لە ڕونكردنەوەیەكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به پێی یاسا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێت".
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانى دەروازەى سنورى پەروێزخان روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت" ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه، به پێویستی ده‌زانین هه‌مو لایه‌ك ئاگادار بكەینەوە، كه فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسانی ده‌روازه‌و گومرك كاری خۆیان به پێی یاسا و رێنمایه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌م بابه‌ته هیچ لێكدانه‌وه‌ی دیكه هه‌ڵناگرێت".
لە ڕوونكردنەوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئه‌و پرسه ده‌رئه‌نجامی پابه‌ندی ته‌واوی به‌رێوبه‌رانه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تمان و له داهاتوودا روونكردنه‌وه‌و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو.