دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، دوای شه‌ڕی براکان و له‌تکردنی په‌له‌مان حکومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر ، دوای و یه‌کگرتنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ، دوای گۆڕانکاریی 9/4/2003 تا 14/11/ 2021 ، ماسته‌ر پلانه‌کانی شاری سلێمانی ، له ئاستی خزمه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌م شاره دا نه‌بوون .
له 1964 ه‌وه سلێمانی به‌هۆی گرێی ئاڵۆزی مه‌لایی و جه‌لالی ، به هۆی حه‌ساسییه‌تی حیزبی یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان و دژایه‌تی و سڕینه‌وه ی یه‌کتریی، هه‌موو به‌هاکان له هه‌موو کایه‌کانی حیزبی و حکومی له‌م شاره‌دا وردوخاش کران .
سلێمانی به به‌رده‌وامی باجی گه‌وره‌ی داوه ، له زۆربه‌ی خزمه‌ت گوزارییه‌کانی شار بێ به‌ش کراوه ، ئهوپلان و پرۆژهونهخشهو به‌رنامانه‌ی بۆ ئه‌م شاره دانرون ، به سستی و به چه‌ند سا ڵ کاری بچڕ بچر و هه‌نگاوی خاو خلیچ و قۆناغی به‌ستووی دژوار، له‌رزۆک ئیفلیج کران .
* تا ئێستا زۆرله شه‌قامه سه‌ره‌کییه کانی ناوشاری سلێمانی خۆڵن و قیرتاو نه‌کراون ، له دوای شه‌قامی سییه‌که‌ی هه‌واری تازه له خوار پرده‌که‌ی ده‌باشان ، شه قامێکی پان وپۆڕی خۆڵی سیی درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رووی ناوه‌ندی ئه‌رده‌ڵان و به به‌رده‌م ئاسایشی گه‌ڕه‌کی شێخان ، به ناو گه‌ره‌کی شێخان دا تێ ده‌په‌رێ تا ده گاته سه‌رووی قوتابخانه‌ی بێ که‌س و گه‌ڕه‌کی هاوکاری . له‌وێوه دریژ ده‌بێته‌وه بۆ گه‌ڕه‌کی کاریزه وشک و به‌رو خواره‌وه ده‌کشێ تا ده‌گاته گه‌ڕه‌کی ئاشتی .
*ئه‌و شه‌قامه دوو سایده‌ی ، له پارکی ئازادییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات بۆ ناو گه‌ڕه‌کی کاریزه وشک ، له‌وێوه درێژ بوه‌ته‌وه بۆناوبازاره گه‌وره‌که‌ی کارێزه وشک تا ده‌گاته پردی کۆبانی ، ئه و شه‌قامه رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه له ناوشاره‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی شار ، له‌م لاو ئه‌ولای ئه‌و شه‌قامه ناڕێکه‌دا، چه‌ند خانووی رووخاوو که‌لاوه ماون و لانه‌براون ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌که له ئاستانه‌دا بکرێ به دووساید ، خاوه‌نی ئه‌و خانوو و که‌لاوانه قهرهبووکراونهته وه ، تا که‌ی ئاوا، بێ موباڵاتانه بمێننه‌وه .
*ده‌بوایه له‌م دیوو و ئه‌و دیووی شه‌قامی سالم ،له لای پردی خه‌سرو خاڵ ، له‌ته‌نیشت چێشتخانه‌ی ساراوچێشتخانهی وه‌ستا حه‌سه‌ن ، ئه‌و ریزه خانوو و دووکانانه قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه ، لاببرانایه ، ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌کییه فراوان بکرایه .
*ده‌بوایه له سه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی نوێ شار ، گرنگی بدرایه به شه‌قامی (مه‌وله‌وی و کاوه و گۆران و پیره‌مێردو سابونکه‌ران) ، به‌پێی یاسا ، بێ جیاوازیی، ئه‌و دووکان و بازاڕانه قه‌ره‌بوو بکرانایه‌ته‌وه ،ساید ێکیان لا ببردایه وشه‌قامه‌که‌یان فراوان بکردایه ، یا سنورێک بۆ ئه‌و هه‌موو لێشاوه ئوتۆمۆبیلانه دابنایه، به به‌رده‌وامی ده‌یهێننه شار، ئه‌و شه‌قامه کۆن و بچوکانه ، جێ ی ئه‌و هه‌موو ئوتۆمۆبیلهی تیا نابێته‌وه .
*قیری زۆر له شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار چاڵ تێک چووه ، ده‌یان چۆڵی جۆراو جۆر له م لاو ئه‌ولای شه‌قامه‌کان چاک نه‌کراون ، گه‌ڕه‌که نوێکان له خزمه‌ت گوازارییه سه‌ره‌تاییه‌کانیان بێ به‌رین ، دره‌ختی پارکه‌کان و سه‌رشه‌قام و کۆڵان و باخی گه‌ڕه‌که‌کان ، گرنگیان پێ نادرێ ،هه‌موو ساڵی نه‌مام و دار‌و ده‌ره‌ختێکی زۆر ده‌ڕوێنن ، به‌ڵام له به‌ر بێ ئاوی و گرنگی پێ نه‌دانیان ،و شک ده‌بن ،ههموورهنج و به‌رهه‌مه‌که‌یان به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
* گه‌ر بڕواننه سه‌رووی پردی ده‌باشان ،لای سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار ،ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ری ئه‌و شه‌قامه ی بۆ ده‌باشان ده‌کشێ ، ده‌ڵێی که‌لاوه‌ی پاشماوه ی زبڵدانی شاره ،هیچ بنه‌مایه‌کی شارستانی له و شه‌قامه سه‌رکییه نابینرێ ؟
با واز له وشه ورستهی (سلێمانی شاری پایته‌ختی رۆشنبیری یه ) ،( سلێمانی پێشه‌نگی گۆرانکاری و داهێنانه) ، بێنین ، سلێمانی و مێژووی شکۆی شار ، زۆر له‌و دروشمانه گه‌وره‌تره ،سلێمانی ئه‌و رسته‌و دروشمانه‌ی ناوێ ،ماسته‌ر پلانه‌کانی ئیفلیج مه‌که‌ن .
سه‌دام شه‌قامی 60 مه‌تریه‌که‌ی سلێمانی بۆئاوه‌دانی شار دروست نه‌کرد ، بۆ شورایه‌کی ئه‌منی بوو ،سلێمانی بکات به زیندان ، خه‌ڵکی شاره‌که‌ی تیا زیندان و کۆمه‌ڵکوژ بکا ت ، ئێوه ش ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌وه 30 ساڵه ، شه‌قامی 30 مه‌تریه‌که‌ی سه‌رده‌می سه‌دام تان بۆ ته‌واو نه‌کراوه، چۆن شه‌قامی 100مه‌تریه‌که ته‌وا ده‌که‌ن ؟