له دوای راپه‌ڕین وئازادی نیشتمان و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی کوردستانی ، ئه‌زمونی درۆ‌و فێڵی ته‌زویری ده نگ وهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ، نمایشی ڕه‌نگاوڕه‌نگی شه‌ڕه په‌ڕۆ وقسه‌ی نه‌شیاو رق و کینه و بوغز‌و تۆمه‌ت و بوختیان وسیناریۆ دروست کردنیان کرد به مۆدیلی نوێ ی ده‌سه‌ڵات.
خۆپه‌رستی و خۆبردنه پێشه‌وه و خۆ هه‌ڵواسین و ماستاوکردن ، زوڵم ودزی و تاڵا نی وغه‌در وجاسوسی و چاڵ هه‌ڵکردن و بۆسه نانه‌وه بۆ یه‌کتریی ، ئه‌و گرێ ئاڵۆزه بووله سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان وه شۆڕبووه بۆ ناوجومگهکانی خواره‌وه.
رۆژانه ئه‌و هه‌موو دیارده نابه‌جێ و نه‌شیاوانه ، له میدیا ی حیزبه‌کانه‌وه ده‌گه‌یشته هه‌موو ماڵه‌کان ، شه‌ڕه کورسی و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی وتۆڵهو تۆڵه کردنه‌وه و دیل کوشتن ، شۆڕ بوه‌وه بۆ ناو هه‌موو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و تێکیان شکاند . بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی توند‌و تیژی و کوشتن و بڕینی جۆروجۆرو تاوان .
گه‌ر له رووی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووریی وسایکۆلۆجییهوه بڕوانینه،ئه‌م هه‌موو دیارده ناشیاوانهت سه‌رکرده‌کانی کورد ، کۆمه‌ڵگای کورده‌واریان گیرۆده کردووه ، هه‌مووئه‌و کرده‌وانه دژی نیاز پاکی وزمانی ئه‌ته‌کێتی ئه‌ده‌بی قسه‌کردن وزمانی نوسینی میدیا‌و له‌یه‌کتر گه‌یشتن و یه‌کتر قبوڵکردنه ، دژی به‌های خۆشه‌ویستی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تیه .
ئایا به‌م دیارده‌و سیناریۆ جیا جیانه ده‌توانین خزمه‌تی تاکی کوردوکۆمهڵگای کورده‌واری و نیشتمانه‌که مان بکه‌ین ؟
ئایا به‌م دیاده ناشیاوانه ، ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ره‌و کام پێگه‌ی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووری و ده‌رونی ده‌به‌ین ؟
.ئایا به‌م دیارده وکرده‌وانه ده‌توانین گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگا که‌مان بکه‌ین بۆ داهێنان بۆخزمه‌تی تاکی کورد .؟
گه‌ر به وردی بڕوانینه ئه‌م دیارده سلبیاتانه ، کام سه‌رکرده له دنیاوله کام کۆمه‌ڵگاو له‌کام نیشتمان ،به‌م دیا ئاراسته‌یه کۆمه‌ڵگا که‌یان به‌ره‌و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن وداهێنان بردووه؟
چۆن ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ئه‌و دیارده سلبیانه ده‌که‌ن؟ ئه‌و هه‌موو مافه به خۆیان ده‌ده‌ن ، خۆیان فریشته‌بن وئه‌وه‌ی له گه‌ڵ مه‌زاجی ئه‌وان دا نه‌بێ ونهگونجێ ، دای پاچن و له ناوی ده‌رن .
گه‌ر ئه‌م کرده‌و دیارده‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه ، ئه‌زمونی هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌کان بن ، ئایا ره‌وتی ژیانی گه‌نجه‌کانمان به‌ره‌و کام ئاراسته ده‌که‌نه‌وه ؟
رۆژانه له هه‌واڵی میدیاکان ، ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه سلبیانه ی سه‌رکرده‌کانمان ده‌بینین ،
ته‌نیا پزیشکی پسپۆڕانی ده‌روونی و تویژه‌ری ده‌روونی ده‌توانن،بڕیار له سه‌ر ئه‌و دیارده نابه‌جێ و جۆری نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌کانیان بده‌ن.
با هه‌موو هه‌و ڵ و توانا کانمان له بواری یاسایی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی وکلتووری و ده‌رونی و میدیا وتۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه کان دا بخه‌ینه گه‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانین ره‌خنه‌ی لۆژیکانه له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی نوێ ، له و بواره جیا جیاکان بگرین ، زیان به تاکی کورد‌و کۆمه‌ڵگا که‌مان نه‌گه‌یه‌نین ، په‌یره‌وی هونه‌ری ره‌وشتی ئه‌ده‌بی قسه کردن و نوسین بکه‌ین.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده سلبیانه نه‌بن به مۆدێلی ره‌وتی ژیانی گه‌نجه‌کانمان . با له‌مه زیاتر گه‌نجه‌کانمان له هه‌ڵدێری ئه‌م ئه‌زمونه تاریکه‌ی سه‌رکرده‌کان ،تێک نه‌شکێن و ون نه‌بن.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
+ هاوڕێ یانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست ، ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م دیاردانه ، ره‌خنه بگرن ، به زمانێک په‌یڕه‌وی ره‌شتی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی و نوسین بکه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ که‌س و لایه‌نێ ببرێ .