سەرنجێک لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق

عوسمانی حاجی مارف

چۆنیەتی هەڵبژاردنەکانی عێراقهەر لە کاتی خۆێدا ئەوەینیشانداین و سەلماندی کەئاکامی ئەو جۆرە هەڵبژاردنەی بەدوای خرۆشانە جەماوەریەکان و قەیرانی سیاسی و قەیرانی حکومەتی عادل عبدالمهدی بەرێخرا، نەکنەیتوانیوە وەڵام بە قەیرانیهەلومەرجی سیاسی عێراق و قەیرانی دەسەڵات بداتەوە، بەڵکو ئەو قەیرانە بەرەو قوڵبوونەی زیاترهەنگاوی هەڵگرتووە. ئەگەر چۆنیەتی پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی لەعێراقدا بەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە،لەسەر بنەمایڕێکەوتنی نێوان هێزە میلیشا قەومی و ئیسلامی و تائفیەکان پێناسەی بۆکرابێت و دابەشکرابێت،ئاشکرایە بەدوای پاشەکشەو شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا، ئەو پێشهات و ئاڵوگۆرانەی لە ناوچەکەو عێراقدا بەدیهات، ئەم جۆرە لە پێکهاتنی دەسەڵاتی سیاسیو رێکەوتنی نێوان هێزە میلیشیاکانیبە بنبەست گەیاندووە. 
لەلایەک بە هۆی ئەوپەری ئاستی گەندەڵیو نالەباری هەلومەرجی ئابوری و سیاسیەوە، لەلایەکی تریشەوە ناڕەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری لە بەغداو شارەکانی خوارووی عێراقدا، ئەو پرۆسەیە بوو، کە کاروباری ئەو جۆرە لە حکومەتیرێکەوتنی هێزە میلیشیاکانی تووشی ئیفلیچ بوونو بەرەو شکستهێنان برد.
گەر بە هەرهەوڵ و فروفێڵێک و شێوازو ئاستێک، هێزە میلیشیاکان توانیان پڕۆسەی هەڵبژاردنتێپەرێنن، بەڵام کێشە بێچارەکەیانئەم جارە لەڕێکەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەت، زیاتر دەرگیری بنبەست و قەیرانیتری کردون. بۆیە دەبینین دوو ئاراستەی جیاوازڕەنگی داوەتەوە لە نێوان ئەو هێزە میلیشیایانەی دەیانەوێت بەهەر قیمەتێکبێت خاوەن هێزییەکەم بن لە پێکهێنانی حکومەتدا، تا بەجۆرێک خۆیان لەگەل ئاڵوگۆرەکاندا بگونجێنن. دەستەیەکیان، کە صەدریەکان نوێنەرایەتی دەکەن، هەوڵ دەدەن ئەو ئاراستەو نەخشەیە پەیڕەوی بکەن، کە پێکهێنانی حکومەت لەڕێگەی ئەو هێزەوە بێت، کە لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەست هێناوە، کە بەجۆرێک ئەمریکاش لایەنگری لەم ئاراستەیە دەکات و پارتیش لەهەمان ریزدا سەرەی گرت. دەستەی دووەم ئەو هێزە میلیشیا شیعانەن، کە بۆ خۆیان خاوەنی نفوزیكی چەکدارین و راستەوخۆ پاشکۆی سیاسەتەکانی ئێرانن و دەیانەوێت لەسەر هەمان شێوازی پێشوو،لەسەر بنەمایڕێکەوتنی هێزەکانحکومەت پێکبهێننەوە، یەکێتیشبەجۆرێک لە چاوەروانی ئەم ئاراستەیەدا ئایندەی خۆی دەبینێتەوە. 
لەم نێوەدا موقتەدا صەدر کەوتۆتەناو دوریانێکی تەسکو بنبەستەوە. لەلایەک نەیتوانی بە شێوازی زۆرینەی کورسیەکان،ئاراستەکەی بەسەرکەوتن بگەیەنێت و حکومەت پێکبهێنێت، لەلایەکی تریشەوە بۆ چونەپاڵڕێکەوتن لەگەڵ هێزەکانی تردا،جێگاورێگەی هێزەکەی لە حکومەتدا مانایەکی نامێنێت. بۆیەبەناچاری لەگەڵ ئاڵۆزی هەلومەرجەکەو قەیرانەکاندا رێگای کشانەوەی گرتۆتەبەر،بەڵکو لە هەر ئاڵوگۆریکی تردا گەر فرسەتی گونجاوی بۆ هاتەپێش گەمەی سیاسی تر بە هێزەکەی بکات. هەرکاتلایەنەکانی تر بە هەر شێوازێکگەر بۆیان گونجاو بێت حکومەتێکڕابگەیەنینن،ئەو کات موقتەدا صەدر دۆخەکە بەرێگای ‌هێنانەسەرشەقامی هێزەکەی دۆخەکە زیاتر دەشێوێنێت و رێگا نادات لایەنەکانی تر ئارایش بە حکومەتەکەیان بدەن. بەمشێوەیە ئاسۆی سەقامگیری سیاسیو کێشەی قەیرانی حکومەت لە سایەی تەواوی ئەو هێزە میلیشیایانەدا نادیارترو پر گێژاوترچاوەروان دەکرێت. 
ئەوەی لەم نێوەدا ئاشکرایەو جێگای سەرنجی جدیە بەگشتی هەلومەرجی ناجێگیری سیاسی عێراق و قوڵبونەوەی زیاتری قەیرانی حکومەتە، کە ئاراستەکانی هەریەک لە هێزە چەتە میلیشیاییەکانی دەسەڵاتدار لە عێراقدا، بە بەشداری پارتی و یەکێتیشەوە رۆڵێکی سەرەکیان هەیە لە خولقاندنی ئەو دۆخە نالەبارو گێژاوە سیاسی و قەیراناویەدا. بۆیە هەمیشە ئایندەی عێراق لەسایەی بوونی ئەو هێزانەدا لەسەر لێواری رودانی جۆرەها سیناریۆیە کە قوربانیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێشو هەژار دەبن.
هەروەها لە کاتێکدایەکلاییکردنەوەی کێشەو قەیرانەکانی عێراق دیار نەبێت، هەلومەرجی سیاسی کوردستانیش بێبەری نابێت لە بەرکەوتن و بەخشینەوەی زیاتر قوڵبوونەوەی قەیرانەکاندا. لەو نێوەدا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان بەجیا لەوەی لەناو تێکەڵاوی ئەو بارودۆخە نالەبەرەدان کە ناوچەکەو عێراق دەرگیریەتی، لە هەمانکاتدا نەک ناشتوانن دەورییەکلایی کەرەوە ببین، بەلکو پریشکی قەیرانەکانی عێراقیشیانبە زیادەوە بەردەکەوێت. 
پارتی بەپێی پێگەو هاوسەنگی هێزەکەی لە هەوڵی ئەوەدایە پشکی زیاتر لە حکومەتی عێراق بەدەست بهێنێت. ئامادەیە هەر هێزێك بە هەر ئاراستەیەک پێشوازی لێبکات لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا رێکەوتنی لەگەڵدا بکات. جا ئەوڕێکەوتنەی لەگەڵ صەدریەکان ئەنجامیدا و بە ئەنجام نەگەیشت، ئێستا چاودێری دۆخەکە دەکات و خۆی مەڵاسداوە بۆ رێکەوتێکی تر. بەڵام ئایا قەیرانی حکومەت و یەکلایی بوونەوەی کێشەکان ئەو فرسەتە بۆ پارتی دێنێتە پێشەوە!؟ بە بۆچونی من هەلومەرجی سیاسی بە شێوەیەکی گشتی لە هەموو لایەنێکەوە عێراق و کوردستانی لەسەر گێژاو و چارەنوسێکی نادیاری وەها راگرتووە، کە کەمترین فرسەتی هێشتۆتەوە بۆ گەمەی سیاسی پارتی تا بتوانێت لە حکومەتی عێراقدا جێگاورێگایەکی باڵاتر لە جاران بەدەست بهێنێت. لەهەمانکاتدا ئاشکرایە، کە بەهۆی دابەزینی ئاستی پێکەییەکێتی نیشتمانی و کێشە ناوخۆییەکانیەوە، بەشیلە پریشکی قەیرانەکاندا زیاتر دەبێت. ئەمەش بە ئاشکرا دەبینرێت،کە هاوکاتی زیاتر قوڵبونەوەی کێشەکانی پارتی و یەکێتی بۆ گەرانەوەی مامەڵەیان لەگەڵ بەغداد درزی زیاتری تێکەوتووە، هاوکات ناتوانن بۆ تێپەراندنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان نەخشەیەکی رۆشن بدەن بەدەسەتەوە. هەر بەم مانایەش هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە ساتە وەختێکیوەها ناهەموارو سەختدایە،بە ئاسانیبۆیان ناچێتە سەر.


11/07/2022



وتارەکانی تری نوسەر