له 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراق-ی دامه‌زران وده‌سه‌ڵاتی مه‌لیکی به‌خشی به گروپێک له سونه مه‌زهه‌به‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی نێوێنه‌رایه‌تی سه‌راپا پێکاته نه‌ته‌وه‌ه‌یی ومه‌زهه‌بی یه جیا جیاکانی عێراق بکات.
ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق له 1920-1958 نزیکه‌ی 38 ساڵی سیسته‌می تۆتالیتاری پاشایه‌تی کۆکتێلی به‌ریتانی بوو،گه‌لی کورد بچوکترین مافی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڵاتی بوونی نه‌بوو.
له دوای کۆده‌تای 14 گه‌لاوێژی 1958- 9/4/2003 له ماوه‌ی 45 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق، گه‌لی کورد له‌ژێر سایه‌ی سیته‌مێکی تۆتالیتاری دا ، ئه‌نفال و کیمیاباران وجینۆساید کراو له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌ه‌کان دا شوین بزر کرا.
له دوای راپه‌رینی ئازاری 1991 به‌ره‌ی کوردستانی وهه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان و..دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم –ی کوردستان و 30 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان
کامه یه مافی به هاوڵاتی بوون له‌م هه‌رێمه، جگه له شه‌ڕی براکان ، کوشتنی رۆژنامه‌نوسان پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وشکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤ ، کوشتنی ئه‌و هه‌موو کچ و ژنانه به بیانوو ی جیا جیا ، سیناریۆی دروستکراو هه‌ڵبه‌ستراو .
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حیزبه‌ه‌کان به جۆرێک ، شپرزه‌ی پڕله حه‌ماسی ده‌مارگیری حیزبی دێنه ناو ماڵه‌کانمانه‌وه، خوی منداڵه‌کانیشیان تێک داوین ، ئه‌وانیش وه ک کادره (سه‌وزوزه‌ردوسوورونیلی وسپی وشین و قاوه‌یی )- یه‌کان ، هه‌موو ناخیان پره له گرژی و ئاڵۆزی ده‌رونی ، له رق وکینه و بوخز و جنێو و هه‌ڵبه‌ستنی ده‌یان تۆمه‌ت و تاوان و سیناریۆ به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی، ..
ئه‌وه 30 ساڵه په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم وزۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد درۆی سه‌وز وزه‌رد و سوور و نیلی و سپی و شین و قاوه‌یی ودرۆی کۆکتێلی ره‌نگاوره‌نگی بریقه‌دارمان بۆ ده‌که‌ن .
هه‌موو به‌ڵێنه‌کانیان یه‌ک هه‌نگاوێک بڕناکات، خزمه‌ت گوزارییه ساده‌کانیش ده‌که‌ن به ریکلام و موچه‌و قووتی منداڵه‌کانمان ده‌دزن، خۆیان وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان له کۆشک و ڤێلاکانیان دا کات به‌رێ ده‌که‌ن ، به داهاتی خه‌یاڵی کۆمپانیاو قاسه‌ی زه‌به‌لاحی ده‌فته‌ره دۆلار تێر ناخۆن
ئه‌ما نیش وه‌ک سه‌دام به مه‌زاجی خۆیان ، یاری به ده‌ستوورو یاسا‌و رێسا ده‌که‌ن، ئێستا سه‌رکرده‌کان شار به‌شار وگوند به گوند، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان ته‌ی ده‌که‌ن ،راوی ده‌نگ و ره‌نگ و کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
به‌ده‌نگی هاوڵاتیان و ته‌زویری ده‌نگ، ده‌چنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، که ده‌نگ و ڕه‌نگی هاوڵاتیانیان بۆ خۆیان داگیر کرد، دواتر ژماره‌ی موبایله‌کانیان ده‌گۆڕن ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خه‌ڵک نه‌ده‌نه‌وه.
ده‌ڵێن :
- (ئه‌گه‌رئه‌وان گێل نه‌بونایه ، ده‌نگیان به ئێمه نه‌ده‌دا، ئێمه بۆیه ئه‌و هه‌موو درۆ‌و فێڵه‌مان بۆ کردن، بۆ ئه‌وه‌ی تا چوار ساڵی تر چاره‌یان نه‌بینینه‌وه.