ئەنچیلۆتی کۆتایی بە قەیرانی گولەر دەهێنێت

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، کۆتایی بە قەیرانی ئاردا گولەر یاریزانە لاوەکەی تورکیا هێنا.

 ئەنچیلۆتی لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزای گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، دەڵێت "گولەر هەست بە ئاسوودەیی دەکات و ئامادەیە".

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گولەر شایەنی ئەو دەرفەتەیە کە بەشداری بکات، و دەتوانێت بەم زووانە بگەڕێتەوە یاریگا، منیش چەند خولەکێکی پێدەدەم.



 لە دوای گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی ڕابردوودا، لە یانەی فەنرباخچە هاتبوو، گولەر بەدەست نەفرەتی پێکانەوە دەناڵێنێت.

 یاریزانە تورکەکە سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی متمانەی ڕاهێنەرەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، کە بە پێدانی چەند دەرفەتێک بۆ بەشداریکردن ڕازی بوو.

 گولەر ٧ یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید لە ڕکابەرییە جیاوازەکاندا ئەنجامدا کە کۆی گشتی ٩٨ خولەک بوو، گۆڵێکیشی تۆمارکرد.

  گولەر ئەگەری جێهێشتنی ڕیزەکانی شاهانەی هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە تایبەتی بە گرنگیدانی زۆرێک لە یانەکانی وەک سیڤیلیە و ڕیاڵ بیتیس و میلان.




PM:01:30:26/04/2024