ئاشکرابوو بۆچی ناوبژیوان بۆ گۆڵەکەی دی لێخت نەگەڕایەوە بۆ ڤار

بڕیارەکەی سیمۆن مارچینیاکی ناوبژیوانی پۆڵەندی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی بایرن میونشن بەرامبەر ڕیال مەدرید لە کاتی زیادکراوی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ هێشتا مشتومڕێکی زۆر و کاردانەوەی جیاواز لە بازنەکانی تۆپی پێی ئەوروپا و لەنێو شارەزایانی ناوبژیوانیدا دروست دەکات.

 مارچینیاک گۆڵەکەی ماتیاس دی لیختی یاریزانی بایرن میونخی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی  مەزراوی هاوڕێی ئۆفساید بووە، بەڵام دواتر وێنە تەلەفزیۆنییەکان دەریانخستووە کە مەزراوی ئۆفساید نەبووە و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید لە هێرشبەرانی بایرن میونشن نزیکترە لە گۆڵەکە.

 پرسیارەکان لە سەرانسەری پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا وروژێنران سەبارەت بە هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی ناوبژیوان بۆ ژووری یاریدەدەری ڤیدیۆیی (VAR) بۆ پشتڕاستکردنەوەی لێدانەکە و دواتر ژماردنی گۆڵەکەی دی لیخت، کە دەبوو ئەنجامەکە یەکسان بێت (2-2).

 بەپێی یاساکانی پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ، ناوبژیوانی گۆڕەپان ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو تەکنەلۆژیایە ئەگەر پێش کۆتاییهێنان بە هێرشەکە فیکە لێبدات، چونکە تەنها فیکە لێدانەکە دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانانی  هەردوو تیپەکە واز لە یاریکردن بهێنن،ئەمەش هۆکاربوو نەگەڕێتەوە.


 یاساکان باس لەوە دەکەن کە ناوبژیوانی سەرەکی ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پشکنینی لێدانەکە لەسەر شاشەی "ڤار” ئەگەر پێش کۆتاییهێنان بە هێرشەکە فیشەکەکەی لێدا، ئەمەش لە ڕاستیدا لە یارییەکەدا ڕوویدا کاتێک فیکەی ناوبژیوان پێش گۆڵەکە لێدرا.

 لە خولەکی 13ی زیادکراوی یارییەکەدا ناوبژیوانی پۆڵەندی بەپەلە فیکەکەی لێدا و ئۆفسایدەکەی بەرامبەر  مەزراوی هێرشبەری یانەی بایرن ڕاگەیاند، لە هێرشێکدا کە ماتیاس دی لیخت گۆڵی یەکسانکردنەوەی کرد، ڕەخنەکان لەسەر ئەو بڕیارە لەلایەن سیمۆن مارچینیاکەوە کەڵەکە بوون داوای لێبوردنی لە دی لیختی هۆڵەندی کرد بەهۆی هەڵسوکەوتەکەی.

 تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی بایرن هێرشێکی توندی کردە سەر ناوبژیوانان و ئەوەی لە کۆتایی یارییەکەدا ڕوویدا بە "شەرمەزارییەک بۆ تۆپی پێ" وەسفکرد.
 بایرن میونشن چوارەم نازناوی لەم وەرزەدا لەدەستدا، دوای ئەوەی لە سەرەتای وەرزدا جامی سوپەری ئەڵمانی و خول و جامی ناوخۆی ئەڵمانی نەبردەوە.





PM:01:15:09/05/2024