سه‌عید حه‌سه‌ن مه‌حمود ناسراو به (سه‌عید گه‌وهه‌ر )،یه‌کێک بوو له سه‌ربازه ماندوو و ونه به‌هه‌ڵوسته دیاره‌کانی ، کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی و ژیانه‌وه‌و یه‌کێتیی کورد (کاژ‌یک )* ، یادی ره‌نج و ماندووبونی ئه‌م که‌سێتییه به ئه‌مه‌که، له یاداشتی مامۆستا عه‌بدوڵڵا جه‌وهه‌رو مامۆستا فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین و ئه‌حمه‌د هه‌ردی و که‌شکۆڵی هۆنراوه‌کانی شێرکۆ بێ که‌سی شاعیر دا تۆمار کراوه ، ئه‌وان و خه‌ڵکی شار ده زانن ، گه‌وهه‌ر ، مرواری ده‌ریای بیریی نه‌ته‌وه‌یی وخۆشه‌ویستی خاک بوو، دژ به‌داگیرکه‌رانی نیشتمان .
گه‌وهه‌رله ره‌وتی کاروانی خه‌بات دا ، ته‌نیا نه‌بوو، له گه‌ڵ ناهیده سۆفی خۆشه‌ویست و هاوڕێ و هاوسه‌ری ، هه‌نگاو به هه‌نگاو ، پێکه‌وه هه‌موو وێستگه جیا جیاکانی ژیانیان ته‌ی کرد ، هه‌ردووکیان مارکسی بوون ، دواتر گه‌وهه‌ربه بیری نه‌ته‌وه‌یی وناهیده به بیری مارکسی و به خه‌باتی چینایه‌تی، یاده‌وه‌رییه تاڵه‌کانی تراژیدیای نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ڕێ کرد .
دووبیر و دوو بیرکردنه‌وه وبۆچونی جیاواز ، له دوو حیزبی جیاواز ، له بۆته‌ی خۆشه‌ویسته‌کی بێ سنووری رۆحی وله یه‌کتریی گه‌یشتن ویه‌کتری قبوڵ کردن ، تا دوا هه‌ناسه، هاوڕێ و هاوسه‌ری ژیان وتێکۆشانی خه‌بات و خۆپیشاندان و زیندانه‌کان بوون ، دژ به زوڵم وسته‌م .
ژیانی خانه‌واده‌یی ئه‌وان به ره‌نج و خه‌باتی به‌رده‌وام ، هه‌ر هه‌مووی نه‌هامه‌تی وده‌ربه‌ده‌رری بوو، ( گه‌وهه‌رو ناهیده ) به وه‌ره‌ی پۆڵاین و ئیراده‌یه‌کی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ومارکسی و چیانایه‌تی ، له یه‌ک سه‌نگه‌ری به‌رگری دا ، رووبه‌رووی هه‌موو تراژیدیا‌و ئاڵۆزیی و دژوارییه‌کانی ته‌مه‌ن بوونه‌وه .
( ژیان ، به‌یان ، ئومێد ، په‌یمان ، به‌رزان ، رێزان ، کارزان ) ، حه‌وت جگه‌ر گۆشه‌یان، به‌ره‌نج وماندووبوون و زه‌حمه‌تێکی تاقه‌ت پروکێن، به داهاتێکی که‌می بژێوی ژیان ، به جوانترین په‌روه‌رده پێ گه‌یاند ، ئه‌وان دژ به هه موو نه‌هامه‌تیه‌کان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌کانی سیسته‌می پاشایه‌تی و کۆماری عێراق و به‌عس وه‌ستانه‌وه ،سڵیان له هیچ غه‌درێک نه‌ده‌کرده‌وه.
ئه‌و کاتانه‌ی به‌رزان رووی کرده‌شاخ و بوو به پێشمه‌رگه ، هه‌موو خێزانه‌واده‌که‌یان ده‌سگیر کرا ،له‌کاتی گواستنه‌وه‌یان بۆزیندانه‌کانی خواروی عێراق ناهیده سۆفی رووی کرده ئه‌منه‌کان :
-ئێوه ئێمه‌تان له‌سه‌ر به‌رزانی کوڕم زیندان کردوه ، ئومێدی کوڕیشم هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه.
