بەرشەلۆنە نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی مێژوویی

هەواڵەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرایان کردووە کە یانەکە لە ڕێگادایە بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی مێژوویی سپۆنسەری لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی بۆ پێداویستی وەرزشی و جلوبەرگ نایک (NIKE) کە بڕی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆیە، جگە لە 100 ملیۆن یۆرۆی دیکەی پاداشت.

 هەمان سەچاوە ڕایانگەیاند که ڕێککەوتنێکی فەرمی له نێوان کارگێڕی یانه  کەتەلۆنییەکە و نایک، بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێی سپۆنسەری لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکە، مەرجی ئەوە دانراوە کە یانەکە ساڵانە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی جێگیر وەردەگرێت، جگە لە 70 ملیۆن یۆرۆ لە گۆڕاوەکان.

هەروەها پاداشتی واژۆکردنی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئەوەی… کۆی گشتی بڕی پارەی ساڵی یەکەم 290 ملیۆن یۆرۆیە، کە بەرزترین بڕە پارەیە لە دوای گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە لەگەڵ نایک لە ساڵی 1998.



 بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی بەرشەلۆنە، گرێبەستەکە کە ساڵانە نزیکەی 190 ملیۆن یۆرۆ دەبڕێت، بێ گومان سەرنجڕاکێشترین گرێبەست دەبێت لە بازاڕدا بۆ گرێبەستی سپۆنسەری و ڕیکلام لە نێوان یانە وەرزشییەکان و کۆمپانیاکانی پێداویستی و جلوبەرگ، هاوکات هەمان سەرچاوە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە گرێبەستەکە بەم زووانە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

 مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو هەواڵێک بڵاوبووەوە کە کۆمپانیای PUMAی ئەڵمانی بۆ جلوبەرگی وەرزشی ئۆفەرێکی زۆر گەورەی سپۆنسەری پێشکەش بە بەرشەلۆنە کردووە کە گرێبەستێکی لەخۆدەگرێت بۆ وەرگرتنی 120 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە جگە لە پاداشتی واژۆکردن بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ.

 بەرشەلۆنە کە لە ساڵانی ڕابردوودا تووشی قەیرانی دارایی بووە و وای لێکردووە سەقفی مووچە دابنێت، پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ کۆمپانیای نایک هەیە کە لە ساڵی 1998ەوە سپۆنسەری درێسی "بلاوگرانا”ی کردووە.




PM:07:34:07/05/2024