ئه‌و ده‌ریایه‌کی بێ سنوور بووله مه‌قامی ئه‌وین،ئاسمانێکی قوڵ بوو، له شیعری خۆشه‌ویستی وتاڵی ته‌مه‌ن ،تاڤگه‌یه‌ک بوو، له سروودی نیشتیمانی ویاخی بوون ،ڕووبارێک مۆسیقای سه‌رهه‌ڵگرتوو بوو ،به ناو زنجیره تراژیدیای جه‌سته‌ی گه‌له‌که‌ی دا شۆڕ ده‌بوه‌وه.
نه‌رمه بارانی گۆرانی و مۆسیقای هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ بوو، پڕ بوو له نیگاری سروشتی جوانی وبه‌هاری پر له ئه‌مه‌کی یاده‌وه‌ری رۆمانسیه‌تی شه‌هیدان وخاک وپێشمه‌رگه کێوی هه‌ڵوێستێک بوو ...تا هه‌تایه له‌بن نه‌ده‌هات
له کانێسکانی بڵێسه‌ی خۆپیشاندان و راپه‌رینی شاردا له دایک بوو،له سه‌ر شه‌قام وکۆلانه‌کانی سلێمانی دا باڵای کرد ،بوو به حه‌مه‌جه‌زا .
چوار شه‌مانی ساڵانی جاری جارانی شه‌خسه‌که‌ی ئابڵاخم له یاده ،حه‌مه جه‌زا له گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له هاورێکانی دا ،روویان ده‌کرده ،چه‌مه‌که‌ی خوار شێخ مسته‌ف له سه‌دای له‌ره‌ی ئای ... ئای و مه‌قامه‌کانی و ...به‌شه‌پۆلی سۆزی ده‌نگ و ئاوازی و به‌سته‌کانی ئاپوره‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به جۆرێک ده‌هه‌ژاند ،زیاره‌ته‌که‌ی لێده‌کردن به هه‌ڵپه‌رکێ و سه‌یران.
سروود‌و مه‌قامه‌کانی ئه‌وهه‌ڵوێستی بورکانی شۆڕش بوو، وه‌ک په‌ڵه هه‌وره‌کان ده‌گه‌یشته هه‌مووبستێکی نیشتیمان ،ده‌یان که‌سیان کرد.به رێکخستنه نهێنییه‌کانی شار ،چه‌کیان کرده شانی سه‌دان گه‌نج وروویان کرده چیاکان ئه‌ڵقه‌ی نارنجۆکی ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی نیشتمان بوون ،له سه‌ر شه‌قام وناو کۆڵان و.گه‌ڕه‌که‌کانی شار، ڕووبه‌ڕووی داگیر که‌ران ده‌ته‌قینه‌وه ،مه‌قامه‌کانی ئه‌و چرای بیری نوێی زیندانییه‌کان بوو ،ژووره تاریک و.شێداره‌کانی زیندانی رووناک ده‌کرده‌وه ،سوێی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌کانی که‌م ده‌کردنه‌وه ،به رۆحی وره‌و.هه‌ناسه‌ی به‌رده‌وامی کۆڵنه‌دان و شۆرش.
ئه‌و ساڵه‌ی [جه‌مال رینگۆ] به‌رێوه‌به‌رمان بوو ،بازنه ئاڵۆزه‌کانی بیری ئه‌ومان ره‌تکرده‌وه .
به‌یانییه‌کیان [ جه‌مال رینگۆ ] خۆی کرد به پۆله‌که‌مانا وبه‌هه‌موو هێزی خۆی ،به پۆستاڵه ئاسنینه قاوه‌ییه‌که یه‌ک شه‌قی له ئه‌ژنۆم دا ، ناو پێڵا وه کانم پڕبوو له خوین ،په‌لی گرتم له خوێندنگاکه‌مان وه‌ده‌ری نام ،بۆ ئه‌وه‌ی باوکم نه‌زانێت له خوێندن دابراوم به‌یانیان ،به کتێبه‌کانی بن ده‌ستمه‌وه ،رووم ده‌کرده کتێبخانه‌که‌ی شانۆ له سه‌ر شه‌قامی کاوه ،ئه‌و به‌یانییه‌م له‌یاده ، هێشتا قفڵی شانۆی نه‌کربوه‌وه ، دوای نیو سه‌عات [ شێخ ئه‌نوه‌ر ] ی شاعیر گه‌یشته سه‌ر شه‌قامی کاوه،پێ ی وتم :
-ئه‌مرۆ شانۆ ناکه‌مه‌وه...........ئه‌مشه‌و وه‌هبی برام پێی وتم :
-ئه‌وه چه‌ند رۆژێکه ئه‌من حه‌مه‌جه‌زایان ده‌سگیر کردۆته‌وه، ئه‌مجاره‌یان هیچ سۆراغێکی نییه،با پێکه‌وه بچین بۆ ماڵێ حاجی عه‌لی .که گه‌یشتینه خانوه‌که‌ی کۆڵانی سه‌رو باخی گشتی ..ماڵ ک‌ش و ...مات و ....خامۆش بوو، هه‌موو چاو دڵ وروخساره‌کان نوقمی خه‌مێکی قوڵ ببوون .به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێرامان بوو وره‌یه‌کی پیره‌مه‌گرون ئاسام ،له ناو ناخی پر له ئارامی و بێ ده‌نگی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌دا خوێنده‌وه ،پر بوو له هه‌ڵوێستی ده‌نگدانه‌وه.
حه‌مه جه‌زا ته‌نیا کوری خانه‌واده‌که‌ی نه‌بوو،ئه‌و رۆڵه‌ی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو،له باڵای هه‌ڵوێستا له دایک بوو ،هه‌موو ته‌مه‌نی و هونه‌ره‌که‌ی به هه‌ڵوێست سپارد.