سه‌دام له جه‌نگی 8ساڵه‌ی عێراق –ئێران دا، پێویستی به هێزێکی بێ شوماری مرۆیی له سوپا بوو ، له هه‌موو چین وتویژه‌کانی عێراقی له هیزه چه‌کداره جیاجیاکان دا کۆکرده‌وه
، ژماره‌ی ئه‌ندامانی سوپاکه‌ی گه‌یانده یه‌ک ملوێن.
بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی وتاری ئیسلامی رادیکاڵی شیعه له ئێران ،پێویستی به هێزێکی ئایدۆلۆژیای هه‌بوو،به هۆی سه‌قاڵی ده‌زگاکانی ئه‌من و ئیستیخبارات وموخابهرا ت وسوپا ،به جوغرافیایه‌کی به‌ربڵاوی به‌ره‌ی جه‌نگه وه ،ده‌زگاکانی تری ده‌وڵه‌ت به ناچاری، ده‌بوایه پشت به سه‌رچاوه‌ی مرۆیی وئایدۆلۆژیای نوێ ببه‌ستن ،سه‌دام ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی له به‌های خێڵ و شێخه‌کان دا بینی یه‌وه .
سه‌دام ودام و ده‌زگاکانی زانیان ، هه‌ندێک له هۆزه‌کانی باشوری عێراق ، له سه‌ر لۆژیکی ئاینی بیر ناکه‌نه‌وه،به‌ڵکو نوقمی لۆژیکی ناوچه‌ین، سه‌دام ئه‌م کاره‌شی به (روکان عه‌بدولغه‌فور-ی سه‌ر به ماڵی مه‌جیدو له باڵی غه‌فور-هی سه‌ر به بێجات ی سپارد ، که جه‌مسه‌رێکی خێڵی( ئه بو ناسر)بوو ن، روکان په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو خێڵ وشێخه‌کانی باشووره‌و چه‌کداره‌کانیانه‌وه کرد .
له سه‌رهه‌مان نه‌ریتیش ، رۆکان عه‌بدولغه‌فور به‌شێک له عه شیره ته‌کانی کوردستانی له (هه‌رکی و سورکی و زێباری ) چه‌کدارکرد ،ئه‌م عه‌شیره‌تانه بۆ ده‌سکه‌وت وپاره‌و پله‌و پایه ، چه‌کیان به‌سه‌ر زۆر له گه‌نجی عه شرهتهکهیاندا دابه‌ش کرد ،کریان به‌جاش و پشت و په‌ناو پاڵپشتی هێزه‌کانی سوپای عێراق دژ به‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ندێک له‌سه‌ره‌ک خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخه‌کانی کورد ، له به‌ره‌ی گه‌له‌که‌یان مانه‌وه ، چه‌کی خیانه‌ت و پاره‌و پول و پله‌و پایه‌یان هه‌مووی ره‌ت کرده‌وه ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ خێڵ وشێخ ، سه‌ره‌ک جاشێکیان تیا هه‌ڵنه‌که‌وت ، ئه‌مانه رۆڵی گه‌وره‌و دیاری پڕله سه‌روه‌ریان له خه‌باتی رزگاری گه‌له‌که‌یان دا بینیووه.
سه‌دام توانی به پاره‌و پله‌و پایه‌ی جیا جیا و ده سکهوت کۆنترۆڵی عه‌قڵی زۆر سه‌رۆک خێڵ و هۆزو شێخه‌کانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق و کوردستا ن بکات .
دوای جه‌نگی که‌نداو عێراقییه‌کان توشی تێڕامان بوون ،کاتێ سه‌رۆک سه‌دام حسین یان له ناوباخچهیهکی کۆشکه‌کانی دا بینی ،چۆن پێشوازی له سه‌ره‌ک خێڵ و هۆزو شێخه‌کان ده‌کات ، هه‌ر خێڵ و هۆزوشێخێک ، به پێ ی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان ، جۆره ره‌نگ و جۆره ئاڵایه‌کی تایبه‌تی خۆیان هه‌بوو،ئه‌وان به حه‌ماسه‌وه هۆنراوه‌ی شه‌عبی و دروشمیان به باڵای سه‌دام دا هه‌ڵده‌دا، هه مووکردهوه و وتار‌و قسه‌کانیان به باڵی ( حهفیزوڵلا ) بوو ،ئه‌وان به جۆرێکی وا خۆیان له به‌رده‌م سه‌دام دا سوک ده‌کرد، هه‌موو ره‌نگ و ئاڵاکانی عه‌شره‌ته‌که‌یان فڕێ ده‌دایه ژێر پێڵاوه‌کانی سه‌دام.