ئه‌م خانه‌واده‌یه تاڵاو و ئه‌شکه‌نجه ونه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری زیندانه‌کانی ئه‌منی سلێمانی وبه‌غدادو خوارو ناوه‌ڕاستی عێراقیان چه‌شت ، ئه‌منی سلێمانی هه‌موو که‌لوپه‌لی ماڵه‌که‌یانی تاڵان کرد ، گه‌وهه‌رو ناهیده و هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی خانه‌واده‌که‌ی به به‌های شکۆی بیریی نه‌ته‌وه یی ومارکسی بوون به ئاسۆی به‌رگری و هێمای نیشتمان .
دوای راپه‌ڕین ، دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ،به‌م سیسته‌مه مه‌زاجیه‌یانه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، که پڕبوو له رق ،کینه ،بوغز ،سیناریۆی کوشتنی براکان ، حیزب بوو به کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنان و دروست کردنی ده‌یان... سه‌دان... ئینتیهازی وماستاوچی ومه‌قاش، ئه‌و ئاسۆیه‌ی گه‌وهه‌رو ناهیده و خانه‌واده‌که‌یان به ره‌نج و ماندوو بوون و هه‌ڵوێست دایان رشتبوو ، کاڵ کرایه‌وه ، سه‌عید گه‌وهه‌ر به عیزه‌تی نه‌فسێکی باڵایه‌وه ، ئه‌و هه‌موو دیارده ناهه‌مواریانه‌ی دزی وجه‌رده‌یی و کاره ناڕه‌واو ناعه‌داله‌تیانه‌ی بینی.
ئه‌من ...به‌عس... زیندان ... جه‌للاده‌کانی زیندان .. .ده‌ربه‌ده‌ری ... بێ کاروکاسپی... نه‌هامه‌تییه‌کان ، نه‌یان توانی په‌ی به وره‌ی پۆڵاینی گه‌وهه‌رو ناهیده به‌رن ... له ناویان به‌رن ......به‌ڵام تراژیدیای به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانی ، بێ ده‌ستووریی و یاسا‌و رێسا و ناعه‌داله‌تی ، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد و حیزبی کوردی وپه‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، ئه‌و ئاسۆیه‌یان به جۆرێک لێڵ و تاریک و ون کرد ، له شه‌وی 22- 23/ 2/1993 سه‌عید گه‌وهه‌ر، له مه‌رگه‌ساتێکدا ، به گوله‌یه‌ک دواهه‌ناسه‌ی له خۆی بڕی .
شێرکۆ بێکه‌س ی شاعیر له قه‌سیده‌ی (گه‌وهه‌ری قه‌قنه‌س )ده‌ڵێ:
چوار چێوه وێنه رێک ده‌خات ،به‌ڵام نایگۆڕێت
هیچ کورسیه‌ک پیاوی بسته باڵا ی پێ که‌ڵه‌گه‌ت ناکرێت
مرۆڤی به‌ژن به‌رز له بنی بیریشدا بێت
هه‌ر که‌ڵه‌گه‌ت و هه‌ر به‌ژن به‌رزه
ئه‌وه سه‌عید گه‌وهه‌ربوو
سه‌رچاوه‌ی بەشی یەکەم :چه‌ند زانیارییه‌کم له به‌رزان سه‌عید گه‌وهه‌روه پێگه‌یشتووه .
*کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی و ژیانه‌وه و یه‌کێتیی کورد(کاژ‌یک ) ، کۆمه‌ڵه‌یه‌کی رۆشه‌نبیری سۆشیالیزمی بوو ،له ساڵی 1959له باشووری کوردستان ده‌رکه‌وت ، کاژ‌یک له‌سه‌ر بنچینه‌ی قوتابخانه‌ی کوردیی سۆشیالیزم دامه‌زارا ، باوه‌ڕی به وه‌نه‌بوو که‌شۆڕشێ له کوردستان ، به بێ تێپه‌ڕاندنی سه‌رده‌می رۆشنکاری سه‌ربگرێ.
کاژ‌یک له‌لایه‌ن چه‌ند رۆشه‌نبیرێکی دیاری کورد دامه‌زرا ، وه‌ک جه‌مال نه‌به‌ز، ئه‌حمه‌د هه‌ردی ،فایه‌ق عارف، شێرکۆ بێکه‌س ،کاژ‌یک خاوه‌نی( کاژ‌یک نامه )بوو ، که مانیفێستی ئه‌و بزوتنه‌وه یه بوو / ویکیپیدیا ، ئینسلیکلۆپیدیای ئازاد .