سه‌عید حه‌سه ن مه‌حمود ناسراو به سه‌عید گه‌وهه‌ر ، له ساڵی 1924له گه‌ڕه‌کی چوارباخی شاری سلێمانی له خانه‌واده‌یه‌کی ره‌نجده‌ر له‌دایک بووه .
له ساڵی 1946 له ته‌مه‌نی 22 ساڵی دا، وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی ونی رێبازی کوردایه‌تی ،رووی کردوه‌ته رۆژهه‌ڵاتی کوردستان , په‌یوه‌ندی به کۆماری دیموکراتی کورستانه‌وه کردووه , دوای روخانی کوردستانله‌مهاباده‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری کوردستان .له به‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه‌ی ، 6 مانگ زیندانی کراوه .
له 1947ه‌وه په‌یوه‌ندی کردوه به رێكخستنه‌کانی پارتی ده‌یموکراتی کورد ، له ساڵی 1948 له گه‌ڵ چه‌ند تێکۆشه‌رێکی تر زیندان کراوه ، له‌ساڵی1949-1950وله‌ساڵی 1952 وله‌ساڵی 1954 چه‌ند جارێک زیندانی کراوه و له ژێر چاودێری ده‌زگا سه‌رکوتکراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت دابووه دابووه .
له ناوه‌ڕاستی په‌نجاکان سه‌عید گه‌وهه‌ر بیری له دروست کردنی رێکخراوێکی شۆڕشگێڕی کردوه‌ته‌وه ،به‌و په‌ڕی و په‌رۆشییه‌وه پێشوازی له دامه‌زراندنی (کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی و ژیانه‌وه و یه‌کێتی کورد –کاژ‌یک ) کردووه، وه‌ک تێکۆشه‌رو هاوبیرێک ،هه‌مووهه‌وڵ و توانای خۆی خستوه‌ته گه‌ڕبۆ په‌ره‌پێدانی بیری بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ، چایخانه‌که‌ی شوێنی کارکردنی رۆژانه‌ی کردبووه (بنکه‌ی یه‌کتر بینین و یه‌کتر ناسین ) ، بۆ کۆبونه‌وه‌ی هاوبیرانی کاژ‌یک .
تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتی گه‌وهه ر به جۆرێک بوو به (مام به‌ختیار ) ناسرابوو ،په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو رابه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی کاژ‌یک دا ، هاوبیرانه‌و هاوخه‌باتانه بوو ، له به‌ر ئه‌وه چایخانه‌که‌ی ناونابوو (باره‌گای نه‌ته‌وه‌یی ).
گه‌وهه‌ر هاوڕێ ی نزیکی مامۆستا عه‌بدوڵڵا جه‌وهه‌ر و مامۆستا فه‌ریدون عه‌لی ئه‌مین و ئه‌حمه‌د هه‌ردی وشێرکۆ بێکه‌س بوو .دوای به‌رپا بوونی شۆڕشی ئه‌یلوول ، سوپای عێراق هێرشی کرده سه‌ر ناوچه جیا جیاکانی کوردستان ،گه‌وهه‌ر ده‌سگیر کراوچه‌ند مانگ له نوگره‌سه‌لمان زیندان کرا.
له ساڵی 1966 گه‌وهه‌روچه‌ند هاوبیرێکی کاژ‌یک ، ماوه‌یه‌ک ل له‌سه‌ر کاژ‌یک بوون زیندان کران .گه‌وهه‌ر وه‌ک پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌رێک به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلوولی کردووه تا هه‌ره‌س،دوای هه‌ره‌س له نزیکه‌وه ئاگای له‌و جم وجوڵی بۆ دامه‌زراندنی پاسۆک بوو .
له 22/ 4/1981 سه‌عید گه‌وهه‌روناهیده سۆفی هاوسه‌ری و به‌یان و په‌یمان*ی کچی له لایه‌ن ئه‌منی سلێمانییه‌وه ده‌سگیرو زیندان کران و به زیندانی گوێزرانه‌وه بۆ مه‌رکه‌زی غه‌رب ، له‌سه‌ر سنووری عێراق –سعودیه ، ماڵه‌که‌یان تاڵان کرا .
نه‌هامه‌تییه‌کان و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه و دوور خستنه‌وه‌یان زیندانه‌کانی ئه‌منی سلێمانی و ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق له فه‌زیله ، ئه‌منی به‌غداد ،نوگره‌سه‌لمان ، نه‌یان توانی له ئیراده‌ی باڵا‌و پۆڵاینی سه‌عید گه‌وهه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه ، به‌ڵام دوای راپه‌ڕین ئه‌و خولیا‌و خه‌ونانه‌ی ئه‌وبۆ سه‌ربه‌خۆی نیشتمان و ئازادی گه‌له‌که‌ی بوو،له تارمایی نه‌رجسیه‌تی لێڵی ئه‌م سه‌رکردانه ، هه‌موو ره‌نج و قوربانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ، کرا به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی کورسی و ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده‌وبنه‌ماڵه‌و چه‌ند روخسارێکی به ناو سه‌رکرده ، له شه‌وی 22-23 /4 / 1993 ،سه‌عید گه‌وهه‌ر له ته‌مه‌نی 69ساڵی دا ، به گوله‌یه‌ک کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
شیرکۆبێ که‌س ده‌ڵێ:
گه‌وهه‌ر واته هه‌وێنی دڵسۆزی وبڵێسه‌ی کوردایه‌تی
گه‌وهه‌ر هه‌ژارێکی زاڵ بوو
ئه‌سپی ته‌نگانه‌و ده‌ستی وه‌فاو
گوڵه گه‌نمی برسی وگۆمێکی تینوو بوو
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه: چه‌ند زانیاریه‌کم له به‌رزان سه‌عید گه‌وهه‌ر وه‌رگرتوه
*په‌یمان ی کچی سه‌عید گه‌وهه‌ر ، قوتابی پۆلی شه‌شه‌می زانستی بوو له دا‌و ناوه‌ندی کوردستان ی کچان له سه‌رکارێز، له داوا تاقی کردنه‌وه‌ی وانه‌ی فیزیادا بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی له تاقی کردنه‌وه‌ی به‌کالۆری وه‌ربگیرێت ، ئه‌و ئه‌منانه‌ی دایکی و باوکی وبه‌یان ی خوشکیان ده‌سگیر کرد بوو ، هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر دوا ناوه‌ندی کوردستان ی کچان و له ناو پۆل و هۆڵی تاقی کردنه‌وه‌دا ،په‌یمان یان ده‌سگیریان کرد . په‌یمان قوتابییه‌کی زیره‌ک بوو ، پله‌ی وانه‌کانی به‌رزبوو ، خولیا‌و خه‌ونی کۆلیژی پزیشکی بوو ، خه‌ون و خولیاکانی به‌هۆی زیندان و دوورخستنه‌وه وه ،نه‌هاتنه دی .