سەیرترین مەرج لەگرێبەستی نێوان ئیندریک و خۆشەویستەکەی هەیە

ئەندریک دانی بەوەدانا کە "گرێبەستی خۆشەویستی" لەگەڵ گابرێل میراندا هەیە، ئابێل فێرێرا ڕاهێنەری یانەی پاڵمێراش زۆر دڵخۆش نەبوو بەو گرێبەستەی نێوانیان.

 ئەندریکی تەمەن 17ساڵ بووە بە ناوێکی بەناوبانگی تۆپی پێی جیهان و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەکات.

 ئەستێرەی پاڵمێراس لە تەمەنێکی ئاوا بچووکدا خۆی فێری ئەوە دەکات چۆن ژیانی تایبەتی خۆی بە تایبەتی بهێڵێتەوە.

 ئیندریک ئاماژەی بەوەشکردووە، "گرێبەستێکی خۆشەویستی" لەگەڵ گابرێل میراندا هەبووە، کە پێکهاتووە لەوەی کە: هیچ ئالوودەبوونێک (بە کحول یان ماددە هۆشبەرەکان) لە نێوانیان نەبێت و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە باری دەروونیدا بکات، کە هەردووکیان ناچاربوون بڵێن "یەکترمان خۆشدەوێت".

 کاتێک پرسیار لە ئابێل فێرێرا ڕاهێنەری یانەی پالمێراس کرا سەبارەت بە "گرێبەستەکە”، ئابێل فێرێرا زۆر دڵخۆش نەبوو و وتی: هیوادارم ئیندریک لە شتە غەیرە تۆپی پێدا ون نەبێت ئەوە ئامۆژگارییە، با سەرنجی خۆی بدات ئەگەر دەیەوێت بگاتە ئاستی ئەوانی تر ، دەبێت سەرنجی لەسەر بنەماکان بێت”.

 هاندەرانی ڕیال مەدرید ترسیان هەیە کە ئیندریک ئەو جۆرە یاریزانە بەڕازیلییە بێت کە زۆر حەزی لە تۆپی پێ نییە، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئاستی هەبێتە لە یاریگا .

 ئەندریک لە 72 یاری لەگەڵ پاڵمێراس 19 گۆڵ و 3 ئەسیستیشی کردووە.




PM:01:05:19/04/2024