ئاڵا‌و ره‌نگی خێڵ و هۆزه‌کان هێمای پڕله شکۆمه‌ندی و جوامێری ئه‌وان بوو، هێمای ئه‌و هه‌موو سهروهیانه بووکهبه درێژای مێژووی کۆن و ئێستایانه‌وه تۆماریان کردبوو ،شانازیان پێوه ده‌کرد . به‌ڵام ئه‌و سه‌ره‌ک عه‌شره‌ت وشێخانه ، به جۆرێک له به‌رده‌م سه‌دام دا نمایشیان ده‌کرد ببوون به کۆیله،له به‌رده‌م سه‌رۆک سه‌دام دا ، مه‌قاش،ملکه‌چ وبێ ده‌سه‌ڵات و لاواز بوون ، به جۆرێک هه‌ندێک سه‌رۆک عه‌شیره‌ت عه‌گاله‌که‌ی سه‌رشانیان که هێمای شه‌ره‌فیان بوو ، فڕێیان ده‌دایه به‌ر پێڵاوه‌کانی سه‌رۆک ، ئه‌مه‌ش به پێی پێوه‌ری خێڵ ، نیشانه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که له ئاستی سه‌رۆک دا خاوه‌ن شه‌ره‌ف نین .
سه‌رۆک خێڵ و شێخه‌کان که‌سیان یه‌کتریان خۆش نه‌ده‌ویست ، له کۆڕ‌و کۆبونه و بۆنهجیا جیاکان دا،له دیوه‌خان و ته‌کیه کانیان دا ، به سیناریۆی درۆ نمایش ، مجامه‌له‌ی عه‌شایه‌ری و شیخایه‌تی یه‌کتریان ده‌کرد ، هه‌موو سه‌رۆک خێڵ و شێخه‌کان له به‌رده‌م سه‌دام دا ،به جۆرێک دڵسۆزی و وه‌فای پڕله ماستاویان بۆسه‌رۆک ده‌خسته روو ، به‌های شه‌رفی عه‌شره‌ت و شێخایه‌تی و عهگالهکانی یان کرده شاباشی سه‌رۆک .
ئه‌م هه‌موو نمایشه پڕله کۆکتێله ی نێوان سه‌رک خێڵ و هۆزو شێخه‌کان بوسهرۆکی عێراق، بۆ به‌تاڵ کردنهوهیبههای شه‌ره‌فی عه‌شره‌ت و شێخایه‌تی و ره‌نگ و ئاڵاوعهگال بوو،هه‌مووی نیشانه‌ی لاوازی که‌سێتی و بێ ده‌سه‌لاتی سه‌رۆک خێڵ وشێخه‌کان بوو، له به‌رده‌م سه‌رۆک ، به جۆرێک کۆیله بوون ، ته‌نانه‌ت شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت وئازایه‌تی ویقارهکانی خێڵ و شیخایه‌تی ، هه‌ر هه‌مووی له ژێر بڕیاری سه‌رام دابوو.
به‌مه‌ش هه‌موو داب و نه‌ریت و کلتوری خێڵ وشێخایه‌تی، بواری نه‌ته‌وه ییی عه‌ره‌بی ، هیچ سه‌نگ و قورساییه‌کی له به‌رده‌م سه‌رۆک دا نه‌ما بوو ، سه‌دام به م جۆره نمایشانه ، له خیتابه‌کانی دا به زمانێکی نه‌رجسیانه ، هه‌موو به‌هایه‌کی خێڵایه‌تی و شێخایه‌تی له ژێر کۆنترۆڵی خۆی دا، له قاڵب دابوو ، به‌مه‌ش نرخ و به‌هایه‌کی باڵاتر به سه‌رۆک سه‌دام به‌خشرا .
له دوای راپه‌رین ه‌وه ،هه‌ردوو حیزبه‌که سه‌ره‌که‌یه‌که ،ره‌وتی خه‌باتی رزگاری کوردستانیان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی پێچه‌وانه‌وه ی شۆڕش برده‌وه ،له کایه‌کانی حیزب وحکومه‌تی هه‌رێم دا ، ئه‌و هه‌موو ئه‌و مسته‌شارو لێپرسراوی مه‌فره‌زه خاسانه‌ی و خائین و جاسوسانه‌ی دژی پێشمه‌رگه و شۆڕش بوون ، له کایه‌کانی حیزب و حکومه‌ت دانران ، ئه‌وانه‌ی چه‌ندان پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید کردبوو ، ئه‌وانه‌ی به ده‌ستی پێشمه‌رگه کوژران ، له لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان دانران .
