بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شارەدێی گوڵاڵە سەر بەقەزایی خانەقین تەقینەوەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا پێنج کەس بوونە قوربانی.
ئەحمەد زەرگوشی، بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئهمڕۆ ههینی، بۆمبێكی چێنراوی تیرۆریستانی داعش لهناو جهرگهی شارهدێی گوڵاڵه تهقییهوه، کە بەهۆیەوە پێنج منداڵ بوونە قوربانی".
ڕوونیشیکردەوە، بەهۆی تەقینەوەكەوە یەكێك لە منداڵەكان گیانی لە دەستداوە و چوار منداڵەكەی دیكەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
گوڵاڵە یان جەلەولا شارۆچکەیەکە لە قەزای خانەقین، پارێزگای دیالە، عێراق، و لە نزیک ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە، زۆرینەی هاووڵاتییانی شارەدێیەکە کوردن.