د. سەلاح عەزیز
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان رۆژی 25 ی شوباتی ساڵی داهاتووی 2024 ی وه‌ک واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم دیاری کرد. به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، حزبه کۆن ونوێیه‌کانی کوردستان کێبڕکێ له‌سه‌ر کورسییه‌کانی په‌رله‌مان(111) ده‌که‌ن. (16) کوتله‌ی سیاسی له قۆناغی پێنجه‌م که له‌ساڵی 2018 ده‌ستیپێکرد له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆکاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. له‌ماوه‌ی خولی رابردوودا دۆخی هاوڵاتی له کوردستان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هات. کوردستان له ساڵی 1992 ه‌وه به دوو حزبی سه‌ره‌کی، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت. به به‌راوورد به‌و ساڵانه‌ی کورد تووشی نادادپه‌روه‌ری رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار بوو له عێراق، تاڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتوو بوون له گۆڕینی بارودۆخی هاوڵاتی. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که ده‌بێت هاوڵاتی بیری لێبکاته‌وه ئه‌وه‌یه ئایا کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری له بەغدا دوای 32ساڵ خه‌ونی هاوڵاتی کوردستان به‌دی دێنێت؟
بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی بتوانێت وه‌ڵامی ئەو پرسیارە بداته‌وه ده‌بێت بزانێت که له کۆتایی چاره‌کی یه‌که‌می سه‌ده‌ی یازده‌هه‌م و بیسته‌مدا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌شه‌سه‌ندوو چی پێویسته؟هاوڵاتییه‌ک له‌کاتی چوونه ناو چاره‌کی دووه‌می سه‌دەدا ده‌بێت خه‌ون به‌چییه‌وه ببینێت؟ ئایا ئه‌وه په‌یوه‌سته به مێژوو و ئایدۆلۆژیای حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه یان مافێکی سروشتی هاوڵاتیانه که ده‌ستور ده‌سته‌به‌ری ده‌کات و حزبی ده‌سه‌ڵاتداریش جێبه‌جێی ده‌کات؟
وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، هاوڵاتیانی مافی خۆیانه له رێگه‌ی چه‌ندین ره‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیاری کردوە خه‌ونی پێشکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی ببینن وهه‌ر گه‌لێك ده‌توانێت ئامانجه گشتییه‌کان بۆ گه‌شه‌پێدانی خۆی هه‌ڵبژێرێت و نیشانده‌ری زانستی بۆ به‌دیهێنانی دابنێت. لەو روانگەیەوە هه‌ندێک ئامانج دیاری ده‌که‌م و هیوادارم که هاوڵاتی خه‌ونی پێوه ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسایش و دادپه‌روه‌ری خۆشگوزه‌رانیدا بژیت.
1.خۆشگوزه‌رانی ئابوری: کۆمه‌ڵگه ده‌بێت گه‌شه‌ی ئابوری به‌رده‌وام ،وکه‌مبونه‌وه‌ی نایه‌کسانی له داهات ، وباشتربونی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌زموون بکات. ئاماژه سه‌ره‌کییه‌کان بریتین له گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی، وکه‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بازاڕێکی سه‌قامگیری کار.
2.په‌روه‌رده: ده‌ستڕاگه‌یشتن به خوێندنی کوالیتی به‌رز پێویسته باو بێت، له‌گه‌ڵ جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا. ده‌بێت رێژه‌ی خوێنده‌واری به‌رز بێت، و سیسته‌می په‌روه‌رده‌ش هانده‌ر بێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی بیرکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه وتوانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
3. چاودێری ته‌ندروستی: کۆمه‌ڵگه ده‌بێت سیسته‌مێکی چاودێری ته‌ندروستی باشی هه‌بێت که خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به نرخی گونجاو وکوالیتی به‌رز بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی فەراهەم بکات. ئاماژه سه‌ره‌کییه‌کان بریتین له ته‌مه‌نی مامناوه‌ند، رێژه‌ی مردنی کۆرپه و خۆپاراستن له نه‌خۆشی.
4. ژێرخان: پێویسته ژێرخانی گونجاو هه‌بێت، له‌وانه‌ش ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه وکاره‌با وتۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیی بوونی هه‌بێت بۆ پشتگیری‌کردن له گه‌شه‌پێدانی ئابوری وباشترکردنی کوالیتی ژیانی گشتی.
5. سه‌قامگیری سیاسی: ژینگه‌یه‌کی سیاسی سه‌قامگیر به حوکمڕانی شه‌فاف و سه‌روه‌ری یاسا وپاراستنی مافی مرۆڤ زۆر پێویسته. ده‌بێت هاوڵاتیان له رێگه‌ی دامه‌زراوه دیموکراسییه‌کانه‌وه له پرۆسه‌ی بڕیارداندا ده‌نگیان هه‌بێت.
6. یه‌کگرتنی کۆمه‌ڵایه‌تی: پێویسته کۆمه‌ڵگه هه‌وڵ بدات بۆ گشتگیری و فره‌چه‌شنی، دڵنیا بێت له‌وه‌ی هه‌موو هاوڵاتیانی به بێ گوێدانه ئاین و زمان و ره‌گه‌زیان ده‌رفه‌تی یه‌کسانیان هه‌بێت.
7. به‌رده‌وامی ژینگه‌یی: ده‌بێت ته‌رکیز بخرێته سه‌ر پراکتیکه‌کانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێکچونی ژینگه و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا. ئه‌مه‌ش پاراستنی سامانه سروشتییه‌کان و به‌ره‌وپێشبردنی وزه‌ی پاک ده‌گرێته‌وه.
8. پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا: وه‌رگرتنی ته‌کنه‌لۆژیا وداهێنان پێویسته بۆ گه‌شه‌ی ئابوریی وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی. ده‌بێت هه‌موو که‌سێک ده‌ستی به ئه‌نته‌رنێت و کارامه‌ییه دیجیتاڵییه‌کان بگات.
9. پاراستنی کولتور: له کاتێکدا نوێکردنه‌وه گرنگه، ده‌بێت پاراستنی وئاهه‌نگگێڕان به میراتی کولتوری ئه‌وله‌ویه‌ت بێت بۆ پاراستنی ناسنامه‌و کۆمه‌ڵگه.
10. تۆڕی سه‌لامه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی: ده‌بێت تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له گروپه لاوازه‌کان بکه‌ن، له‌وانه که‌سانی به‌ساڵاچوو.
گرنگه سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین که پێشکه‌وتنه‌کان له کوردستاندا ده‌بێت هاوڵاتییان هه‌یبێت له سامانه سروشتییه‌کان به به‌راوورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه گەشەسەندووە جۆربەجۆرەکان به‌تایبه‌تی هه‌ر دوو ووڵاتی درواسێ، کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری تورکیا بپێورێت. پێویسته خه‌ڵک مافی خۆی بزانێت و مافی خۆیه‌تی خه‌ون به دۆخێکی باشتر له‌دراوسێکانی ببینێت و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان هان بده‌ن که ئه‌و ئامانجانه‌ی پێشتر ئاماژه‌یان پێکرا بخه‌نه ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانیانه‌وه. ئه‌وکات هه‌ڵبژاردن مانای راسته‌قینه‌ی ده‌بێت.
تێبینی ..
وتارەکە بە عەرەبی نوسراوە، لەلایەن کنێر عەبدوڵاوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.