا به‌ڕێزه کانی رەباتن ، رەباتیەکانی هه‌زارکانی له‌و کاته‌وه ، له هه‌مووکه‌س زیاترناخ و ویژدان ودەروونیان ئازاریان ده‌دات ، دانیان به هه‌ڵه که یا ن دا ناوه ، داوای هه‌نگاوی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان لە ئامۆزاکانیان ده‌که‌ن .
گه‌ر ئاوڕێک له ئەزموونی کێشه ی عه‌شایه‌رییه‌کانی کورد لە سییەکان وچله‌کان وپه‌نجاکان وشه‌سته‌کانی تا حەفتاکان و تا ئێستا لە گه‌رمیان وسەراپا ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بده‌ینه‌وه ، هەموو ئەو هەڵەو کارەسات و کێشانە ، تەنیا بە زمانی دیالۆگ و لە یەکتر گەیشتن چارەسەر کراوە .
گەر ئامۆزاکان بە دڵێکی گەورەوە ، سوود لە ئەزموونی هه‌نگاوی چارەسەری كێشەی کارەساتی ئەوخانەوادانەی پێش خۆیان وه‌ربگرن ، بۆ گفتوگۆ‌و لە یەکتر گەیشتن و بەخشندەیی ، ئەوا لێبوردن گەورە ترین خاڵی بەهیزو بەهای باڵایە بۆ مرۆڤە گەورەکان ، بۆ هه‌نگاوی نوێ ، بۆژیانێکی نوی بۆ نەوەکانیان .
گەر ئامۆزاکان لە ئاستی گیان و رۆحی هەست بە لێپرسینەوە دابن ، بۆ ئێستا‌و ئایندەی نەوەکانیان ، دەبێت رق و کینەو بوغز‌و تۆڵەو تۆڵە کردنەووە لە دڵ وناخیان ن دا بسڕینەوە ، بە رۆح و گیانی سۆز و خۆشەویستی بۆ رەبات و بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی وخاک ،یەکتریی قبوڵ بکەن ، بەوەفاو بە ئەمەک بن بەرامبەر بە یەکتریی .
بوار نە دەین بە کەسانی دەروون نەخۆش و خۆپەرست و نیه‌ت خراپ و دووفاق ،بە سیناریۆی ، جیا جیا ، یاری بە کارەساتی ئامۆزاکانەوە بکەن ، کەسانی زمان خراپ لە پشت ئەم ئامۆزانەوە . هەنگاوی خراپ و رۆڵی خراپ وسیناریۆی ئیزدیواجی بنوێنن .
بۆ ئەوەی ئامۆزاکان و رەباتیەکان و کەساییەتیە نمونیەکانی سەنگاو گەرمیان ،سوود لە کاتەکانی بەردەمیان وەربگرن ، بۆ ئەوەی رووبە روویی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر وکاره‌ساتی گه‌وره‌تر نەبنەوە .
ئەرکی هەموو ئامۆزاکان و رەباتیەکانە ، بە هەماهەنگی کەسایەتیە نمونییەکانی سەنگاو و گەرمیان ، ده‌رگای گفتوگۆ‌و بۆ هه‌نگاوی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکەنەوە .
دڵنیاین هەموو ئامۆزاکانی رەبات ، کەسایەتیەکی به‌خشنده‌ی باڵای گه‌وره‌ن ،لە ئاستی لێپرسینەوەی به‌جه‌رگانەی ناو تراژیدیای ئازاری کارەساتەکەدان ، بە جۆرێک هەڵوێست دەنوێنن ،دەرگا لە بەردە م قسه‌ی خه‌ڵکی نیه‌ت خراپ دادەخەن ، پەنجەرەیەک بۆ قسه‌ی باشی ئەو کەسێتیە نمونەیانە ده‌که‌نەوە ،که‌رۆڵی کاری باش دە نوێنن بۆچاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان .
