- ماڵپەری سپی میدیا، بەشێکە لە پرۆژەی راگەیاندنی سپی کە پێکدێت لە گۆڤارێک و بەشێکی راهێنانی رۆژنامەوانی. ماڵپەڕی سپی میدیا.

- ئەم پرۆژەیە کە بەناوی دەزگای سپی یەوە ناسراوە لە ٢٠١٣/٦/١٣ دامەزراوە، گۆڤارەکە مانگانەیەو سیاسی گشتییە، هەرچی ماڵپەڕەکەیە، ماڵپەڕێکی هەواڵی یە، هەواڵی سیاسی و کەلتوری و ئابوری و وەرزش و هونەری بڵاودەکاتەوە، هاوکات سەکۆیەکیشە بۆ پێک گەیاندنی بیروڕا جیاوازەکان و هاندانیان بۆ گفتوگۆکردنێکی دیموکراسیانە.

-  سپی میدیای سەرچاوەیەکی سەربەخۆیە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری و شیکردنەوە.

- سپی میدیا جگە لەبەشەکانی ماڵپەڕەکە خۆی، هاوکات سەکۆیەکیشە بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی گۆڤاری سپی میدیا، پانتایەکیشە بۆ پەخشکردنی چالاکییەکانی بەش راهێنانی رۆژانەمەوانی سپی. 

ستافی سپی میدیا: 

خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری دەزگا: شوان محەمەد
شوان محەمەد کە خاوەنی ئیمتیازی دەزگاکەیە لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە کاری میدیای دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٠ دا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی رۆژنامەی هاوڵاتی، لە سالێ ٢٠٠٦ دا رۆژنامەی ئاوێنەی لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێک دامەزراند، بۆ ماوەی ٤ ساڵ و نیو سەرنوسەری ئەو رۆژنامەیە بووە، لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە دەزگای سپی دامەزراندووە کە لە گۆڤارێک و ماڵپەڕی سپی میدیا و بەشی راهێنانی رۆژنامەوانی پێکدێت و تا ئێستا بەردەوامە.

ناونیشانی سەرەکی دەزگاکە:

سلێمانی - شەقامی سالم- بینایەی سالم مۆڵ - قاتی سێهەم..
ئیمەیڵ:[email protected]
مۆبایل: ٠٧٧٠٨٤٥٩٩٩٩