لونین بۆچوونی خۆی سەبارەت بە گۆڵە ئەژمار نەکراوەکەی یامال ئاشکرا دەکات


ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ڕیال مەدرید بۆچوونی خۆی لەبارەی لێدانەکەی لامین یامال لە یارییەکەی کلاسیکۆدا ڕوونکردەوە، لەکاتێکدا باوەڕی خۆی دەربڕی کە ئەو تۆپەی دەریهێنایەوە بەتەواوی هێڵی گۆڵی نەبڕیوە.

 لەو یارییەدا کە بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بەرشەلۆنەی ڕکابەرەکەی بە ئەنجامی 3-2 کۆتایی هات،  لێدانێکی یامال مشتومڕی لەسەر ئەوە دروست بوو کە ئایا تۆپەکە هێڵی گۆڵی بڕیوە یان نا.


بەڵام تەکنەلۆژیای یاریدەدەری ڤیدیۆ پشتڕاستی کردەوە کە گۆڵەکە تۆمار نەکراوە، ئەمەش وایکرد لونین بۆ پشتڕاستکردنەوەی بۆچوونەکەی، کاتێک پرسیاری لێکرا لەسەر ئەم بابەتە  لە بەرنامەی "لا سێکستا" دوای کۆتایی هاتنی مەشقەکانی تیپی شاهانە، وەڵامی گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکەش ڕوون بوو: وتی "بۆ من نەخێر نەچووە گۆڵەوە".




PM:07:01:24/04/2024