شاری سلێمانی له ساڵی 1784له لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابانه‌وه، له گوندی مه‌ڵکه‌ندی بنیات نرا ، ئه‌م شاره له 1784- 2021، ته‌مه‌نی 237 ساڵه ، گه‌ر به‌رواردی سلێمانی بکه‌ین له گه‌ڵ شاره‌کانی تری عێراق ، سه‌نگ وقورسایی ئه‌م شاره له رووی سیاسیی و ئابووری و کلتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه له ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تره .
له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی له 920-1958، له ماوه‌ی 38ساڵی ده‌سه‌ڵاتی دا ، هیزی پیاده‌ی سوپای عێراق، به پاڵپشتی هیزی پیاده‌ی سوپاوهیزی ئاسمانی به‌ریتانیا ، له دوو قۆناغ دا 1923-1927، 1930-1931 په‌لاماری کوردستان و...به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی یان داوه ،فرۆکه جه‌نگییه‌کانی به‌ریتانیا ، شاری سلێمانیان بۆردمان کردووه .
6ی ئه‌یلوولی 1930 بۆ یه‌که‌م جار سلێمانی ، پێشه‌نگی راپه‌ڕینی شاربوو ،وه ک بورکانێکی نه‌ته‌وه‌یی رووبه‌رووی ئینگلیزه‌کان ته‌قییه‌وه . له ناوجه‌رگه‌ی سه‌رای سڵێمانی ،سه‌راپا شه‌پۆلی خه‌ڵکی شاریان له سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان هه‌ژاند ،دژ به غه‌در ..سسته‌م ..ناعه‌داڵه‌تی ده‌ستوورو یاسا‌و رێسا .
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق له 1958 ، تا راپه‌ڕینی 7 /3/ 1991 ، تا گۆرانکاری 9/ 4/2003 ، له‌ماوه‌ی 45ساڵی ده‌سه‌ڵاتی 5 سه‌رۆک کۆماری دیکتاتۆردا ،سلێمانی شاری بڵێسه‌ی مانگرتن .. رێپێوان ...یاخی بوون ... راپه‌ڕین .... هه‌ڵوێست... پێشمه‌رگایه‌تی ....شۆڕش بوو ، له من‌ع ته‌جه‌وله‌که‌ی 9ی حوزه‌یرانی 1963 ، ئیزیبات خانه و حامیه‌ی سلێمانی پڕکران له خه‌ڵکی شار .... یه‌که‌م گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ ی حامیه‌ی سلێمانی و ده‌یان ..سه‌دان تراژیدیای شاری سلێمانی ، له ئاستی دۆکۆمینتی نێوده‌وڵه‌تین.
له دوای راپه‌ڕین ... دوای هه‌ڵبژردن و دامه‌زرانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ..شه‌ڕی برا کوژی ..له‌تکردنی په‌له‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم بۆ دوو جوغرافیای جیای سلێمانی و هه‌ولێر ، دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، دوای گۆڕانکاری 9/4/2003 تا ئێستا 2021 ، نه‌توانراوه ماسته‌ر پلانه‌کانی شار ، له ئاستی شاری سلێمانی دا بێت .
به‌هۆی حه‌ساسیه‌تی حیزبی، یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان ، حیزبه‌کانی تر ، سلێمانی له زۆر خزمه‌ت گوزاری بێ به‌ش کراوه .. هه‌مووئه‌و پرۆژهونهخشهو به‌رنامانه‌ی ئه‌م شاره ،زۆر به‌سستی و خاوی، هه‌نگاوی پراکتیکی بۆ ده‌نرێت ،به‌چه‌ند قۆناغێکی خاو خلیچک دا ئیفلیج ده‌بێت .
تا ئێستا زۆرله شه‌قامه کانی ناوشاری سلێمانی به خۆڵی ماونه‌ته‌وه ..قیرتاو نه‌کراون ... شه قامی سییه‌که‌ی سلێمانی ده‌ڵێ ی ساڵی 1920ی ، دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه ، له خوارپردی ده‌باشانه‌وه، شه قامێکی خۆڵ درێژبوه‌ته‌وه ، تا ده‌گاته گه‌ره‌کی شێخ ئاوا، له پشت ناوه‌ندی ئه‌رده‌ڵان ،به به‌رده‌م ئاسایشی گه‌ڕه‌کی شێخ ئاوا ، هه‌ر هه‌موی خۆڵه ، تا گاته پشت قوتابخانه‌ی بێکه‌س ... ئه‌و شه‌قامه خۆڵه ، به ناو گه‌ڕه‌کی هاوکاری دا تێده‌په‌ڕێت ...تاده گاته گه‌ڕه‌کی کاریزه وشک...به‌رو خواره‌وه بۆ گه‌ڕه‌کی ئاشتی .
