رۆژانه ناکۆکی نێوان خێڵ وعه‌شایه‌ره‌کانی عێراق زیاتر ده‌بوو ، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی تۆڵه وتۆڵه‌کردنه‌وه وشه‌ڕو ناکۆکی توند له نێوان چه‌کداره‌کانی خێڵ و عه‌شره‌ت وشێخه‌کان له گه‌ڵ ئاسایش .
له ساڵی 1997 ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش ،بڕیاری ژماره 24 –ی ده‌رکرد،ئه‌و بڕیاره بۆ به‌داداچونی تۆڕی خێڵ وعه‌شره‌ت و شێخه‌کان بوو ، که راوی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تیان ده‌کرد ،ئه‌م تۆڕانه بۆ تۆڵه کردنه‌وه و بۆ باربۆ وه‌رگرتن بوو ، گه‌ر هه‌رکه‌سێ سه‌رپێچی بکردایه، به‌و بڕیاره سێ ساڵ . سزای زیندانیان به‌سه‌ردا ده درا .
له به‌ر ئه‌وه‌ی ، هه‌ندێک له خێڵ و عه‌شایه‌ر و شێخه‌کان ، پێگه‌ی به‌هێزو توند‌و تۆڵیان له ناو سوپا ودام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و حیزب دا هه‌بوو، ئه‌مه کاری کرده سه‌ر ره‌وتی کارکردنی ئه‌و دام وده‌زگاو ئۆرگانانه، به ئاراسته‌ی یه‌کتریی ، له‌سه‌ربڕیاری عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید وه‌زیری به‌رگری عێراق (عه‌مید محه‌مه‌د مه‌زلوم دلێمی)، له تیره‌ی باڵای خێڵی دلێم له سێداره درا .
له کاتی به‌ڕێکردنی ته‌رمی عه‌مید مه‌زلوم دلیمی بۆسه‌رقه‌بران وبه‌خاكسپاردنی له‌و شارۆچکه‌یه دا ،خۆپیشاندانێکی فراوان به‌رپا بوو،ته‌نانه‌ت ده‌زگای ئاسایش ئه‌وه‌نده لاواز‌و بێده‌سه‌ڵات بوون ، نه‌یانتوانی شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌که‌دا کپ بکه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆلی خۆپیشاندانه ، نه‌بێت به‌مۆدیلێکی تر، له سه‌راپا ناوچه‌جیا جیاکانی عێراق دا سه‌هه‌ڵ بدات ،سه‌دام حسین ، یه‌کسه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید-ی له پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری لابرد . سه‌دام خۆی سه‌ردانی (ئه‌لبونه‌مر) ی سه‌رۆکی ناسراوی تیره‌ی دلێمی کرد.
زیندوکردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی خێڵه‌کان وشێخه‌کان به پاڵپشتی نوخبه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵات داربوو ، به‌شێوه‌یه‌ک داڕێژراو به‌هێزبوو، گه‌شه‌یه‌کی ناسروشتی کرد، حیزب و ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای هه‌ڵلۆشی ، ئه‌و باره نا ئاساییه پڕبوو له گرێ ی ئاڵۆزی ده‌رونی ، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خاڵی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ر به خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی مه‌جید (بیجات ) ، جیهانێکی پڕله وێنه‌و پێوانه‌یی خۆیان پێكهێنا،له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی وتاری خێڵ و عه‌شره‌ت وشێخ .
وتاری نه‌ته‌وه‌و یه‌کێتی گه‌ل یان ، خسته په‌راوێزه‌وه ، ئه‌وان بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و مانه‌وه‌یان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ، په‌نایان برده به‌ر، ده‌سگیر کر دنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ک دژ به ده‌سه‌ڵاتیان بێت ، بۆ راماڵینی شه‌پۆلی نارازی خه‌ڵک ،ده‌یان ،سه‌دان ، هه‌زاران هاوڵاتیان ده‌سگیرو زیندانی کرد ،له زیندانه‌کان دا ، ئه‌شکه‌نجه یان ده‌دان ، کۆمه‌ڵ کوژ و بێ سه‌روشوێنیان ده‌کردن.
ئه‌و کارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ،له‌ده‌یان سیناریۆی جیا جیادا ،تا چه‌ندان ساڵ به‌رده‌وام بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تراژیدیا و دیارده مه‌ترسیانه ی ...ترس ...گومان ...توندوتیژی .. گرتن... کوشتن .....بێ سه‌روشوێن کردن ..گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ ، سیناریوی پڕله فڕو فێڵ ، له‌ناو خێڵ و عه‌شره‌ت وسه‌راپا دام ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا، هه‌ر بمێنێ و ببێ به کلتووری ده‌سه‌ڵات .
.
ئه‌و کلتورانه ی خێڵ به ئیزافه‌ی زیاتره‌وه به به‌رده‌وامی له ناو ده‌وڵه‌تدا خۆیان دووباره ده‌کرده‌وه،کاڵ نه‌ده‌بونه‌وه ... پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ناو سه‌راپا دام و ده‌زگاکان دا به‌هێز تر کرد ، به‌مه‌ش عێراق مماره‌سه‌ی دیموکراسی یه‌کی کرچ و کاڵی کرد .
