لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی لەسەر کێشەی کوڕەکەی قادر عەزیز ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەو كێشەی لەنێوان ئەفسەرێك و پاسەوانی قادر عەزیز روویداوە، ئەفسەرەكە هیچ پەیوەندییەكی بەئەوانەوە نییە".

 

لیوای یە کی پاراستنی سلێمانی رونکردنەوەیەک لەبارەی کێشەی کوڕەکەی قادر عەزیز بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات" بەداخە وە چە ندڕۆژێک لە مە وبە کێشە یە ک ڕویدالە نێوان ئە فسە رێک وپاسە وانە کانی هە ڤال قادرعزیز نوسیگە ی راگە یاندنی هە ڤاڵ قادرعزیزلە ڕونکردنە وە یە کدابلاوی کردە وە کە گوایە ئە فسە ری ناوبراولە لیوای یە کی پاراستنی سلیمانیە".

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، ئێمە لەگەڵ خەمخۆری و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و ئارامی تەواوی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بە تایبەت، بۆ رایگشتی روون دەكەینەوە كە ئەفسەری ناوبراو هیچ پەیوەندییەكی بەلیواكەمانەوە نییە.

 

ئەمڕۆ، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند" ھیچ پێشێلکارێک بێ سزا دەرناچێت و پێشێلکردنی یاساش لە ھیچ کەس قبوڵ ناکەن لە ھەر ئاستێکدا بێت". 

 

هاوکات دوێنێش نوسینگه‌ی قادر عه‌زیز، كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له‌ ئه‌فسه‌رێكی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" هه‌ندێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، روداوه‌كه‌یان به‌ سیاسی كردوه‌، له‌كاتێكدا سه‌به‌بكار و ده‌سپێشخه‌ری روداوه‌كه‌ خودی ئه‌فسه‌ر و پاسه‌وانه‌كانی بون".




PM:06:40:06/02/2021