ریاڵ مەدرید چەند خاڵی تری پێویستە تا لالیگا بباتەوە؟

پاش بردنەوەی کلاسیکۆ 3-2لە بەرشەلۆنە یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی نزیکدەبێتەوە لە بردنەوەی نازناوی لالیگاو لە شەش هەفتەی کۆتایی خولەکە تەنها 7خاڵی پێویستە.

ریاڵ مەدرید ژمارەی خاڵەکانی بۆ 81خاڵ بەرزکردەوەو بەرشەلۆنە دووەمە بە 70خاڵ، یانەی شاهانە 11خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەیە،ئەگەر لە شەش یاری داهاتوو 7خاڵ بە دەست بهێنێت دەبێتە پاڵەوان بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی شکستی بەرشەلۆنە بکات.

ئەگەر لالیگا بباتەوە،نازناوەکانی مەدرید دەبێتە 36نازناو.




AM:10:30:22/04/2024