عێراق له بار‌و دۆخێکی مێژووی گه‌وره‌ی لێک نه‌چوی وادا ده‌ژیا ، عه‌قڵ به زه‌حمه‌ت په‌ی پێ ده‌بات ،چاودێران هیلاک ده‌کات ،ئه‌گه‌ر به لاپه‌ره‌ی مێژووی عێراقی چه‌رخی نۆزده‌هه‌م و ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا بچینه‌وه ،ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ،که رای مێژوو نوسان ئه‌وه‌یه ، عێراق له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، گۆڕستانی خێڵه‌کان بووه .
فالح عه‌بدولجه‌بار
ئه‌م توێژینه‌وه ورد‌و قوڵه به پێزه ، نوقمی تێڕامانێکی قوڵی کردم ، به‌و په‌ی په‌رۆشی یه‌وه ،بۆ به‌رگی سێیه‌می کتێبی (ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ) خوێندنه‌وه‌یه‌کی ترم بۆ کرد.
ئه‌م خوێندنه‌وه یه، کۆمه‌ڵگای باشوور ی کوردستان ده‌گرێته‌وه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی له ژێر کاریگه‌ری کلتوری عه‌ره‌بی عێراق دایه ، باشووری کوردستانی له ده‌وڵه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ و ته‌ریقه‌ت و حیزب .
ئیستا له هه‌رێم ی کوردستان دا، دوو چین هه‌یه ، چینی یه‌که‌م ،چینی پله باڵاکان و چینی دووه‌م چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌کان ،چینی ناوه‌ند له نێوان چینی پله باڵاکان و چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌کان نه‌ماوه و نیه .
چینی یه‌که‌م ،چینی پله‌ی باڵا کان ، له (خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌و خێڵ و عه‌شره‌ت وشێخ و ته‌ریقه‌ت وحیزب) پێک هاتوون ، خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵی ،کۆمپانیا ،بانقی ژێر زه‌مینی شاراوه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ، بزنز ، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی و میدیا و هه‌موو کایه‌کانی ژیان ، به کۆشک و ته‌لاری بیناسازی مۆدرێن ، به ده‌ستوورو یاسا و رێسکانی خێڵه‌کی .
چینی دوه‌م ، چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌کان ،هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه ده‌گرێته‌وه ، به به‌ری ره‌نج و ماندوو بوونی تاقه‌ت پروکێنی خۆیان ده‌ژین ، ئه‌م چینه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی چینی پله باڵاکانن ، جگه له داهاته دیاریکراوه که‌مه‌ی ژیانی قورس ودژواریان ،هیچ داهاتێکیان نییه .
چینی پله باڵاکان ، به فێڵ و ته‌ڵه‌که و سیناریۆی جیا جیا . له‌و داهاته که‌مه‌ی چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌یان ده‌دزن و ده‌به‌ن بۆ خۆیان .
یاسا‌ورێسا و دادگا بۆ چینی پله باڵا نی یه ، رۆژانه ده‌یان کاری نابه‌جێ و نه‌شیاو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و تاوان له‌م لاو ئه‌ولا ، ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، هیچ یاسا‌و رێسا‌و دادگایه‌ک ناتوانێت ، لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ دا بکات ، خۆیان له‌سه‌روی یاسا‌و دادگاوه‌ن .
رۆژانه ده‌یان که‌س له چینه ژینه نه‌هامه‌تیه‌کان ، به‌هۆی کێشه‌ی ژیانی خانه‌واده‌یی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و قورسی و ئاڵۆزییه‌کانی ژیانیانه‌وه ، رووبه‌رووی یاسا‌و رێسا‌و دادگا ده‌کرێنه‌وه ،زیندانه‌کانیان لێ پڕده‌که‌ن ، یاسا‌و دادگا‌و رێسا و زیندانه‌کان ته‌نیا بۆ چینی ژینه نه‌هامه‌تیه‌کانه .
ئایا کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ، به‌و هه‌موو جیاوازیانه‌وه ، به‌وهه‌موو بێ سیسته‌می و بێ و ده‌ستووری و بێ یاسا و بێ رێسایی و به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیه‌وه ، به عه‌قڵی توندوتیژی مه‌زاجی چینه باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و حکومی ئه‌م نیشتمانه یان نه‌کردوه به گۆڕستان ، به دۆزه‌خ بۆ چینی ژینه نه‌هامه‌تییه‌کان .
له‌م توێژینه‌وه چڕه‌دا ،باسی هۆزو خێڵه کانی کردوه، پێش ئه‌وه‌ی له ده‌شت و بیابانه‌کانه‌وه روو بکه‌نه عێراق ،چۆن هه‌موو سیما‌و نه‌ریته‌کانی هۆزو خێڵه‌کانیان به‌و په‌ڕی په‌رۆشییه‌وه پاراستووه ،به‌ڵام که دهگهنهعێراق ، هۆزو خێڵه‌کان نه‌یانتوانیووه ، له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی نوێی شار‌و شاارۆچکهکان و له گه‌ڵ داب و نه‌ریته‌کانی شاردا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن .
