له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کۆرۆنا ,له چین و ئیتالیا و ئیران و جیهان ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، بە هه‌موو دام و ده‌زگا کانی ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره تی ناوخۆ و میدیاکانه‌وه ، له‌سه‌ر نه‌خشه و بە‌رنامه‌یه‌کی زانستی ، به رێنمایی ، پسپۆڕانی ته‌ندروستی و ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی .به په‌رۆشه‌وه ، هەنگاوی نوێ و کاری زۆر باش وجدیان نا ،بۆ فریاکه‌وتنی نەخۆشەکان .
هه‌موو میدیای بینراو بیسراو و تۆمار ، به‌یه‌ک به‌رنامه‌ی زانستی پزیشکی نوێ ،به یه‌ک هه‌ڵویست ،رۆڵی باڵایان نوند ،بۆ په‌خش کردنی ، رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان
هه‌موو خه‌ڵک ،سوپاس وپێزانینی بۆ ئه‌و هه‌ڵویسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییەی ،حکومه‌ت هه‌رێم هه‌بوو.
بێ حەساسیەتی حیزبی و بێ جیاوازی، ئەم شار‌و ئەو شار ، به‌ره‌نگاری کۆرۆنا بوونەوە.
هه‌موو لێپرسراونی ئیداری شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ،دکتۆر وکارمه‌ندانی ته‌ندروستی ، پۆلیسی چاودێری ، پۆلسی هاتوچۆ ،کارمه‌ندانی ئاسایش ، زیاد له سنوور ،هه‌موو توانایان خسته گه‌ڕ ،بۆ کەم کردنەوەو لە ناوبردنی کرۆنا .
گه‌ر حکومەت ،ئه‌م ئه‌زمونه نوێ یه ، بکات به کلتوریکی نوێ و ستراتیجێکی نوێ ، بۆ ئێستاوئاینده ی ئەم هەرێمە ، بۆ هه‌موو بواره‌کانی ، تری ژیان ،به یه‌ک هه‌ڵوێست، کارەکانیان هەڵسوڕێنن ، هه‌نگاوی نوێ ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بنێن .
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه کانی ساڵانی زوو ، چه‌ن باره ،نه بنه‌وه ،واز له حه‌ساسیه‌تی حیزبی بێنین ، که زۆر (ڤایرۆسی کۆرۆنا )و (وەرەمی سەرەتان )مه‌ترسی دارترە ، بۆ ئێستا‌و ئایندەی نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ژیانی سەرانی حیزبەکان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی. هەرێم ،له هه‌موو روویه‌کەوە ،ره‌فاهیه‌تێکی خەیاڵی و ئەفسانەییە ، ئەو هەموو سامان و سەرمایە و کۆمپانیا بەلاحانە ،هیچیان بە ناوی خۆیانەوە. تۆمار نەکراوە ، ئەوەندە زۆرە ، لە بن نایەت .
ئەوەندە چاوچنۆک و برسین ، تێر لە دەسەڵات وسامان وسەرمایەی نیشتمان ناخۆن .
ژیانی ،هاوڵاتیان ، به که‌سو کاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و پێشمه‌رگه‌و زیندانیانی سیاسی وفه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و.خانه‌نشینەوە ،ئه‌وه‌نده‌قورس ودژواره ،پڕه له تراژیدیا.
حکومه‌ت ، چەند ساڵێکە موچەکانیان بۆ دەخاتە دەغیلەوە ، له ساڵێکدا، نۆ مانگ ، موچه‌یان پێ ده‌دات ، به‌هۆی بێ سەرەو بەرەیی یەوە ،موچه‌که‌یان دواده‌که‌وێت
به هۆی گەندەڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد و هەولێر ، ژیانی هاوڵاتیانیان ،قورس تر و دژوارتر کردووه ، پێویستییەکانی رۆژانه‌یان بۆ دابین ناکرێت .
حکومه‌تی هه‌رێم ، داهاتی گومرگ و داهاتی که‌رته جیا جیاکان ، سامان و سەرمایەی نیشتمان ،چی لێ ده‌کەن؟
هاوڵاتیان لە بەردەم ،ئەم هەموو (بۆریە نەوتانە ) و (بیرە نەوت و (بۆریەغازانە) دا ، ژیانیان پڕە لە گومان و چاوه‌ڕوانی و نه‌داری.
بۆری نه‌وت وغاز ،ئه‌م نیشتمانە ، بۆ کوێ ده‌ڕوات ؟...
.به کێ ی ده‌فرۆشن ؟ ئه‌ی ئه‌و بدجەو سەرەوەت و سامانە ، چی لێ ده‌که‌ن.؟.
ئایا حکومه‌ت .چۆن جەنگی ڤارۆسی کۆرۆنای کرد ؟
ئاواش ده‌توانێ، شه‌ڕی گەندەڵی بودجه و داهاتی هه‌رێم له گه‌ڵ ده‌ستکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی یه خه‌یاڵاوییه‌کانی خۆیاندا بکه‌ن؟
ئایا دەتوانن ، شه‌ڕی شکۆی ره‌وشتی پیشه‌که‌یان ،لە گەڵ (تەماع ویژدان )ی خۆیان دا بکه‌ن ؟
بودجه‌وداهات و سامان و سەرمایەی نیستمان ، لەمە زیاتر ، بۆ خزمەتی کۆمپانیا زەبەلاح و بانکە بێ ناو و بێ ناو نیشانەکانیان نەبێت .