هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراو لە بەرشەلۆنەوە

 چاڤی هێرناندێز بەجدی بیر لە بژاردەی بەردەوامبوونی وەرزی داهاتوو دەکاتەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە سەرەڕای ئەوەی لە کۆتایی وەرز بڕیاری چوونی داوە.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردۆتەوە چاڤی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی هەیە و کارێکی زۆر باشی لەگەڵدا دەکات، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەش لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەستی بە پاڵپشتی بەردەوامی خوان لاپۆرتا سەرۆک و ڕافا یوستی جێگرەکەی کردووە.

 بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی ئاستی تیپەکە پشتڕاستی کردەوە کە چاڤی چی دەکات.

هەروەها، چەند یاریزانێکی گرنگ پشتگیری خۆیان بۆ بەردەوامبوونی ڕاگەیاند، بەنهێنی و بە ئاشکرا، هەروەک چۆن بۆ زۆرێک لە هاندەرانیش پشتگیری هەیە.




PM:01:19:22/04/2024