دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ، خەڵک حیزبەکانی کوردستان یان ، بە ئەلتەرناتیڤن دەزانی ، دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، دڵیان به‌م دامه‌زراوه دیمکراسی یه خۆش بوو، پەرلەمان یاساکانی نیشتمان دەداڕێژێ و بە پەرۆشەو ە چاودێریی هەموو دام و دەزگاکانی بەڕیوەبردنی هەرێم دەکەن .
کورد پێش راپه‌رین ودوای راپه‌رین و دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 و نەمانی دەسەڵاتی سەدام ، لە حکومه‌تی کاتی عێراق و له 30/ 1/ 2005 لە ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق ، رۆڵی لە بڕیاری ستراتیژیی ، ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی عێراق ، لە پێگه و پایەی پارسەنگی هێزدا بوو .
دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و جینۆساید کردنی شه‌نگال،تێكشکانی داعش،پێشمه‌رگه وه‌ک ناوێکی دیار ، له دنیادا بووبه هێمای به‌های شکۆی به‌رگری له‌نیشتیمان ومرۆڤ و مرۆڤایه‌تی .
دوای په‌له پەلی وشپرزه‌یی ریفراندۆمه‌که‌ی 2017 ،هه‌موو هاوکێشه‌سیاسییه‌کانی پێگەی کوردی له کوردستان وعێراق و دەرەوە دا لا سه‌نگ کرد .
تراژیدیای هەڵگیرسانی شەڕ ، بە هۆی هەڵەی بڕیاری مەزاجی سەرکردایەتی سیاسیی کورد، پێشمه‌رگه‌له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران ،حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه هه‌موو شوێنه ستراتیجییه‌کان . کورد لە دوزخورماتوو کۆمەڵ کوژ کرا ، کورده‌کانی که‌رکوک ره‌ویان کرد ، که‌رکوک داگیر کرا .
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، نەک دانیان به هه‌ڵه کانی خۆیان دا نه‌نا وە، له پارسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، هاتنه سه‌ر خاڵی هیچ ؟ بە پێچەوانە وە ، خۆیان کرد بە پاڵەوانی ئەفسانەو بەخەیاڵی دۆکیشۆتانە ، ئەو هەموو هەڵەو نوشستی و تێک شکانەکانیان ، بە سەرکەوتنی مێژوویی دانا.
له میدیاکانیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه کاری ، یه‌کتریان تاوانبار کرد، وه‌ک هیچ هه‌ڵه‌یەکیان نەکردبێ ،خوێنی شه‌هیدانی نیشتمان وئه‌نفال وکیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه یان ،له چه‌ند رۆژێکدا به هه‌ده‌ردا .
بۆ سه‌رکرده سیاسییەکانی کورد ، هه موو یڕیاره‌کانیان موتڵەقە و پرە لە رق و کینه و توندوتیژیی و سیناریۆ ؟ ، بۆ خاوەنی ناسنامه‌ی وتاری نه‌ته‌وه‌یی نین ؟ ،بۆ دژایه‌تی یه‌کتری دەکەن و یەکتریی دەسرنەوە ،؟ بەم لیکترازانانەیان ، دەبێت رۆڵیان له هەڕیم و به‌غداد چی بێت ؟
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد ، لە سیناریۆ یەکانیان دا خۆیان بە فریاد رەسی دامەزراندنی دەوڵەتی کورد دەزانن ، لە کاتی هەڵەو تێک شکانیان دا ، خۆیان بە عێراقچییه‌کی عه‌یاره 24 ی کۆکتێلی شیعه‌و سونه دادەنێن .
خۆیان بە که‌سێتیه‌کی شاز و باڵا دەزان ،هێج بڕیارێکیان ،هەڵە نی یە ، به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی چه‌ق به‌ستووکانیان ، بە ناوی کوردەوە ، هەمووی لە به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و خانه‌وادەو بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانیان دایە .
گەر پەرلەمانتارانی کورد ، لە ناو هۆڵی پەرلەمانی بەغداد ، بە پەرۆشەوە بە تەنگ دواکاریەکانی خەڵکەوە نەبن ، رێزی خۆیان ودواکانی خەڵک نەگرن ، بەو شێوە نابە جێ و نەشیاوانەوە ، دژایەتی یەکتریی بکەن و یەکتریی بسڕنەوە ، لیستی نەتەوەکانی تری عێراق ، چۆن رێزی پەرلەمانتارانی کورد‌و دواکانیان بگرن ،
چۆن ئەوان دەنگ بە مادەی تایبەتی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی کورد بدەن ،
پەرلەمانتارانی کورد ، لە ناو عەقڵی چەق بەستووی بنەماڵەیی و خێڵەکی و حیزبایەتی دا ، خاوەنی هیچ ناسنامەیەکی نەتەوەیی نین .
پەرلەمانتارانی نەتەوەکانی تری عیراق ، لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق ،ئەو هەقیقەتە تاڵەیان بۆ پەرلەمانتارانی کورد خستە روو :
( پەرلەمانی پەرتەوازەی کورد، بەم هەڵویستە نزم و لاوازەیان ، نوێنەری دوا رەواکانی کورد نین )
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود