ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی کەمێک پێش ئێستا لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن هەڵوێستی ڕاگەیاند و دەڵێن" دەست بە بایكۆت دەكەینەوە".
لەیاداشتێكدا كە ئاڕاستەی ڕای گشتی كراوە و وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتوە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن چەند داواكاریەكیان خستۆتەڕوو و ڕایدەگەیەنن" ئەنجومەنەکەیان باوەڕی وایە پرۆسەی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان، پەکی کەوتوە و دەسەڵاتیش بڵاوبونەوەی کۆرۆنای کردە پاساو بۆ شکستەکانی و بەوهۆکارەش پەروەردە بەتەواوی پەکی کەوت".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە، کێشەی سەرەکی خراپی دۆخی پەروەردە پەیوەندی هەیە بەبێ باکی حکومەت و پەروەردەیە لەگەڵ ماف و داواکارییەکانی مامۆستایان، بە چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان زۆربەی گرفتەکانی پرۆسەی پەروەردە چارەسەر دەبن.
جەختیشکردۆتەوە، كە ئەگەر حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن بدات دەبێت مووچە بە ٣٠ ڕۆژ جارێك و بەبێ لێبڕین دابەش بكرێت و پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەستپێبکاتەوە.
هاوکات لەبەشێکی تری بەیانەکەدا داوای ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و سەرجەم دەستگیرکراوەکانی بادینان و هەولێر دەکەن و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیش جێبەجێبکرێن، بە پێچەوانەوە ئەو بڕیارە ئەگەر لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواکاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاکیەکانمان دەست پێ دەکەینەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: