تۆخێل:ناوبژیوان داوای لێبووردنی لێکردم
پاش دۆڕانەکە بە ریاڵ مەدریدو تۆمارکردنی گۆڵێک لە چرکەکانی کۆتایی،تۆخێل راهێنەری بایرن میونخ هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوان و دەڵێت بەهۆی هەڵەکەی داوای لێبووردنی لێکردووم.
توخێل: "ئەوە کارەساتێکی تەواوە. دەبێت کردارەکە تا کۆتایی بڕوات، ئەوە یاسایە. ناوبژیوانی یاریدەدەر هەڵەی کرد و ناوبژیوانی ناوەڕاستیش دووەم هەڵەی کرد. یاساکانیان شکاند”.
توخێل: "بڕیارەکە لە کۆتایی یارییەکەدا کارەساتێکی تەواوە، لەو ساتەدا ناتوانیت فیکە لێبدەیت".
تۆماس توخێل: یاریدەدەری ناوبژیوان داوای لێبوردنی لێکردم. ئەوەی ڕوویدا کارەساتە و ناتوانم قبوڵ بکەم”.
AM:01:06:09/05/2024