بەردەڕەش.. منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ دایکی دەکوژێت و باوکیشی بریندار دەکات

ئەمشەو لە گوندی دێرینی قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دهۆک منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ دایکی دەکوژێت و باوکیشی بریندار کرد.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)،  مندالێکی تەمەن هەشت ساڵ بە هەڵە گولەیەکی لەدەست دەرچووە بەردایکی کەتووە بەو هۆیەوە دایکی گیانی لەدەست دا باوکی بە سووکی بریندار بوو دانیشتووی گوندێکی دەوروبەری قەزای بەردەرەشن سەر بەپارێزگای دهۆک.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لەئێستادا دایکی منداڵەکە تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک و پیاوەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزایی ئاکرێ و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه‌.

 

هاکات هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.


AM:12:13:14/02/2021