ئەنچیلۆتی وەڵامی چاڤی دایەوەو هۆکاری بردنەوەکەی ئاشکراکرد

پاش بردنەوەی یانەکەی 3-2لە کلاسیکۆ بەرشەلۆنە، ئەنچیلۆتی باسی بردنەوەکە دەکات و وەڵامی چاڤی دایەوە کە گلەیی لە،ناوبژیوان و گۆلە ئەژمارنەکراوەکە کرد

ئەمە تەواوی لێدوانەکانی ئەنچیلۆتیە پاش بردنەوەی کلاسیکۆ...

ئەنچیلۆتی: "باشترین بەش لە یارییەکەدا دوا گۆڵ بوو، گۆڵەکەی جود بێلنگهام (پێدەکەنێت)”
ئەنچیلۆتی: شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، هەفتەیەکی لەبیرنەکراو بوو.

- چاڤی پێی وایە تیپەکەی تووشی نادادپەروەری بووە ڕای ئێوە چییە؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "نامەوێت بۆچوونێک بدەم لەسەر ئەوەی کە چاڤی بیری لێدەکاتەوە، من پێم باشە باسی یارییەکە بکەم، یەکسان بوو، شەڕانگێزانە بوو، لەگەڵ ساتەکانی باش لەلایەن ئەوانەوە و لەلایەن ئێمەوە.”

- ئایا خولەکە یەکلایی بووەتەوە؟  لە کاتی گۆڕانکاریدا چیت بە ڤینیسیۆس وت؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: هەنگاوێکی گرنگمان ناوە بۆ بردنەوەی ئەم خولە زۆر نایاب بوو، پێویست ناکات خۆمان بە دەستەوە بدەین، دەبێت خاڵی زیاتر بەدەست بهێنین.  ڤینیسیۆس گۆڕانکارییەکەی بەدڵ نەبوو، ویستی بەردەوام بێت، بەڵام ئەو هەوڵانەی کە دەیکرد زۆر گەورە بوو.  هەموو شتێک دیاردەیی بوو،".

— بێلینگهام؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: لە کاتی گونجاودا خۆی نیشان دا، ئەمڕۆش زۆر ماندوو بوو، ماوەیەکی زۆرە گۆڵی تۆمار نەکرد، ئەمڕۆش گۆڵێکی تۆمار کرد کە دەتوانێت کلیلی ڕێگای ئێمە بۆ بردنەوەی خولەکە بێت.

- لە گلەیی یاریزانانی بەرشەلۆنە تێدەگەیت؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "پێموایە گۆڵە ڕێگەپێنەدراوەکە گۆڵ نەبوو، لێدانەکە ڕوون نەبووەتەوە، لێدانی سزا بەرامبەر لۆکاس بەلامەوە روون بوو، هەروەها بۆ  بەرشەلۆنەش روون بوو.

- لوکاس ڤاسکێز بۆ ئەم تیپە چی دەگەیەنێت؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: یاریزانێکی زۆر گرنگە، بەهۆی ئەوەی بەدرێژایی وەرزەکە کردوویەتی، ڕکابەری لەگەڵ کارڤاخال دەکات، کە یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، ئەمڕۆ جیاوازی دروستکرد

- چۆن بەڕێوەی ئەو ماندوێتیەی کە تیپەکە لەم ڕۆژانەدا بەدەستیەوە دەناڵێنێت؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئێستا هەوڵدەدەین یاریزانەکان بە باشترین شێوە بگەڕێنینەوە، هەندێکیان وەک ناچۆ یان مێندی لە کاتی خۆیدا چاک نەبوونەوە و ئەمڕۆش پشوویەکمان پێداون هەوڵدەدەین بەردەوام بین لە بردنەوە، لە یارییەکەی هەینیەوە دەست پێدەکات. ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت دەبێت”.

— بۆچی ئاردا گولەر لە ئاهەنگەکاندا بێبەش بوو؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "نازانم، تەنانەت نەمبینیوە لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرایەتیدا ئاهەنگم گێڕا و دواتر چوومە ژووری جلگۆڕین ئێستا هەموو شتێک بە هێمنی هەڵدەسەنگێنین لە یارییەکانی داهاتوودا.

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئەمڕۆ هەوڵماندا ئەوەی لە دوایین یارییەکانی  کلاسیکۆدا لە ئاستێکی ستراتیژیدا کردوومانە دووبارەی بکەینەوە، بەتایبەتی کلاسیکۆی جامی سوپەر هەوڵماندا کەمێک زیاتر فشار بخەینە سەر، چونکە لە یاریگای خۆمان یاریمان دەکرد.

🎙️
کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئێمە کارێکی زۆر باشمان کرد، لەوە باشتر نەدەکرا.





AM:01:08:22/04/2024