ململانێ نێوان ئه‌م دوو حیزبه ئه‌وه‌نده ناڕه‌واو ئاڵۆز بوو ، هه‌موو به‌ها جوانه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی ، شکۆی شه‌هیدان ، به‌های کۆمه‌ڵی کورده‌واریان سڕییه وه ، هه‌موویان کرد به‌قوربانی کورسی ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان و حیزب ، ناکۆکییه‌کانیان بۆ ئه‌وه بوو ، کامیان ده‌توانن زۆرتین خائین له ناو حیزبه‌که‌ی دا کۆبکاته‌وه .
دواتر بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانیان ده‌نگی خه‌ڵک بکڕن ،به ده‌یان، سه‌دان ،هه‌زاران ، که‌سیان له سلکی پۆلس ،ئاسایش ، پاسه‌وانی خۆیان و کۆشکه‌کانیان دامه‌زراند ، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موشهخۆری ته‌مه‌ڵی بێ به‌رهه‌می عهقڵیو جه‌سته‌ی یان دروست کرد، ته‌نیا موچه وه‌ربگرن .
جگه له پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان ، گه‌ر به‌لای ته‌لارو باره‌گاکانیان دا تێپه‌ریت ، ئه‌و هه‌موو پاسه‌وانه ده‌بینرێ ، ده‌ڵێ له به‌ره‌ی جه‌نگن ، ئایا گه‌ر ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵکن بۆ ئه‌وه هه‌موو چه‌ک به‌ده‌سته ،رووی جهکهکانیان ئاراسته‌ی خه‌ڵکه ، ئایا ئه‌وان له خه‌ڵک سڵ ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ترسن .
ئه‌م هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی و راوێژ کارانه‌ی حکومه‌ت ، ئه‌م هه‌موو ئه‌ندام مه‌کته ی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و پله‌و پایه باڵانه ،موچه‌ی خه‌یاڵی وه‌ده‌گرن و ژیانی فه‌نتازیانه ده‌ژین .
ده‌یان سه‌رۆک خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخ و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت ، له ههمووسهردهمێکدا ، کێ له‌ده‌سه‌ڵات دابێ ، ئه‌وان جاش و کۆیله‌و سێبه‌ری ئه‌وه‌ن ، له‌م سه‌رده‌مه‌ی دوای راپه‌رێن ،له به‌ر ململانێی به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ده‌نگ بۆ کورسی ،سه‌رکرده وحیزبه‌کان هه‌موو توانای سیاسی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و میدیایی وبواری خێڵه‌کی وشێخایه‌تی ئاینی یان ، خسته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵک بکڕن .
سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ، سه‌دان ده‌مانچه‌و چه‌کی جۆرا و جۆرودهیان دۆنم زه‌ویان، به و سه‌رۆک خێڵ وشیخی ته‌ریقه‌تانه به‌خشیوه ، ده‌یان برژوازی نا نیشتمانی دوورله هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤ و مرۆڤ دۆستیان ، دروست کروه، ئه‌م که‌سایه‌تی یه دیارانه ، وه‌ک زه‌رو خوێنی هاوڵاتیان ده‌مژن .
ده‌یان ،سه‌دان ،خوێندکاری خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌کالۆریوس ،ماسته‌ر ، دکتۆراو وپرۆفیسۆر ،نه له که‌رتی گشتی حکومه‌ت ،نه له که‌رتی تایبه‌تی ، کاریان چنگ ناکه‌وێت ، گرنگی بهپسپۆرییه جیا جیاکانیان نادرێت و خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه .
له‌دوای راپه‌رینه‌وه ئه‌و هه‌موو گه‌نجه به ده‌رونێکی بریندار‌و تێک شکاوه‌وه ، به قاچاخه رێی هات و نه‌ها، به یه‌ختێکی شه‌ق وشڕهوه خۆیان ده‌خنه به‌ر شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای ئیجه ،زۆربه‌یان بونه خۆراکی ماسی وزیندهوهرهکانی ده‌ریا ، یا به رێکه ت ده‌گه‌یشتنه وڵاتانی ئه‌وروپا ، به‌دوای ناسنامهوچارهنووسی ونی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن .
ئایا چاره‌نووسی هاوڵاتی ئه‌م نیشتمانه ، له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێبه‌ری کراون و دواڕۆژی ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کهنهتهوهو خاکه‌که‌یان ده‌که‌ن به سێبه‌ری پێگه‌ی ده‌سه ڵا تیان ، به‌ره‌و کام ئاڕسته‌ی تاریک چاره‌نووسی تراژیدیای ون ده‌بێته‌وه .