له دوای راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په رله‌مان وحکومه تی هه‌رێمی کوردستان ، دوای گۆڕانکاری 9 / 4/ 2003 ، ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، له‌بری ئه‌وه‌ی ، له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداریان سه‌رمایه‌ی نیشتمانی ، بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌م هههرێمه به‌کار بهێنن ، هه‌موو توانایان بۆ که‌م کردنه‌وه‌و له ناوبردنی که‌رتی گشتی یه ، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هاوڵاتیان که‌م بکرێته‌وه ، ئه‌وان گرنگی ده‌ده‌ن به که‌رتی تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و ده‌وروبه‌ره‌کانیان ، ده‌ستیان به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی ئه‌م نیشتمانه دا گرتوه‌وه ، رێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری داهاتی نه‌وت به‌ده‌یان سیناریۆی زه‌ردو سه‌وز، ده‌به‌ن بۆ خۆیان.
ههمووبهرههمی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی وکه‌رتی گشتی هاوڵاتیانیان کردوه به موڵکی تایبه‌تی خۆیان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و دار‌و ده‌سته‌و ده‌وروبه‌ره‌کانیان ، گه‌ر بڕوانینه کۆشك و تهلاروقاسه ی زه‌به‌لا ح و بانکی نهێنی ی ژێر زه‌مینه‌کانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌یان ، ئۆفیس و کۆمپانیاو پرۆژه‌ی که‌رته تایبه‌تیه فهنتازیاو خه‌یاڵاوییه‌کانی یان ، لۆژیکی عه‌قڵ له به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو دزییه‌ی ئه‌وان دا ، ده‌سته‌وسان ، دۆش داده‌مێنێ، ئه‌وان چه‌ندان پسپۆڕ یاسایی یان ، به کرێی گرتوه ،هه‌موو کاره دزی‌و نایاساییه‌کانیان ، به جۆرێك کردوه به کاری یاسایی و ره‌وا ، به‌و هه‌موو دزییه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌وه ، ئه‌وان خاوه‌نی هیچ نیین . دزی له موچه ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌که ن.
گه‌ر وڵاتێک ده‌ستوورو یاسا و رێسا ی تیا نه‌بێ، سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌وه‌نده خۆپه‌رست و نه‌رجسی بن ، به عه‌قڵێکی ، مه‌زاجی یه‌وه ، هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی نیشتنمانیی بکه‌ن ، پلان و نه‌خشه‌ی ئاوه‌دانی وڵات بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ ، داهاتی سه‌رمایه‌ی نیشتمان بۆ بواره‌کان بزنز و بۆ که‌رتی تایبه‌تی خۆیان به‌کار بهێنن ،گرنگی به که‌رتی گشتی نه‌درێ، ساڵ به‌ساڵ خزمه‌ت گوزارییه‌کانی ئه‌و که‌رته که‌م بکرێته‌وه ، تا به‌ته‌واوی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌کانی هاوڵاتیان ئفلیج ده‌که‌ن . ده‌بێت چاره‌نووسی که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و کام ئاراسته و تێکشاکانی تر ببێته‌وه .
گه‌ر به‌رواردێکی پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری که‌رتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان بکه‌ین ، له گه‌ڵ پرۆژه‌ی که‌رتی گشتی بۆ سه‌رمایه‌و کاره بزنزه‌کانی سه‌رکرده‌کانی ئه‌م هه‌رێمه ، دوو ته‌رازوی لاسه‌نگی نایاسای و غه‌درو خیانه‌ت ده‌بین، که هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ،هیچ ویژدانێك ئه‌مه قبوڵ ناکات ، ته‌نیا سه‌رکرده سه‌رمایه‌داره‌کانی حیزب وپه‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌بێت .