نیشتمانێک له چاڵدێرانه‌وه ...... که‌رت که‌رت کراوه و.....شه‌ڕگه‌ی داگیرکه‌ران بووه ,
هاوڵاتیانی به سیناریۆی جیا جیا به مێگه‌ل کراوه...له جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی یه‌وه ...خاپورکراوه....برسێتی و...قات و قڕی و ...مه‌رگ و ....سهفهربهلهکی...پێ ره‌وا بینراوه .....خاکێکی سه‌ربڕوا و ...هه‌ر پارچه‌ی به ده‌م چه‌قۆی قهسابێکهوهبێ ، قه‌سابخانه‌ی کوشتن و بڕین و بێ سه‌روشوین کردن بێ..هه‌ژارانی جه‌سته‌و رۆحیان به نیشتمان به‌خشی بێ.
سه‌رکرده‌کانی ده‌روێش و...... سوفی .....کورسی و پۆست و...... ته‌ریقه‌تی پله‌و پایه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگ بێ ..سه‌رکرده‌کانی تینووی بیره نه‌وت ..برسی .کۆمپانیا و.......قوتابی قوتابخانه‌که‌ی میکافیلی بن....ده‌نگی خه‌ڵک و ..سیسته‌م و...ده‌ستوور و.... یاسا‌و ..رێسا ، بکه‌ن به قوربانی خه‌ون و......... خۆزگه‌یان .
دوای ئه‌و هه‌موو زنجیره تێک شکان و ....ههرهسانه، دوای ئه‌و ههموورووباره خوێناویانه ،دوای ئه‌و هه‌موو کاول کاریانه ....دوای ئه‌و هه‌موو زنجیره کۆمه‌ڵ کوژیانه....ئه‌نفال و.... جینۆساید ....ره‌شه‌بای ژه‌هر ی کیمیایی ...گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان .......سه‌رکرده‌کانی ته‌نیا عاشقی. ده‌سهه‌ڵات و..... مه‌رجه‌ع ن....
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود