جووتیاران کەی داوای مافە ڕەواکانتان دەکەن

کاسترۆ مەعروف

هەڵوێستەکانتان نیشان دەدەن دێنە مەیدان، بێ دەنگ بوونتان لەمافەکانی خۆتان نیشانەی ڕازی بوونتانە.
تاکە فشار بۆئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق و لاینە پەیوەندی دارەکانی عێراق پابەندبن بە وەرگرتنەوەی تەواوی گەنمی جووتیارانی کوردستان پێویستە تەواوی جووتیارانی کوردستان خۆیان بێنە مەیدان چیتر تەماشاکاری دۆخەکە نەبن چونکە ئەوەی زیانی بەر دەکەوێ جووتیاران خۆیانن واپێویست دەکات لەبەردەمی سایلۆکان گرد بوونەوە ئەنجام بدەن داوا بکەن پێویستە دەست بەجێ وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران بکرێتە فری هاوشێوەی جووتیارانی عێراق بەم هەنگاوە جووتیاران دەتوانن پشتیوانیەکی باش بن بۆ داواکاریەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  کەچەندین ڕۆژە لەگفتوگۆدان لەگەڵ بەغدا.

ئەگەر جووتیاران بەم شێوازە قبوڵی وەرگرتنەوەی گەنمەکانیان بکەن ئەوا لەئایندەدا دەبێت چاوەڕێ غەدری زیاتربکەن کەبەرامبەرتان ئەنجام دەدرێت ئەو هەنگاوە تەنها بۆئەوەیە گەنمی جووتیاران هەرزان فرۆش بکرێت بەقازانجی خەڵکی بازرگان بۆیە دووبارە داواتان لێ دەکەم لەم خەوە قوڵە هەڵبسن ئێوە بەرهەمەکانتان بەهێزی بیرو بازووی خۆتان بەدەستان هێناوە دنیایەک مەسروفاتان کردوە پێویستە پشتیوانی بەرهەمەکانی خۆتان بکەن سەربەرزانە بلێن پێویستە وەزرەتی بازرگانی ووەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێویستە تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێتەوە هاوشێوەی جووتیارانی عێراق چونکە ئەم شێوازە وەرگرتنەوەی کەلەئێستادا پەیڕەو دەکرێت بێ ڕێزکردنە بەبەرهەمی ناخۆی جووتیاران بەگشتی بەشێکی زۆری ئەوبەڕێزانەی بەدەنگی جووتیاران بوونتە نوێنەر لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

02/06/2023



وتارەکانی تری نوسەر