خێڵه‌کان له شاره‌کان دا. بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشه‌و ململانێ ، له گه‌ڵ دابونه‌ریته‌کانی شاردا،په‌نایان برد به‌ر ره‌فتاره پڕله توند‌و تیژییهکانیان ،که پڕبوو، له رق وکینه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه ی هێزی خێڵ و عه‌شره‌ت ،به‌مه‌ش رۆڵی ئازایه‌تی وقاره‌مانی خۆیان ده‌نواند ،توانیان خۆیان بگه‌یننه نێو‌و کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه بردنی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه .
دیواخانی ناو چادری شێخ وسه‌ره‌ک عه‌شره‌ته‌کانیان گواسته‌وه بۆ ناو کۆشک و دام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کان ،ژیانی کۆچ وکۆچ به‌ریان کرد به نیشته‌چی بوون ،به هه‌موو توانایانی خۆیانه‌وه ،هه‌موو ره‌فتارو داب و نه‌ریته دیار‌و تایبه‌تمه‌نده‌کان خێڵ یان گواسته‌وه بۆ ناو دام و ده‌زگاکانی (ده‌وڵه‌ت ....په‌رله‌مان ....کایهسیاسییهکان ) .
شه‌پۆلی کۆچی جوتیارانی گونده‌کان بۆ شاره‌کان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان گه‌ڕه‌کی نوێ له شاره‌کان دا دروست ببن ،خۆیان ده‌یان ده‌یان پاراست.
له 1968 حیزبی به‌عس جارێکی تر به کۆده‌تایه‌کی سه‌ربازی گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ،هێرشی توندیان کرده سه‌ر عه بدولسهلام عارف و عه بدولڕه‌حمان عارف ، به خێڵایه‌تی ناویان ده‌بردن ،له کۆنگره‌ی هه‌شته‌می هه‌رێمایه‌تی حیزبی به‌عس دا له 1975 دا ،سه‌دام حسین و تارق عه‌زیز گاڵته‌یان به عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌کرد ،جنێویان پێ ده‌دا ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ به‌هێز کردنی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پشتیان به دوو هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستبوو .
یه‌که‌میان : ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌ربازانه‌ی له خۆیانه‌وه نزیک بوون .
دووه‌میان : الجمیلات که لقێکه له هۆزی دلێم .
ئه‌وان زۆر ئه‌وه‌یان به‌لاوه سه‌یر بوو ،عه‌بدولسه‌لام عارف بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌تا ، به‌سه‌ر رژێمی پاشایه‌تی دا بکات، په‌نایان برده به‌ر هێزێکی خێڵه‌کی و هێزی عه‌سکه‌ری (ئه‌فسه‌ران) ،ئه‌م کۆکتێله بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان ، پیکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی نوێنهرێتیان تێک دا ،سه‌رچاوه‌ی بنه‌ما شهرعێتهکانیان خاپور کرد ، وه‌ک ( ده‌ستوور ...په‌رله‌مان ..ئه‌نجومه‌نی پیاو ماقوڵان)و که‌وتنه ململانێ ی یه‌کتری به چه‌ک ، له به‌ر نه‌بوونی شێوازه‌کانی ململانێ ی هاوچه‌رخی وه‌ک (گفت‌و گۆ ..په‌رله‌مان ...ده‌نگدان ...راپرسی ).
له‌م ناکۆکیهیانهی که یه‌کتریان قبوڵ نه‌ده‌کرد....پیلان دژی پیلان سه‌ری هه‌ڵدا ، له 1958 – 1968 که 10 ساڵ بوو ، نزیکه‌ی 300ئه‌فسه‌ر ، له سوپای عێراق کوژران وپاکتاوکران و دوورخرانه‌وه.
ئه‌م دیاردنه بونه نه‌ریتێکی نوێ ورۆڵی سه‌روه‌ریی یاسایان وه‌لانا ،په‌نایان برده به‌ر توندوتیژی وهێزوچهک ،دیکتاتۆرێک به پاڵپشتی چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی دیار‌و چه‌ند سه‌رۆک خێڵێک ،ده‌ستیان به‌سه‌ر سوپادا گرت .
به‌پێ ی نه‌ریتی خزمایه‌تی و تیره‌و خێڵ،ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریانه‌ی خۆیان سه‌پاند ،عه‌بدولکه‌ریم قاسم پشتی به‌هێزی سوپا به‌ستبوو ،عه بدولسهلام عارف پشتی به خزم و عه‌شره‌ته‌که‌ی و سوپا به‌ستبوو، هه‌ردوکیان تێک شکان .