سزایەکی توند چاوەڕێی چاڤی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە هەڕەشەی سزای توندی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای لێدەکرێت، نەک بەهۆی ئەو کارتە سوورەی کە لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ وەریگرت، بەڵام بەهۆی هەڵەی دووەمەوە کە ئەنجامیدا.

 چاڤی لە خولەکی ٥٦ لە کاتی یارییەکەی نێوان بەرشەلۆنە و پاریس سانجێرمان کە بە ئەنجامی ٤-١ کۆتایی هات، بەهۆی ناڕەزایەتییەکەی بەرامبەر بە یەکێک لە بڕیارەکانی ناوبژیوانە ڕۆمانییەکە ئیستڤان کۆڤاچ، بە کارتی سوور دەرکرا.

 چاڤی هێرناندێز لە دوایین دوو یاریی خولدا نەیتوانی لەسەر کورسی یەدەگی بارسێلۆنا دابنیشێت، دوای ئەوەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کارتی سوور دەرکرا و سزای دوو یاریشی پێدرا.

 ئەمە سێیەم جارە لەم وەرزەدا دەربکرێت دوای ئەوەی لە یەکەم ڕۆژی یارییەکەی خولی ئیسپانیا بەرامبەر خیتافی ناچار بوو کورسی یەدەگ جێبهێڵێت.

 ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە، ڕەنگە ڕاهێنەری بارسا سزایەکی دیکەی بەسەردا بسەپێندرێت، بەڵام سزایەکی توندتر، لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بەهۆی گەڕانەوەی بۆ یاریگا دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان و سەرزەنشتکردنی ناوبژیوان.

 چاڤی یاریگای جێهێشت، بەڵام هەر کە کۆڤاچ کۆتایی یارییەکەی ڕاگەیاند بۆ هاندانی یاریزانەکانی گەڕایەوە سەری، هەروەها بۆ ئەوەی سوپاسی ئامادەبووان بکات بۆ پاڵپشتیکردنیان، بەڵام درێغی نەکرد لە ڕاوەدوونانی ناوبژیوانی ڕۆمانی و سەرزەنشتکردنی لەسەر بڕیارەکانی .

 دوای کۆتاییهاتنی یاریەکە، چاڤی ناوەڕۆکی ئەو قسانەی ئاشکرا کرد کە ئاراستەی ناوبژیوانەکەی کردبوو و گوتی، من بە (ناوبژیوان) وت" کە ئاستەکەی زۆر خراپە، کارەساتە، ئەم کارتە سوورە، (دەرکردنی ئاراوخۆ) ) هەموو شتێکی گۆڕی، و کە دەبێت باسی ئەم بابەتە بکەین.”


 ڕۆژنامەکە ڕوونیکردەوە کە لیژنەی دیسپلینی یەکێتی تۆپی پێ قبوڵی ئەو ڕەفتارانەی  چاڤی ئەنجامی داوە ناکات، و بڕیارەکەی دوو هەفتەی داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.

 ئەگەر ڕاهێنەری بەرشەلۆنە  سزاکەی بەسەردا بسەپێنرێت، ئەوا لە دوو یاری زیاتر درێژدەبێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کارتی سووری ڕاستەوخۆی پێدراوە.

 




PM:11:42:18/04/2024