ده‌وڵه‌تی تورکیا، له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی یه‌وه، داگیر که‌ر بووه، دوای 96ساڵ به‌سه‌ر رێکه‌وتن نامه‌ی کۆنگری لۆزان، له 24 / 7 / 1923 له شاری لۆزانی سویسرا ساز کرا، په‌یمان نامه‌ی لۆزان له نێوان ( به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا، ژاپۆن، یۆنان، رۆمانیا، سربیا، کرواتیا، سلۆنیا ، تورکیا ) به‌سترا.
بۆ پیاچونه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا بوو، بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا، دوای تێک شکاندنی ده‌وله‌تی عوسمانی، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دابه‌شکردنی وڵایه‌تی موسڵ ، به‌ریتانیای عوزما، ده‌وڵه‌تی تورکیا به نهێنی رێکه‌وتن مافی چاره‌نوسی کورد ونیشتمانه‌که‌ی بسڕنه‌وه، به جۆرێک ناوی کوردی یان، له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌هیچ جۆرێک نه‌برد، له‌و سه‌رده‌مه‌وه کورد له نیشتمانه‌که‌یدا جیۆساید ده‌کرێت تا ئێستا.
دوای ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتنه گه‌ورانه‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکرات (هه‌سه‌ده ) ، له رۆژئاوای کوردستان، له شه‌ڕی به‌رگری و رووبه رووبونه‌وه‌ی داعش و لایه‌نه‌کانی سه‌ر به رێکخراوی ئه‌لقاعیده ،وەک به‌تواناترین هێز که ئه‌فسانه‌ی نوێ ی سه‌رده‌می جیهانگییری یان، به خوێنی 11هه‌زار له شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه تۆمار کرد ، له بری پیزانین و ریز و وه‌فا بۆ هیزه‌کانی سوپای دیموکرات، ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین دژایه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد.
ئه‌مه‌ریکاو روسیا وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا پشتیان کرده هێزه‌کانی سوپای دیموکرات وبه بڕیاری ترامپ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سوریا کشانه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆره ره‌وای دان و بواردان بوو،به هه‌موو پاڵپشتێکی مادی و مه‌عنه‌ویی و میدیاوه، به سوپای پیاده و هێزی ئاسمانی تورکیا هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی سوریای دیموکرات له رۆژئاوای کوردستان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان به خه‌یاڵی خۆی به نیازه ،جینۆسایدی کورد بکات و نیشتمانه‌که‌ی بسڕێته‌وه ،ده‌ست به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانزایی رۆژئاوای کوردستان دا بگرێت ،بۆ ئه‌وه‌ی ژاێرخانه ئابورییه تێک شکاوه‌ی به خوێنی کورد‌و.. نه‌وتی کوردستان ببوژێنێته‌وه.