شوێنگرەوەی چاڤی دیاری کرا

رۆژنامەی (MD)ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، بەرشەلۆنە رافایل مارکێزی مەکسیکی بۆ شوێنی چاڤی دیاری کردووە.

بە قسەی رۆژنامەکە مارکێز کاندیدی دڵخوازی سەرۆکی یانەکە لاپۆرتایە و هەروەها دیکۆی بەڕێوەبەریش،ئەوان وەک پیاوێکی یانەکە دەیبینن، یاریزانێکی پێشووە، فەلسەفەی بەرشەلۆنە زۆر باش دەزانێت و هەندێک گەنجی لە تیپەکە ڕاهێنانی کردووە ئەمەش زۆر پەیوەندی بە پڕۆژەکەوە هەیە.

 
گرێبەستەکەی مارکێز لەگەڵ تیپی سێیەمی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ کەسێک پەیوەندی پێوە نەکردووە بۆ نوێکردنەوەی.

لە کۆتایدا مۆندۆ نوسیویەتی، لەوانەیە ئۆفەرێکی دوو ساڵەی پێشکەش بکرێت.




AM:11:44:19/04/2024