دڵنیاین هەڵوێستی بەخشندەیی و جوامێری ئامۆزاکان ، به دڵێکی گه‌وره‌وه ، بەلۆژیکی عه‌قڵێك لە ئاستی رەبات و سەنگاو نیشتمان دا ، بوار نادەن جارێکی تر هەڵە بەرامبەر بە هەڵە بکرێتەوە .
ئامۆزاکان به ئیراده‌یه‌کی باڵای به‌هێز، به ئازایه‌تیه‌کی مه‌ردانه‌و جوامێرانه ، هه‌نگاوبە هەنگاو گفتوگۆ قبوڵ ده‌که‌ن ، هەڵبژاردنی گفتوگۆ لە نێوان ئامۆزاکان دا ، لەسەنگێکی پڕ لەقورسایی گەورەیی لێبوردن دایە ، لە باڵاترین شه‌هامه‌تی و بەخشندەیی دایە ،بۆ ئەوە ی کێشه‌کانیان له‌و سنووە دیاری کراوە دا ،چەق نەبەستێ و ئالۆز نەبێ .
ئەرکی هه‌موومانە به ویژدانه‌وه له ئاستی لێپرسینه‌وه‌دا بین ، بۆنیەتی باش و بۆ هەنگاوی باشی لەبارو گونجاو بۆ ئەوەی سوود له ئەزمونی چارەسەری کێشەی عه‌شایه‌ره‌کانی پێش خۆمان وه‌ربگرین .
له هه‌موو سەردەمەکانی مێژووی هەموو دنیادا ،هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر نەکراوە ،بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئەزموون و وانه ی نوێ ی (لێبوردن )لەقوەتەوە فێری نه‌وه‌کانی رەبات و هەزارکانی و سەنگاو و گەرمیان بکه‌ن
( توندی تیژیی و ئینکاری و پەیڕەوی پلان و بەرنامەو نەخشەی هەڵە و چه‌ک، چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات و ئاڵۆزترودژوارتری دەکات).
ئامۆزاکان بە ئەزمونی بەهای شەهامەتی و ئازایەتی جوامێریی و بە هەڵوێستی مرۆڤە گەورەو مەزنەکان ، کە لە رۆژانی تەنگانەدا دەردەکەون ، بە دڵێکی گەورەوە گفتوگۆ قبوڵ دەکەن ،بۆ کردنەوەی گرێ ی ئاڵۆزەکان و بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەکان .
دەبوو ایە خزمانی رەباتی بە هەموو بۆچونە جیا جیاکانەوە ، بە یەک دەنگ و بەیەک رەنگ و بەیەک هەڵوێست لە ئاستی کارەساتەکەدابن ، کام هەنگاو گونجاوە و لۆژیکانەیە ،عەقڵانیە ، پەشیمان بوونەوەی لە دوا نییە .
لە خزمەتی بەهای پیرۆزی کەسێتی رەباتیەکان دایە ، بە هەموومان ئەو هەنگاوە بگرینە بەر .، لە م نوسینەدا رەچاوی هەموو روویەکانی کێشەکەم خستوەتە روو ، با خزمانی رەباتی بەڕێز لە ئاستی شەهامەتی ،گفتوگۆ‌و چارەسەرکردن ولێبوردن و ئاشتی دابن، ئەو ئازایەتی یە بەهای سەنگی قورسایی وسەرەوەیەکی باڵایە ، نەک تەنیا بۆرەبات ،بۆ سەنگاو و گەرمیان . بۆ کوردستان .
ئەمە راوبۆچوونی منە ، بۆ ئامۆزاکانی رەبات و هەزارکانی و خزمە کانی رەباتم ، گەر هەر بەڕیزێک را و بۆ چونێکی باشتری لۆژیکانەی هەیە بۆ گفتوگۆ و چارەسەری كێشەکان ، دەتوانێت بینوسێت.
بە پێچەوانەوە، هەر راو بۆچونێکی نیەت خراپی ، کەسانی دەروون نەخۆش و زمان ژەهراوی بۆ ئاڵۆزی کێشەی ئامۆزاکان ، جێگای نابێتەوە.
*وێنەی یەکەم گوندی رەبات ،وێنەی دووەم گوندی هەزارکانی رەبات .