تەقە لە زانکۆی کۆیە دەکرێت

بەیانی ئەمڕۆ ١٥ ی شوبات لەناو ئۆتۆبیلێکەوە کە بەر بەردەم زانکۆکەدا رەتدەبێت، تەقە لە زانکۆی کۆیە دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی دەست ماڵپەری " سپی " کەوتووە ژمارەی ئەو فیشەکانەی کە ئاراستەی زانکۆکە کراون دوو فیشەک بووە.

 

هێزە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی ئۆتۆمبیلەکە زانراوەو ئێستا سەرقاڵی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکانن.

 

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.




PM:12:45:15/02/2021