عەجیبە ئەم مۆدێلەی پارتی..

شوان محه‌مه‌د

- ناوچەی ئارامی بۆ دروستکردیت و پاراستیتی لە سووپای سەدام..
- نا بەرپرسانە چوار ساڵ شەڕی یەکترتان کرد، سەدام لە قوشتەیەپە و بانی مەقام بوو.
- بانگی کردن لە واشنتۆن تەوقەیەکی ساردی لەنێوان تاڵەبانی و بارزانی بە زۆر پێکردن. 
- هەوڵی دنیای لەگەڵدا دان تا دوو ئیدارە حیزبیەکەتان و وەزارەتەکان و پێشمەرگەو ئاسایش یەکبگرێتەوە، تا ئێستاش یەکیان نەگرتۆتەوە.
- سەدام رووخاو پارەو دەسەڵاتی دنیای بەسەرتاندا ڕژان.
- داعش پەلاماری دان، تکاو رجای دنیاتان کرد تا هەولێر و شوێنەکانی تر نەگیرێت هات بە دەنگتانەوە.
- ریفراندۆمتان کردو حەشدو سووپای عێراق پەلاماری هەرێمی داو، هەر بە هەرەشەو فشاری ئەمەریکا هێرشەکانیان راگیرا.
- ماوەی سێ مانگە کۆبوونەوەیەکتان نەکردووە لەگەڵ وەفدی ئەمەریکادا باسی ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕاتان لەگەڵ نەکەن و داواتان لێدەکەن ئەو دەۆخە چاکبکەن و گیراوەکانی بادینان ئازاد بکەن، کەچی ئێوە نە با تان بینیووە، نە بۆران.
- دیارە بیرتان چۆتەوە کە پێش راپەڕین هێندەی دنیایەک ئاواتتان بوو لەگەڵ کارمەندێکی هەر دەرجەی خوارەوەی قونسڵێک یان وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، یان وڵاتێکی بچووکی ئەوروپا ئاوڕێکتان لێبدەنەوەو  لەگەڵتان دابنیشن.. خوا بتان کات بە قوربانی ئەو قوربانیانەی لە کیمیابارانی هەڵەبجەو شوێنەکانی تر و ئەنفالەکان و رەوەکەدا درا، ئەگینا دەبوایە هەر لەو دیو سنورەوە تەماشای باشووری کوردستان بکردایە.
- بەخوا عەجیبە ئەم مۆدێلە نوێیەی پارتی، دیارە هەر رادیۆیەو قسەدەکات، ئەو هەموو پەیامانەی ئەو وەفدانە نابیستێت..! عاقیبەتمان خێربێت..!!!

16/05/2021



وتارەکانی تری نوسەر