ئەمڕۆ هەینی ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ له قه‌زای سۆرانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر پۆلیسێكی هاتووچۆ به‌هۆکارێکی نادیار كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی قەزایی سۆران لە لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند" له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی سۆران پۆلیسێكی هاتووچۆ به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له خۆی كردووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا".
وتیشی" پۆلیسه‌كه لەدایكبووی ساڵی ١٩٧٣یە و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شۆڕشه له قه‌زای سۆران، ماوەی ١٦ ساڵه پۆلیسه و تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نه‌زانراوه".