گواردیۆلا پێکانی دوو یاریزانی راگەیاندو پەیامێکی بۆ ریاڵ مەدرید نارد

ئەمڕۆ هەینی، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئاشکرای کرد، هەردوو یاریزانی یانەی ئێرلینگ هالاند و کیڤن دی برۆین پێکانیان هەیە، پێش ئەوەی سبەی شەممە، لە یاریگای وێمبڵی، لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی چێڵسی ببنەوە.

 گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لەسەر ئەپڵیکەیشنی "X” گواستیەوە و وتی: هالاند هەستی بە شتێک کردووە کە تووشی کێشەی ماسولکەیی بووە، و دەبینین چی ڕوودەدات.

 ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی زیادی کرد: کیڤین دی برۆینیش هەستی بە پێکان کرد لە ماسولکەکانی بڕبڕەی پشتیدا و زۆر ماندوو بوو، بەڵام ئێستا هەست بە باشتربوون دەکات.

 سەبارەت بە درەوشاوەیی کۆل پاڵمەر لە چێڵسی وتی: بەردەوام داوای جێهێشتنی سیتی دەکرد، منیش پێم گوت (بمێنێتەوە)، بەڵام دەیویست بڕوات چی لێبکەین؟

 ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆتاییدا وتی: پاڵمەر یاریزانێکی ناوازەیە و توانایەکی نائاسایی هەیە، ئەو خولەکانەم پێ نەدا کە شایەنی بوو، کە ئێستا لە چێڵسی چێژی لێ وەردەگرێت.

دواتر رۆژنامەنوسێک پرسیاری لێدەکات و دەڵێت"ئایا یارییەکەت بە هێواشی دەست پێکرد بەرامبەر ڕیال مەدرید؟ لە وەڵامدا گواردیۆلا وتی: "ئەو تیپە  کە ڕووبەڕووی بووینەوە،پێشبینی ئەوەت دەکرد تۆپ یان هیچ دەرفەتێک دەست نەهێنن، یەکەمجار نییە لە چامپیۆنزلیگ دەربکرێین، بەڵام ئەوەی کردمان باوەڕپێنەکراوە، ئێمە نەماندەتوانی وەک ئەوان بەرگری بکەین،شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم".

 




PM:07:46:19/04/2024