بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان دوای ئازادکردنی بەکەفالەت وتی" ئەمڕۆ دوایین ڕۆژی دەوامکردنمە لەگومرگی گەرمیان، بەهیچ شێوەیەک جارێکی دیکە وەک بەڕێوەبەری گومرگ دەوام ناکەمەوە".
حسێن عومەر، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لەبارەی دەستگیرکردن و دوبارەئازادکردنەوەی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێمە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی کارەکانمان راییدەکەین و هەمو لایەکیش لە کارەکانی ئێمە ئاگادارن".
ڕاشیگەیاند" ئێمە چەندجارێک رونکردنەوەمان داوەتە وەزارەتی دارایی کە ناتێگەیشتن لەنێوان بڕیاری دادگا بۆ دەستگیرکردنمان و کارەکانی ئێمە هەیە، لەبەرئەوەی من دەستلەکارکێشانەوەی خۆم نوسیوەو ئەم هەفتەیە ئاراستەی وەزارەتی دارایی دەکەم و بەهیچ شێوەیەک وەکو بەڕێوەبەر کارناکەم".