هه‌موو پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی خێڵی ده‌سه‌ڵاتداردا به‌کارهێنران ، ئاڕاسته‌ی ره‌وتی ده‌وڵه‌ت و خێڵ وعه‌شره‌ت و شێخ له سه‌ره‌وه‌ی کایه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو، بۆناو هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و حیزب شۆڕبوته‌وه ،ته‌نانه‌ت سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن وهۆڵه‌کانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت هه‌ر هه‌مووی داگیر کرد .
بۆ ئه‌و کۆنترۆڵ کردنه‌ش ده‌سه‌ڵات په‌نا یان برده ، به‌ر هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی ، که به‌هیچ جۆرێک له گه‌ڵ ره‌وتی دیموکراسی و گۆڕانکاری نوێ دا نه‌ده‌گونجا .
ئایا ره‌وتی ئاڕاسته‌ی خێڵ و ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وکوێ مل ده‌نێت؟ بڵێ ی حکومه‌تێکی نوێ ی دیموکراسی سه‌رده‌م ، بێته کایه‌وه،بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و حیزب له کۆکتێلی سند وقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و میدیای جیا بکاته‌وه؟
له دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991 وهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ی کوردستان ، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، له سه‌رپلان و به‌رنامه‌ی نه‌خشه بۆ داڕێژراو ، ره‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخایه‌تی و ته‌ریقه‌ت هێنایه ناو کایه‌کانی حیزب و حکومه‌ت ، د دیوه‌خان و ته‌کیه‌ی به جۆرێکی سه‌رده‌مانه نوێ کرده‌وه ، بره‌وێکی زیاترپێ دا ، دیاره‌ده‌ی گرنگی دان به دیوه‌خان و ته‌کیه سه‌راپا هه‌موو گوند‌و شارۆچکه‌وشاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرته‌وه.
به‌م زنجیره به‌رنامانه ، هۆڵی کتێبخانه‌کانیان چۆڵ و هۆڵ کرد ، گه‌نجه‌کانیان له کتێب تۆراندوه ، به‌ڵام دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان له ده‌یان بۆنه‌ی جیا جیادا جمه‌ی ده‌هات .گه‌ر بڕوانینه کتێبخانه‌کان ده‌یان ..سه‌دان ..هه‌زاران ، ناونیشانی کتێبی جۆراو جۆر ،به جوانترین ته‌کنیک چاپ کراوه ، ته‌پوتۆز لێ ی ده‌دات ، گه‌نجه‌کان زانکۆیان ته‌واو کردوه ، له که‌رتی تایبه‌تی وحکومی وگشتی دانامه‌زرێنن ، بێ کار‌و کاسپی و ،گیرفان خاڵین ،پاره‌یان نییه ، کتێب بکڕن .
حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی خه‌یاڵیان بۆ دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان دیاری کردوه ، گرنگیه‌کی زۆر ، که‌م دراوه به بواری روناکبیری و هونه‌رو کلتور یی ، هۆڵی کتێبخانه‌کان چۆڵن ، هاوڕێیه‌تی له نێون گه‌نجان وکتێب به جۆرێک کز بووه، وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریب ی لێ هاتووه ، بواری شانۆ و فیلم وسینه‌ما به جۆرێک ئیفلیج کراوه له گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانکاری سه‌رده‌مه‌که‌ی به جێماوه .
شه‌پۆلی گه‌نجه‌کان ، به‌دڵشکاوی و بێهیوایی سه‌ری خۆیان به‌ره‌وه دنیای ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌گرن .
خێڵ و خێلایه‌تی و عه‌شره‌تگه‌ری شێخ و شێخایه‌تی وته‌ریقه‌ته‌کان به جۆرێک په‌ره‌ی سه‌ندووه ،گه‌یشتونه‌ته ناو هه‌موو کایه‌کانی حیزب و حکومه‌ت . خێڵ و عه‌شره‌ت و شێخه‌کان به‌پێ ی به‌رنامه‌ی ستراتیژی به‌رژه‌وه‌ندییه دۆگماکانی خۆیان ، گه‌مه یه‌کی نوێ به عه‌قڵی حیزبه‌سیاسییه‌کان وحکومه‌تی هه‌رێم وسه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد‌و خه‌ڵک ده‌که‌ن .
شه‌پۆل ،شه‌پۆل ، گه‌نجه‌کان له کایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حکومه‌ت و دیوه‌خان و ته‌کیه‌کان هه‌ڵدێن ، هه‌مووو ئه‌و کایانه خه‌ون و خۆزگه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌ی ئه‌وان زینده‌به‌چاڵ ده‌که‌ن ، شه‌پۆل ،شه‌پۆل روه و چاره‌نوسێکی نادیار‌و ون مل ده‌نێن .