ده‌وڵه‌تی تورکیا له سه‌رپلان و به‌رنامه ونه خشه‌یه‌کی سیاسیی و سه‌ربازی چڕ‌وپڕ، دوورله هه‌موو پرانسیپ و مافه ده‌ستوورییه‌کانی وڵاتانی دنیا ، هیزه‌کانی سوپای تورکیا هاتونه‌ته قوڵایی باشووری کوردستان ،چه‌ندان(سه‌ربازگه‌و بنکه‌ی سه‌ربازی و میتی تورکیایان) یان له ناوچه جیا جیاکان و شوێنه ستراتیژییه‌کان دا ،دامه‌زراندووه ،ئه‌م بنکه سه‌ربازیانه له لایه‌ن ئه‌م تیمێکه هاوبه‌شه‌وه (نوێنه‌ری سه‌ربازی ژیته ، ده‌زگای هه‌وڵگری میتی تورکیا، سه‌ۆکی ئه‌رکانی سوپای تورکیا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا ، کۆماری تورکیا له هه‌ولێر فه‌رمانیان پێ ده‌کرێ ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسێک به حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن ،له نزیک هیزه هاوبه‌شه‌کانی پارتی و یه‌کێتی ، سه‌رقاڵی کاری هه‌واڵگری و سه‌ربازنین دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان و هاوڵاتیانی گونده‌کانی باشووری کوردستان .
رۆژانه فرۆکه ی( ئێف 16)ی تورکیا بۆردومانی ناووچه جیا جیاکانی برادۆست ، سیده‌کان ، چیای گارا، ئامێدی ،شه‌نگال ، پشده‌ر ،شارباژێر ،پێنجوین وسه‌راپا شاخ و دۆڵ و کێڵگه‌ی کشتوکاڵی گونده‌کانی باشووری کوردستان ده‌که‌ن .
سه‌عات 6 ی به‌یانی 24 /8/ 2021به بڕیاری وه‌زیری به‌رگری تورکیا 18 فرۆکه‌ی ئێف 16ی تورکیا، هێرشی کت و پڕیان کرده ، سه‌ر چه‌ند گوندێکی ناوچه‌ی پێنجوین،بۆمبی ناپاڵم و کیمیایی یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه دا باران .
له‌م هه‌لومه‌رجه دژاوارانه‌دا ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، دوای به‌ستنی کۆنگره‌و نوێ بونه‌وه ، رووبه‌رووی چه‌ند کێشه‌یه‌کی ناوخۆی بوه ته‌وه ، یه‌کێتی وه‌ک حیزبێکی خاوه‌ن ئه‌زموون، ده‌بوایه به دانیشتن وگفتۆگۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی بکردایه ، بوار نه‌درێت ،هیچ لایه‌نێکی تر بێته ناو ئه‌و کێشانییه‌وه، به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و داگیرکه‌ران ، کێشه‌کان ئاڵۆز بکه‌ن ، به کۆکردنه‌وه‌ی هیز به‌رامبه‌ر به یه‌کتری ، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی سلێمانی بته‌نن.
سلێمانی شاری هه‌ڵوێست و هه‌ڵـمه‌تی راپه‌ڕین ،شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌رو رۆشنبیری و گۆرانکارییه‌کانه .
سه‌رکرده‌کانی وه‌ک ناتوان خزمه‌تی ئه‌م شاره به قه‌د سه‌نگ و قورسایی خۆی بکه‌ن ، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار به خوینی گه‌نجه‌کانی سوور مه‌که‌ن.
تورکیا به فرۆ که‌جه‌نگییه‌کانی شاخ و گوند‌و کێلگه کشتوکاڵیه‌کانمان کیمیا باران وناپاڵم باران ده‌که‌ن، ئێوه‌ش سه‌رکرده‌کان سیمای جوانی شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌م شاره ، به توند‌و تیژی به کڵاشینکۆف و بیکه‌ی سی و ئاربی جی و دۆشکه کانتان وێران مه‌که‌ن.
وه‌ک ناتوان رووبه‌رووی سوپای داگیرکه‌رانی نیشتمان ببنه‌وه ،شه‌ڕی کورد کوشتن و برا کوشتن و ئامۆزا کوشتن مه‌که‌ن.