دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم ، شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک دڵی به‌م دامه‌زراوه دیمکراسی یه خۆش بوو،به په‌رۆشه‌وه ده‌چوون بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان ،دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 ، راماڵینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی تۆتالیتاری سه‌دام ،حکومه‌تی کاتی عێراق دامه‌زرا .
له 30/ 1/ 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ڵبژێرا ،کورد له پێش راپه‌ڕین ودوای راپه‌رێن ، دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ،له ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی عێراق ، پایه و پارسه‌نگێک و پێگه‌یه‌کی پڕ له‌سه‌نگ و قورسایی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو ، رۆڵی به‌هیزی له بڕیاری سترایجیی و گۆڕانکارییه‌کان دا هه‌بوو.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌نفال کردنی شه‌نگال،تێكشکانی سه‌ربازی داعش وده‌وڵه‌ته‌که‌ی له عێڕاق،پێشمه‌رگه له ناوه و دنیادا ناوێکی دیار بوو ، هێمای به‌های پیرۆزی به‌رگری له‌نیشتیمان ومرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌تی بوو .
په‌له‌کردن وشپرزه‌یی ریفراندۆمه‌که‌ی 2017 ،هه‌موو هاوکێشهسیاسییهکانی له کوردستان دا لا سه‌نگ کرد .
دوای قوربانییه‌کی زۆر پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران ،حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه هه‌موو شوێنه ستراتیجییه‌کان ، شاری دوزخورماتوو ئه‌نفال کرا ،کورده‌کانی که‌رکوک کۆچ و ره‌ویان کرد ، جارێکی ترکهرکوک داگیر کرا یه‌وه ،هیچ کام له‌م سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد دانیان به ههڵهوکهم و کوڕییهکانی خۆیان دا نه‌نا ،
کورد له‌و پارسه‌نگی به‌هێزه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.هاتنه سه‌ر خاڵی هیچ ؟ ته‌نیا له میدیاکانیانه‌وه سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد ، به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه کاری ، یه‌کتریان تاوانبار کرد ، وه‌ک هیچ ههڵهوکهم کوڕییه‌ک رووی نه‌دابێت ،خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی زنجیره شۆڕشه‌کانی کورد وئه‌نفال وکیمیابارانی ههڵهبجهونیشتمان و گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانیان ،له چه‌ند رۆژێکدا به چه‌ند دروشمێکی بریقه‌داری به‌تاڵ ، به هه‌ده‌ردا .
.ئایا ئه‌م سه‌رکرده سیاسیانه‌ی کورد به‌م هه موو یڕیاره بڕه له عه‌قڵی مه‌زاجیانه یانه‌وه . که پڕه له( رق و کینه وبوخز و پاشقول گرتن و چاڵ هه‌ڵکردن و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه له یه‌کتری . پڕه له سیناریۆی یه‌کتر سڕینه‌وه ،دوور له وتاریی نه‌ته‌وه‌یی ، به‌م هه‌موو مییدیا زه‌به‌لاحه سه‌قه‌ت وسقوتانهوه ، به‌و هه‌موو که‌سه ئینتیهازی و عه‌قڵه ئامیره وقورمیشانهوه ، ده‌بێ رۆڵی کورد وچاره‌نووسی کورد له به‌غداد پایته‌خت دا چی بێت ...؟
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه زۆر له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، به‌درێژایی مێژوو ، هیچ کاتێ دانیان به زنجیره هه‌ڵه‌کانی خۆیان دا نه‌ناوه ، نووسه‌ره ده‌ربارو ئینتیهازی و ماستاوچییه‌کان ،به درۆ‌و فیشاڵ ، به‌شان وباڵیان دا هه‌ڵده‌ده‌ن ، زۆر له سه‌رکرده سیاسییه‌کان به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌یان . درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆیان و خاک و خوێنی شه‌هیدان و میلله ته‌که‌یان ده‌که‌ن ، گوایه ئه‌وان قه‌د هه‌ڵه‌یان نه‌کردوه و هه‌ڵه ناکه‌ن ، ستراتیژی زۆر له سه‌رکرده‌کان ، به ناوی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌وه ، پلان و نه‌خشه وبهرنامهیه ی تایبه‌ته ،بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و خانه‌وادو بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانیان.
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی له گرێی ئاڵۆزی عه‌قڵی زۆر له‌م به ناو سهرکردهسیاسییانه بکرێ ؟، له زنجیره هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر ، له سیناریۆی تراژیدیا ی سامناکه‌وه بۆ سیناریۆی سامناک تر ، ده‌بێ ئه‌م سه‌رکرده سیاسییانه به‌و هه‌موو زنجیره هه‌ڵه گه‌ورانه‌وه ، چاره‌نووسی مرۆڤی ئه‌م نیشتمانی ئه‌نفال و کیمیاباران و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵانه، به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێکی تر‌و چ تاریکستانێکی تر و چ ون بوونێکی تر ببه‌ن ؟ .