ئه‌زمونی حوکم ڕانی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردستان ، له ماوه‌ی ئه‌م 31ساڵه ی ده‌سه‌ڵاتیان ، به‌ڵگه‌ی ته‌واوه له لای هه‌موو تاکێکی کورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان ، ،ئه‌زمونێکی مه‌زاجی ، دۆگمای کۆکتێلی (خانه‌واده‌یی ، بنه‌ماڵه‌یی ،حیزبایه‌تی)ییه.
ئه‌م سه‌رکردانه دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ، هه‌موو توانا و پسپۆڕی
یه جیا جیاکانی گه‌نجانی ئه‌م نیشتمانه‌یه‌یان خسته په‌راوێزه‌وه ،ده‌یان ،سه‌دان ، هه‌زاران ، ئینیهازی و ماستاوچی وکه‌سانی کاسه‌لێس و خائین و جاسوس و هیچ له بارا نه‌بوویان ، له هه‌موو کایه‌کانی حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، به عه‌قڵی نا حه‌کیمانه‌یان و سیناریۆی جیا جیا دامه‌زراند .
ئه‌م ئه‌زمونه فاشیله‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردستان ، هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتوری و مرۆڤایه‌تیان ، به پێ ی به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانی داگیرکه‌رانی نیشتمان سڕییه‌وه،.
ئه‌م سه‌رکردانه به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی کاره‌کانیان ، به جۆرێک له خه‌ڵک دابڕاون ، که‌س ئه‌وانی خۆش ناوێ ، خۆشیان له ناو خۆیان دا دژی یه‌کترین ، به جۆرێک گرێی ده‌رونی ئاڵۆزیان پڕه له رق و کینه‌و پاشقول گرتن ، ته‌نانه‌ت خۆشیان ، خۆیان ، خۆش ناوێت ،ده‌نا به‌م شیوه‌یه خۆیان و ره‌فتاره‌کانیان ئه‌وه نده ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند وناشرین نه‌ده‌بوو .
ئه‌م سه‌رکردانه چه‌ندان که‌ناڵی میدیایان به دزینی موچه و قوتی هاوڵاتیان دامه‌زراندووه ، به‌و هه‌موو رۆژنامه نووسه ماستاوچی و ده‌ربارانه‌یان ، رۆژانه ده‌یان سه‌دان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی سه‌قه‌تی بێ سه‌روبه‌رو درامای ئاست نزم ی دۆبلاج کراوی بێگانه ی دوور له داب و نه‌ریتی کورده‌واری ، ده‌به‌نه هه‌موو ماڵه‌کانه‌وه ، به‌که‌ناڵکانیان و ئه‌و به‌رنامانه یان ، ئه‌وه‌نده‌ی تر ژیانی گه‌نجه‌کانمان ، لێڵ و تێک و پێک ده ده‌ن .
ئه‌م سه‌رکردانه رۆژانه ، هه‌موو شه‌ڕو ململانێ و دژایه‌تیه ناڕوا و نابه‌جێ کانیان ، له که‌ناڵه جیا جیاکانیان وله شۆسیال میدیاکه‌کانه‌وه په‌خش ده‌که‌ن ،ئه‌و کارانه‌یان هیچ خزمه‌ت و گۆڕانکارییه‌ک به تاکی کورد ناگه‌یه‌نێ ،جگه له تۆوی رق وکینه و سیناریۆو تۆڵه‌و توند وتیژی وپاشقول گرتن و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتری .
ئه‌م سه‌رکردانه‌و ده‌وروبه‌ر که‌یان ته‌نیا نوێنه‌ری خه‌ناواده‌و بنه‌ماڵه‌وکه‌سانی ئینتیهازی و مه‌قاش و ماستاوچییه‌کانی خۆیانن ، ئاراسته‌ی حوکمرانی ئه‌م 31ساڵه‌ی سه‌کردایه‌تی سیاسیی حیزبه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، کام هه‌نگاویان نا وه ببێ به مایه‌ی تیرامانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وی کوردستان ؟، چ گۆڕانکاریه‌کییان دروست کرد وه ؟، تاکی کورد شانازی به کام کار‌و کرده‌و هه‌ڵوویستیانه‌وه بکات ، جگه له ده‌یان ،سه‌دان ، زنجیره کێشه‌ی سیاسیی و ئابووری و کلتوریی و ده‌رونی .
ئه‌زمونی حوکمڕانی ئه‌م سه‌رکردانه ی کورد بۆ بێ به‌ری کردنی تاکی کورد بوو، له مافه سه‌ره‌تایی و ره‌واکانیان ، بۆ تێکشکانی که‌سێتی تاکی کورد بوو بۆ ئێستا‌و ئاینده ، به چ پێوه‌رێک ئێمه شانازی به م سه‌رکردانه‌وئه‌زمه‌نه به تاڵه کانیانه‌وه بکه‌ین؟