ئه‌ی ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌کیه‌ی ، له پارکی ئازادییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، بۆ ناو گه‌ڕه‌کی کاریزه وشک ، له‌وێوه بۆ پردی کۆبانی ده‌ڵێ ی که‌لاوه‌یه‌کی دوای جه‌نگه ، هه‌ندێك خانوو... بازاڕی تێک دراو ، وه‌ک که‌لاوه‌ی روخاو ، له‌م لاو ئه‌ولا ، وه‌ک دومه‌ڵ ، به شێوه‌یه‌کی زۆر ناشرین قوت بونه‌ته‌وه ، هه‌موو ئه‌و موڵکانه ، قه‌ره‌بوو کراونهتهوبهڵام چۆڵیان نه‌کردوه .
ده‌بوایه به‌شی سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ی پردی خه‌سرو خاڵ، له‌سه‌ر شه‌قامی سالم ، فراوان بکرایه ، ده‌ڵێی کۆڵانه ته‌سک و تروسکه‌کانی گه‌ڕه‌که میلله‌کانی 1940.
ده‌بوایه له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نوێ ، گرنگی زۆربدرایه به شه‌قامی (مه‌وله‌وی و پیره‌مێردو سابونکه‌ران و کاوه و گۆران )، هه‌وڵ بدارایه ،ساید ێکیان ته‌خت بکردایه ،شه‌قامه‌که‌یان فراوان بکردایه ، یا سنورێکیان ، بۆهاتوچۆی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمۆبیلانه دیاری بکردایه ، خزاندویانه‌ته ، ناو ئه‌و شه‌قامانه.
زۆربه‌ی شه‌قام و کۆڵان و گه‌ره‌که‌کان ،چاڵ و چۆڵی یه،چاک نه‌کراونه‌ته‌وه ، گه‌ڕه‌که نوێکانی سلێمانی له خزمه‌ت گوازارییهکان بێ به‌ری کراون ، دره‌ختی سه‌رشه‌قام و کۆڵان ، باخی گه‌ڕه‌ک و پارکه‌کان ، گرنگیان پێنادرێ ،هه‌موو ساڵی دارودارو ده‌ره‌ختێکی زۆر ده‌ڕوێنن ، به‌ڵام له به‌ر بێ ئاوی و گرنگی پێ نه‌دانیان ، شک ده‌بن ،ره‌نج و به‌رهه‌مه‌که‌یان به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
پارێزگای سلێمانی ...ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ...شاره‌وانی .. .په‌رله‌مان... حکومه‌تی هه‌رێم ...حیزبه‌کانی کوردستان ، ئه‌مه ماسته‌ر پلانه‌کانی شاری سلێمانی یه ، ئیترچۆن ؟ تا چه‌ند ساڵی تر ؟..چاوه‌ڕوانی ته‌واوکرنی شه‌قامی 100مه‌تری بین ... وه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی 400 قهرهوێلیهکه، دوای چه‌ند ساڵ چاوه‌ڕوانی .. بێزاری ... بێهوده‌یی ئه‌مجا ته‌واوکرا .
با واز له و وشه ورستهی بریقدار بێنین ،(سلێمانی شاری پایته‌ختی رۆشنبیری ) یه ، پارێزگای سلێمانی،ئێوه شه‌قامی 30 مه‌تریه‌که‌ی چه‌ندساڵ لهمهوبهرتان ،تا ئێستا 2021 بۆ ته‌واو نه‌کراوه ....ئیتر چۆن ،شه‌قامی 120 مه‌تری و 150 مه‌تری ده‌که‌ن به پلانی ئاینده ...ئه‌و پرۆژانه ، ئه و خه‌یاڵه (سه‌وزو زه‌ردو نیلی ) یانه ، له خه‌ونیش دا نایه‌نه دی .
سلێمانی شاری پایته‌ختی رۆشنبیری و... خه ونی هه‌ڵبزرکاوی...( سه‌وز... زه‌رد...نیلی) یه..